شاسوار عەبدولواحید: دوای ٣٥ ساڵ لە خۆبەڕێوەبردنی کورد؛ ئەمانە خراپترین رۆژەکانی حوکمڕانی کوردن
دوای داخستنی زیاتر لە ٦٠٠ پرۆژەی پیشەسازی کە هۆکاری پیسبوونی ژینگەی وڵاتەکە بوون، لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە دەرکردنی چەند یاسایەکی نوێ بۆ پاراستن و باشترکردنی ژینگەی تەواوی وڵات.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، حکومەتی ئێستا لە ساڵی ٢٠٢٢ـەوە شەرعیەتی لەدەستداوە و گەندەڵی ئیداری و داراییش گەیشتووەتە لوتکە، دەشڵێت، ئەمانە خراپترین رۆژەکانی حوکمڕانی خۆجێیی کوردن.
پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیرکرا و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیرە و لە بازاڕەکانی هەرێمدا بە ١٤١ هەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەرێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی داڕمانی دیوارێکەوە، کرێکارێک گیانیلەدەستدا و شەش کرێکاری دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیاتر لە ٩٧ هەزار تۆن گەنمیان لە سایلۆکانی هەولێر وەرگرتووە و لە ئەمڕۆوە گەنمی سایلۆی سنووری مەخمور وەردەگرن، کە پێشتر وەرنەدەگیرا، هەروەها، بەڕێوەبەری سایلۆی سلیمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ١٤٣ هەزار و ٥٨٥ تۆن گەنمیان لە جوتیارانی سلێمانی و هەڵەبجە وەرگرتووە.
دوای ئەوەی نوسینگەی مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، فراکسیۆنی نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لەسەر پرۆژەی رووناکی تۆمارکردووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەکات، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان، لە وەