ئاگر لە بەنزینخانەیەکی سنووری ئامێدی کەوتەوە
بەرپرسێکی باڵای ئۆکرانیا بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، سەرۆکی ئۆکرانیا بەشێک نابێت لەو شاندەی کە ئەمڕۆ لە تورکیا دانوستان لەگەڵ رووسیادا دەکات.
کۆمسیۆن رۆژی ٢٥ی ئایاری وەک دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ لیستی کراوە و تاکەکەسی هەڵبژاردنەکان راگەیاند و دەڵێت، لە کۆی ٣٣٨ لایەنی رێگەپێدراو، ١٠٦ یان خواستی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەربڕیوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە بەنزینخانەیەکی سنووری ئامێدی ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە کارمەندێکی بەنزینخانەکە سوتاوە و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سوتان کرا لە دهۆک.
چەند رۆژێکی ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری، بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لقی هەولێر رایگەیاند، ٣٢ هەزار دەنگدەر سەردانیان کردوون و کارتی بایۆمێتریان وەرگرتووەتەوە.
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلەی رێختەر پارێزگای کۆنیای تورکیای هەژاند بە قوڵایی ١٨.٧٣ کیلۆمەتر.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێویستە لیژنەیەکی باڵا پێکبهێندرێت کە ئەرکی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی پێسپێردراوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی جەنگی سێساڵە و ئەنجامدانی ئاگربەست لەگەڵ رووسیا.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ناوشاری کەلار ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بەستونێکی کارەبادا کێشا بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم بە ئێن ئاڕتی وت، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە ٤٠٠ هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت و وتیشی، ئەو گەنمەی پشتی بە باران بەستووە بە ٨٠٠ هەزار دینار وەردەگیرێت و گەنمی ئاودێریش بە ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، قەتەر بە بەهای ١٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە کەرتی سەربازی ئەمەریکا دەکات، دەشڵێت، فەرمانی دامەزراندنی سیستمی دژە موشەکی گۆڵدن دۆمی واژۆکردوە بۆ پاراستنی ئەمەریکا لە هێرشە موشەکییەکان.
سهرۆك وهزیرانى عێراق دووپاتى دهكاتهوه، سهردانهكهى سهرۆكى ئهمهریكا بۆ سعودیه و قهتهر، كاریگهریى بهسهر كۆنگرهى بهغدا دهبێت كه سهرهتاى ههفتهى داهاتوو بهڕێوه دهچێت.
لیستێكی دیكهی ناوی فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ وهرگرتنی زهوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاوکرایەوە.
سەرۆكی ئەمەریكا دەڵێت، لە رێككەوتن لەگەڵ ئێرانیەكان نزیكبوونەتەوە و لەسەردانەكەشیدا بۆ كەنداو نزیكەی چوار ترلیۆن دۆلار گرێبەستی واژۆ كردووە.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بە ١٤٢ هەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی ١٥٠ دینار دابەزیەوە.
سهرۆكی پارتی رایگهیاند، پێویسته لهم قۆناغهدا پابهندبوون به دهستووری عێراق رابگهیهنرێت و ئهگهر نهگهڕێنهوه بۆ دهستوور دۆخی عێراق سهقامگیر نابێت، دهشڵێت، ئەو مامەڵەیەی بهغدا دەیکات لهبارهی مووچهوه چیتر قابیلی قبوڵكردن نیه.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارینی تاوەباران و بروسکەی پچر پچر لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت تاکو درەنگانی ئەمشەو، دواتر کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
لەسەر نرخی کارەبا گرانەکە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر کردوویەتی بازرگانییە بەسەر میللەتەوە و رێگەنادەن ئەو کارەی بچێتەسەر و لە پەرلەمان و شەقام فشار دەکەن و هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر.
لە نەخۆشخانەیەکی شاری سلێمانی تەنێکی نامۆ لە سورێنچکی هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٣ ساڵ دەرهێندرا.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هونەرمەندی ناوداری كورد "محەمەد عەباس بارام" لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئوردن لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
سبەینێ یەکەم کاروانی حاجییانی هەرێمی کوردستان بەرێدەکەون بۆ سعودییە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج.
ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی قۆناغی نۆی بنەڕەتی دەستیپێکرد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت، بۆ ئەمساڵی خوێندن ٢٩ هەزار و ٧٣٥ قوتابی بەشداری لە تاقیکردنەوەکان دەکەن.
رۆژی زمانی کوردی بەرامبەرە لەگەڵ ١٥ـی ئایاری هەموو ساڵێک، هەر لەم رۆژەدا لە ساڵی ١٩٣٢، یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ھاوار بە دەستی جەلادەت عالی بەدرخان لە شاری دیمەشق پایتەختی سوریا بڵاو کراوەتەوە، دواتر پێشنیاز کراوە ئەو رۆژە وەک رۆژی زمانی کوردی دەستنیشان بکرێت، لە ئێستاشدا، رۆژی ١٥ـی ئایاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی زمانی کوردی دەناسرێت.
سهرۆك وهزیرانی عێراق، جهختی لهوه كردهوه كه حكومهتهكهی بوونی چهك لهدهرهوهی دهوڵهت رهتدهكاتهوه، دهشڵێت، لوتكهی عەرەبی لە بهغدا سوپرایزی دهبێت.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ١٤٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٨٣ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٣٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی ٢٠ هەزار دینار دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٤ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە.
سێیەمین خولی فیستیڤاڵی هەزار دەف لە گوندی پاڵنگانی هەورامانی تەخت لە پارێزگای سنە بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس بە ژن و پیاوەوە سەرقاڵی دەف ژەنین بوون.
شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس لە کەرکوک و لە سلێمانیش نزیکەی ١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمرۆ خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێنیش باران دەبارێت.
ئاسایشی راپەرین رایگەیاند، دەست بەسەر ١٢ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا و سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لە میانەی گفتوگۆکردن لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری چین، داوای دامەزراندنی زانکۆیەکی عێراقی - چینی تایبەت بە زیرەکی دەستکرد دەکات.
ئاسایشی ههولێر رایگهیاند، ژمارهیهك تۆمەتباریان دهستگیركردووه کە هەستاون بە دزیکردن و رێگریكردن له هاوڵاتیان، بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئهو تۆمهتبارانه پێشینهی تاوانیان ههیه و پێشتر سزادراون و ئازادكراون.