شاسوار عەبدولواحید: گرانکردنى کارەبا دزیەکی گەورەی مەسرور بارزانى و قوباد تاڵەبانییە لە خەڵک
ئاسایشی ههولێر رایگهیاند، ژمارهیهك تۆمەتباریان دهستگیركردووه کە هەستاون بە دزیکردن و رێگریكردن له هاوڵاتیان، بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئهو تۆمهتبارانه پێشینهی تاوانیان ههیه و پێشتر سزادراون و ئازادكراون.
بە مەبەستی پاراستنی جوتیاران لە رووداوی نەخوازراو و ئاگر کەوتنەوە، بەڕێوهبهرایهتی گشتی كشتوكاڵی ههولێر چەند رێنماییەک بڵاودەکاتەوە.
سەبارەت بە کارەبا گرانەکە سەرۆکی جوڵانەوەی نوێ وتی، ئەمەى کە قوباد تاڵەبانی و مەسرور بارزانی دەیکەن دزیەکی گەورەیە لە خەڵکی دەکەن و وەک چۆن جاری پێشوو پەرلەمانی کوردستانیان هەڵوەشاندەوە ئەم جارەش پەرلەمانى ئێستا و ئەم حکومەتەش هەڵدەوەشێننەوە.
میدیا عێراقیەکان بڵاویان کردەوە، لە پارێزگای نەینەوا چوارەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە ماوەی دوو هەفتەدا تۆمار کرا.
دوای ئەوەی وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، بە تێکڕای دەنگی وەزیرەکان حکومەت نرخی کارەبا گرانەکەی جێگیرکرد، کەمێک پێش ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەریش رایگەیاند، ئەجومەنی وەزیران نرخی کارەبا گرانەکەی پەسەندکردووە.
نوێنەرێکی گشتی مامۆستایانی گرێبەست رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی نیسانی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری کوردستان دابەشدەکرێت.
ئەمیری قەتەر لە دەوحە پێشوازی لە سەرۆکی ئەمریکا كرد و رێككەوتنی ئابووری و بازرگانیان واژۆكرد و دوای رێککەوتنەکە ترەمپ وتی، هێڵی ئاسمانی قەتەریی داوای كڕینی زیاتر لە ١٦٠ فڕۆكەی لە كۆمپانیای بۆینگ كردووە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر رایگەیاند، دانیشتوانی سنوری چۆمان و ناحیەی گەڵالە و ناحیەی سمیلان ئاگادار دەکەنەوە هەڵدەستن بە لە ناوبردنی ژمارەیەک مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان رایگەیاند، گۆڕینەوەی ٢ هەزار دۆلار بۆ هەر حاجییەک بە نرخی ١٣٢ هەزارە و لە ئەمڕۆوە حاجیان دەتوانن سەردانی لقەکانی بانکی جیهان بکەن بە مەبەستی سوودمەندبوونیان لەو بڕە پارەیە.
کارمەندانی گرێبەستی تەندروستی لە هەولێر بەهۆی وەرنەگرتنی موچەکانیانەوە گردبوونەوە و دەڵێن، لە مانگی ١٢ـی ساڵی رابردووەوە مووچەیان وەرنەگرتووە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەڵێت، دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ بڕی شهش ملیار دیناری وهرگرتهوه كه ههوڵدراوه بهرێگهی نایاسایی و سوودوهرگرتن له جیاوازی نرخی فهرمی لهگهڵ بازاڕهكان دۆلاری لێوه بهدهستبهێنرێت.
دژی هاتنی عەرەبی هاوردە جوتیارانی سنووری گوندەکانی دووزخورماتوو گردبوونەوەو دەڵێن، عەرەبی هاوردە دەیانەوێت زەوییە کشتوکاڵییەکانیان داگیر بکەن.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، لوتكەی بەغدا كاریگەری چۆنایەتی دەبێت و گفتوگۆكانیش واقیعی دەبن، دەشڵێت، راگەیاندنی هەڵگرتنی سزاكان لەسەر سوریا هەنگاوێكی گرنگە و ئەوەی ئهمڕۆش لە ریاز روویدا لە بەغداش روودەدات و قۆناغێكی تەواوكەرە.
