یەکەمین حاجى هەرێم لە مەککە کۆچی دوایی کرد
بانکی رافیدەین دەڵێت، لە ماوەی سێ رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، زیاتر لە ٣٨ هەزار و ٩١٤ خەڵاتی ئەلیکترۆنی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردووە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، لە ئەمڕۆوە وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کۆتاییهات.
بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمی ساڵانی رابردوو زیاترە بە بەراورد بە مانگی ئایاری ئەمساڵ.
جۆرە قالۆنچەیەک لە تورکیا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و هەر کەسێک بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی ٥٥٧ هەزار لیرە واتە ١٤ هەزار و ١٨٠ دۆلار سزا دەدرێت.
یەکەمین حاجى هەرێمى کوردستان کە خەڵکى ئیدارەى زاخۆیە لە مەککە کۆچى دوایی کرد.
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەمەبەستی پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان یەکەم هەڵبژاردنی تاقیکاری ئەنجام دەدەن.
کۆشکی سپی ئەمریکا سوریای لە لیسیتی وڵاتە نەیارەکانی لابرد ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکاش دەنگی لەسەر بڕیارەکەدا.
بەغدا پەیامێکى بۆ حکومەتى ماوەبەسەرچووی هەرێم ناردووە و دەڵێت، تا داهاتى نەوتى و نانەوتى رادەستى بەغدا نەکرێت، بەغدا پێشوازی لە هیچ شاندێک ناکات و گفتوگۆش لەسەر مووچەى مانگى پێنج ناکرێت.
وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، بەبڕی ٣٥٠ ملیۆن دینار قەزر دەدرێتە گەنجان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی بچوک، دەشڵێت، قەرزەکە لەرێگەی پرۆگرامی قەرزەوە ئەنجام دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكهوتنی ههولێر دەڵێت، لە دوو رۆژی جەژنی قورباندا پێشوازییان زیاتر لە هەزار و ١٠٠ کەس کردووە و نزیکەی ١٢٠یان لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانیدا برینداربوون.
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی لە خشتەیەکدا کە لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە ئاماژەی بەوەکردوە، لە کۆی ١٠٠ وڵاتی ناو خشتەکە، عێراق پلەی ٢٩یـەمی بەدەستهێنا.
وتەبێژی گەشتوگوزار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، گەشتیاران لە عێراق و دەرەوەش روویان لە هەرێم کردووە و پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٣٠٠ هەزار گەشتیار بگرێتەوە.
سەرپەرشتیاری مەیدانی ئاژەڵانی سۆران بە ئێن ئارتی راگەیاند،لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا فرۆشتنی ئاژەڵان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٣٠٪ کەمیکردووە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ کەش ئاسمان و پەڵەهەور دەبێت، سبەیش ئەگەری تاوەباران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.
وتەبێژی ئەوقافی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، حاجیانی هەرێم لە رێگەی وشکانییەوە ١٢ی ئەم مانگە دەگەڕێنەوە و حاجیانی رێگەی ئاسمانیش لە ١٤ی مانگەوە بەرەو هەرێم بەڕێدەکەون.
لە جەژندا هەمووان حەزیان لە ئاهەنگگێڕان و دڵخۆشیە، یەکێک لە لێکەوتەکانی ئاهەنگگێڕان بۆ زۆر کەس خواردنی خۆراکە کالۆری بەرزەکانە، بەڵام رەنگە لە دوای کۆتایی جەژن رووبەڕووی ئالەنگارییەک ببیتەوە کە بریتییە لە زیادبوونی کێش.
بەهۆی بایکۆتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە رۆژانی جەژندا، تەندروستی هەولێر بڕیاریدا سزای پزیشکانی ئامادەنەبوو لە چەند نەخۆشخانەیەک بدات و دەڵێت، هەر پزیشکێک لە کەرتی گشتی دەوام نەکات، ئەوا ناتوانێت لە کەرتی تایبەتیش دەوامبکات.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە
قائیمقامییەتی هەولێر دەڵێت، لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قوربان، ١٠ کەس بە هۆی سەر بڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەی هەولێر بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان دەستگیرکران.
میدیاکانى سوریا بڵاویانکردەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رۆژانە ١٠ بۆ ١٥ هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی سوریا دەکات.
لە ئەڵمانیا کەسێک کە بە رەگەز کوردە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوژینەکەی، بە ئۆتۆمبێل خۆی بەناو کۆمەڵێک کەسدا کرد و بەهۆیەوە، پیاوەکە، هاوژینەکەی، کچەکەی و چەند کەسێکی دیکە برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی سعودییە له راگهیهنراوێكدا دەڵێت، تیمی پزیشکی وڵاتەکەیان تا ئێستا بڵاوبوونەوەی هیچ جۆرە نەخۆشی و پەتایەکیان لە نێو حاجیاندا دەستنیشان نەکردووە.
پزیشكانی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەكانی هەولێر، سلێمانی، كۆیە، راپەڕین، گەرمیان و سۆران لەپێناو دامەزرانی دەرچووانی ساڵی رابردووی كۆلێژی پزیشكی و دووبارە رێككردنەوەی سیستمی پلەبەندی پزیشكی لە سەرجەم نەخۆشخانە حكومییەكان و فریاكەوتنەكان بایكۆتی كارەكانیان كرد.
تێکچوونی ئارەزووی خواردنە کە هەندێکجار مەترسییە بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە و بەوە دەناسرێتەوە کە نەخۆشەکە خۆی برسی دەکات و لە رادەبەدەر لەدەستدانی کێشی لەشی هەیە.
مەسك، خاوەنی كۆمانیای تێسلا و دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان خواستى خۆى بۆ پێکهێنانى پارتێکى سیاسی راگەیاند، سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، پەیوەندی لەگەڵ مەسک کۆتایی هاتووە، هۆشداریشیدا لەوەی رووبەڕووی دەرئەنجامی خراپ دەبێتەوە.
تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.
هەندێک خواردنی دیاریکراو هەن خۆیان تەندروستن بەڵام بەشێوەیەکی نادروست و خراپ بخورێن لەوانەیە زیان بە جەستە بگەیەنن.
شیعەکانی عێراق و ژمارەیەک وڵاتى ئیسلامى ئەمڕۆیان بە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیاریکرد و بەرەبەیانى ئەمڕۆ نوێژى جەژنیان ئەنجامدا.
دەستەى گشتیی گومرگى عێراق دەربارەى ئۆتۆمبێلەکانى جۆرى هایبرید و کارەبایى هاوڵاتییان دڵنیادەکاتەوە و دەڵێت، سەرجەم بڕیارەکانى لێبوردن و بەخشینى رەسمى گومرگیی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە تائێستا کارپێکراون.