نزیکەی دوو ملیۆن حاجی بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتن
وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی جەژن بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کارمەندی پۆلیس دابینکراوە بۆ شوێنە گشتییەکان و هاتووچۆ لە سەنتەری شاردا ئاساییە بەڵام لێخوڕینی ماتۆڕسکیل قەدەغەیە.
دوای دابەزینی نرخەکەی، ئەمڕۆ دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم بە ١٤١ هەزار و ٤٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی پێشوو کەمێک جێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، باندێکی پێنج کەسییان بە تۆمەتی لەشفرۆشی دەستگیرکردووە و لە ئێستادا راگیراون
بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان دەڵێت، بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوی سیروان، چاندنی مەرزە و گەنمەشامی لە پڕۆژە ئاودێرییەکانی باڵەجۆ و شێخ لەنگەر و سەلام قەدەغەیە.
بە مەبەستی ئەنجامدانی فەڕیزەی حەج، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار حاجی بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، لە هەر چوار رۆژی جەژن هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە شوێنە گشتییەکانی شار قەدەغەیە.
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی یەکەم رۆژی جەژن دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بە نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بەراورد بە ئەمڕۆ.
بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی مەدەنی ئەمریکا، سەرۆکی ئەمریکا هاتنەناوەوەی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێکی قەدەغەکرد کە چوار وڵاتی عەرەبیش دەگرێتەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق دەڵێت، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا بنکەکانیان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کراوە دەبن و پرۆسەکە تاکو ناوەڕاستی ئەم مانگە کۆتایی دێت.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم پابەند بێت بە دەستوور و دەستبەجێ رادەستکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە و وتیشی، قاچاغکردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ دەرەوەی عێراق بەردەوامە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو لێی بەرپرسیارە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی بەرزبووەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە یەک دۆلار نزمبووەوە.
پسپۆرانی تەندروستی ئاشکرایان کردووە کە دەتوانیت مریشک بۆ ماوەی دوومانگ بخەیتە ناو بەفرگرەوە بەڵام گۆڕانکاریی بەرچاو لە پێست و تامەکەیدا بەدیدەکەیت.
وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، كارهكانی لیژنهی وردبینیكردنی فۆڕمهكانی وهرگرتنی زهوی له قۆناغی كۆتاییدان و تاوهكو ئێستاش ٤٢٠ ههزار فۆڕم ڕهزامهندییان بۆ وهرگیراوه و دهشڵێت، تا ٢٠ـی ئهم مانگه پێویسته سهرجهم وهزارهت و دامودهزگاكان بهڵگهنامه و فۆڕمهكانیان بهێنن، دوای ئهو وادهیه هیچ فۆڕمێك بۆ پێدانی زهوی وهرناگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێت، دەستیانکرد بە هەڵمەتی رشتنی دەرمانی مێرووە زیانبەخشەکان، بەمەبەستی پاراستنی ئاژەڵان لە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون.
ژنی بەرپرسێكی باڵای یەکێتی لە چەمچەماڵ هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵێک و دەستڕێژی گوللەی لێکردوون.
ئەمشەو رووداوێکی هاتووچۆ ناحیەی چوار قوڕنەی رانیە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەست دا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک شاری زاخۆی هەژاند و هاوڵاتییانی ئەو شارە هەستیانپێکرد، دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراقیش دەڵێت، بوومەلەرزەکە گوڕەکەی ٣.٨ پلەی رێختەربووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، هیچ حاڵەتێکی سەلمێندراوی کڕین و فرۆشتنی کارتی دەنگدان رووینەداوە.
سەرۆکی ئەمریکا وردەکارییەکانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ئاشکرا کرد، کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و هەروەها باسیان لە پەرەسەندنی سەربازیی ئۆکرانیا و پرسی ئەتۆمی ئێران کرد.
بەشێک لە کوردانی تاراوگە لە لەبەردەم کونسوڵ و باڵیۆزخانەی عێراق لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە و وتیان، ئیدانەی بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین کە لە ئەنجامی گەندەڵی و دزیی لە داهاتی ناوخۆ لەلایەن پارتی و یەکێتی دروستبووە.
بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانی دهزگای ئاسایشی ههرێم، دهستی بهسهر بڕی دوو كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر لهجۆری (كریستاڵ)گرت و كڕیارێك و فرۆشیارێكی ئهو ماددانهشی دهستگیركرد.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پارتی و یەکێتی مووچەی فەرمانبەران نادەن و ناتوانن هەرێم بەڕێوە بەرن و داهاتی نەوتی و نانەوتی دەدزن، ئیتر چۆن دەڵێن چۆک دانانێن و باسی کەرامەت دەکەن.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەرەو کێوی عەرەفە بەڕێکەوتن.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ئاشکراکرد و دەڵێت، رۆژی سێشەممەی داهاتوو دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران دەکرێتەوە و بڕیارە چەند سایلۆیەکی نوێش لە هەرێمی کوردستان دروستبکرێت.
لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی قوربان و وەك جێبەجێ كردنی فەریزەیەكی ئایینی، موسڵمانان دەست دەكەن بە قوربانی كردن و لە ساڵانی رابردووشدا زۆربەی قوربانییەكان لە ماڵەكاندا دەكرا، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی بوونی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و چەندین نەخۆشی دیكەوە، تەندروستی چەندین رێكاری گرتووەتە بەر و بەڕێوەبەری كوشتارگەی هەولێریش داوا دەكات، هاوڵاتییان ئاژەڵەكانیان ببەنە كوشتارگەكان بۆ قوربانی كردن.
لەگەڵ ئەوەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆیە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیکە پێش جەژن مووچەی ئەوانیش دابەش ناکات.
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بڕیاریدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان چوار رۆژ پشووی فەرمی دەبێت.
ئاسایشی سۆران دەڵێت، بەتۆمەتی ساغكردنەوەی دیناری عێراقی و دۆلاری ئەمەریكی ساختە پێنج تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە سێ کەسیان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی مافی مرۆڤ لە نێوان عێراق و ئێران واژۆکراوە.