جوتیارانی سنووری گەرمیان بەهۆی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، هاوردەکردنی پەتاتەی ئێرانی وایکردووە بەرهەمەکانی ئەوان ساغنەبێتەوە.
وتەبێژی حکومەتی کاربەڕێکەر وتی، بە تێکڕای دەنگی وەزیرەکان حکومەت نرخی کارەبا گرانەکەی جێگیرکرد، پارتی و یەکێتی لە رێگەی حکومەتی کاربەڕێکەرەوە نرخی کارەبایان تا زیاتر لە ١٥ هێندەی ئێستا گرانکرد لەسەر هاوڵاتیان.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی سەربە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئەو رێکارە نوێیانەی کە گرتوویانەتەبەر، توانیویانە سێ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دەنگدەری نوێ بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پەرلەمانی عێراق، تۆمار بکەن.
چاوگێكیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نرخی نوێی کارەبا گرانەکە لە پرۆژەی رووناکی لە ٧٢ دینارەوە بۆ ٣٥٠ دینار دەبێت و تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان دەکرێنە ٢٤ کاتژمێریی و بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦ تەواوی هەرێمی کوردستانیش دەبێتە کارەبای ٢٤ کاتژمێری.
دوای نزیکەی ٥٠ رۆژ، ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەستیپێکرد و سبەینێش مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت، لەسەر مووچەی مانگی پێنجیش چاوگێکی باڵا لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕتی وت، یەکشەممەی داهاتوو دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی پێنج دەکەن بۆ ئەوەی پێش جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجیش دابەش بکرێت.
دوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی نوێی سوریا لە سعودیە کۆبوونەوە کۆشکی سپیش دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دۆخی سوریا و هەڵگرتنی سزا ئابورییەکانی سەر ئەو وڵاتەیان کردووە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، پێشوازی لە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ لابردنی سزاکانی سەر سوریا دەکەن، كه دوێنێ لهسهر داوای شازادهی جێنشینی سعودیه کۆتایی پێهێنا.
وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پڕکردنەوەی فۆرمی هەژماری من دەستی پێکردووە. وتیشی، هەرچەندە پڕۆسەکە تایبەتە بە وەزارەتی دارایی، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان پێی راگەیاندووە ئەو پڕۆسەیە لە گەرمیانیش دەستی پێکردووە.
نوێنەرێکی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، وەزارەتی دارایی هەرێم پێی رایگەیاندن ناتوانن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتەکان دابەش بکەن و دەکەوێتە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە، سەبارەت بە موچەی مانگی ١٢ـەش دارایی هەرێم پێی وتوون، مووچەی ئەو مانگەشتان پێنادرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر کۆببێتەوە و تێدا نرخی کارەبا گرانەکەی جێگیر بکات، چاوگێکیش لە حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئێن ئاڕ تی پێشنیار کراوە نرخی کیلۆواتێک لە ١٠٠ دینار کەمتر نەبێت.
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای دەربەندیخان-کەلار کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
شەپۆلێکی خۆڵبارینی چر بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس لە کەرکوک و لە سلێمانیش نزیکەی ١٥ کەس رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، ئەمڕۆش خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و لە هەندێ شوێنیش باران دەبارێت.
دوا بەدوای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا وتی، سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت، بەهاى لیرەى سورى بەرامبەر دینارى عێراقی و دۆلار بەرزبوونەوەى تۆمارکرد و یەک ملیۆن لیرەى سوورى بە ١٧٩ هەزار دینار مامەڵەى پێوە کرا.
خۆسێ موخیکا، سەرۆکی پێشووتری ئۆرۆگوای کە بە سەرۆکە هەژارەکەی جیهان ناسرابوو، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەی بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نزیکەی ٢٩ دۆلار دابەزیوە و نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنی نرخەکەی نزیکەی پێنج هەزار دینار دابەزیوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٣١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی چوار دۆلار بەرزبووەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەمڕۆ نزیکەی ٤٠ پەنابەری کورد لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی بەغدا کرانەوە کە لەناویاندا دوو ژن هەبوون.