دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە سلێمانی بیسترا و دەزگای ئاسایشی هەرێمیش دەڵێت، بە درۆن هێرشکراوەتەسەر گردی ریعایە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
روانگەی ئیکۆ عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، رۆژانە نزیکەی ٣٦٠ هەزار دۆلار زیان بە عێراق دەگات، دەشڵێت، مانگانە دەکاتە ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرای کرد، مووشەکێکی بالیستی کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە ناو کایەی ئاسمانیی تورکیا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ناتۆوە تێکشکێندراوە.
کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بە شێوەیەکی فەرمی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکی بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا ڕاگەیاند.
هاتووچۆی سلێمانی مۆڵەتی ٣٠ رۆژ دەداتە ئەو کەسانەی ژمارەی دڵخوازیان کڕیوە یان داوایان کردووە و تا ئێستا مامەڵەکانیان تەواو نەکردووە.
سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا جهخت دهكاتهوه كه جهنگی ئێران، جهنگی ئهوان نییه و بهشداری تێدا ناكهن و دەشڵێت، وڵاتهكهی بهردهوام دهبێت له بهرگریكردن له بهرژهوهندییهكانی خۆی و ههوڵیش بۆ كردنهوهی گهروی هورمز دهدات.
فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی ئەمریکا دەڵێت، فڕۆکەیەکی مەدەنی ناوچەی قەدەغەکردنی فڕینی لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا پێشێلکردووە و بۆ ئاگادارکردنەوەی فرۆکەکە رووناکی ئاگادارکەرەوە تەقێنراوە.
هێشتا لە وەرزی بارانبارینداین و بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بڕی دابارین بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، لەم ناوچانە زیاتر لە هەزار ملم باران باریوە.
روانگەی ئیکۆ عێراق دەڵێت، بەهۆی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراقەوە، مانگانە ١٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار زیانی لێدەکەوێتەوە.
وەزیری پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتی پێویست دەدەنە خوێندکارانی ١٢ـی ئامادەیی بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان.
لەسەر داواکاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ، وەزارەتی بازرگانی عێراق رەزامەندی دا بە خەرجکردنی بڕی ١٢٦ ملیار دینار بۆ پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم.
شارەزایەکی بواری کەشناسیی و گەردونناسی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و رایگەیاند، بە پشتبەستن بە بەڵگە زانستییەکان رۆژی ٢٧ـی ٥ـی ٢٠٢٦ دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
سوپای پاسدارانی ئێران بە فەرمی کوژرانی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپاکەی راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوە دێت چەند رۆژێک پێش ئێستا لەلایەن ئیسرائیل کوژرانی ئەو فەرماندەیە راگەیەندرا.
بەرگری عێراق رایگەیاند، بنکەی ئاسمانی شەهید محەمەد عەلا بە ئامانج گیرا و فڕۆکەیەکی جۆری (Antonov-132)ی سەر بە هێزی ئاسمانی عێراق بە مووشەكی گراد تێكشكێندراوە.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو خوێندنگەکان رادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک خوێندکار نایەتەوە ناو خوێندنگەکان، هەروەها ئەو خوێندنگانەی تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتییان هەیە پێویستە پێشتر ئاگاداریان بکەنەوە.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلی بارانبارین بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم و ئەگەری تەرزە باران و بەفر بارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و پلەکانی گەرماش نزمدەبێتەوە، کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بە لاوازی دەمێنێتەوە.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕدا بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٥٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٧ هەزار دینارە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی رێکارەکانی تایبەت بە پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاینی لە سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە مامۆستایان و سەرپەرشتیاران لەڕێگەی پلاتفۆرمە جیاوازەکانەوە وانەکان بەردەوام بکەن و هەفتانە فیدباک بدەنە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان.
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی ئازار و دەرخستەی کۆتایی بۆ مانگی شوبات رادەستی بەغدا دەکەن، بەڵام تا ئێستا ١٢٠ ملیارەکەی رادەستنەکردووە.
هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەردەوامە و شەوی رابردوو بە چڕی بۆردومانی شارەکانی تاران و شیراز و ئەسفەهان و ورمێ و بەندەر عەباسیان کرد، سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، بە مووشەکی بالیستی ناوچەیەکی پیشەسازیان لە بئر سەبع کردۆتە ئامانج پیشەسازیان لە بێرشەبا کردە ئامانج.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رۆژی ١١ـی نیسانی بۆ دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاریکرد.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆڕناڵـی ئەمریکی رایگەیاند، بەمەبەستی گواستنەوەی زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کیلۆ یۆرانیۆمی پیتێنراو، ئەمریکا بژاردەی ناردنی هێزی تایبەت بۆ ناو خاکی ئێران تاوتوێ دەکات.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بازاڕی نەوتی جیهان تووشی گۆڕانکارییەکی گەورە بووە و ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١١٥ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هێرش کردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران، هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەشتی نیسان وەك دوا وادە دیاریكراوە بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆمارو سەرۆکوەزیران.
زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سەرجەم تاقیکردنەوەکان دواخران و هەموو ئەو وانانەی تیۆرین بە ئۆنلاین و ئەلکترۆنی دەخوێندرێن.
بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاڕاستەی خوێندکاران دەکات و رایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی گیانی خوێندکاران، بڕیاردرا سەرجەم بەشەناوخۆییەکان لە کاتژمێر ١٠ـی سبەینێوە چۆڵ بکرێن.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاری دا لە ئەمڕۆوە قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە هەڵبگیرێت.
کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئاسمانی سلێمانی بیسترا و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش رایگەیاند، بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بارەگای پێشووی یوئێن و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن، بڕیاردار بە راگرتنی دەوام لە سبەینێوە، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.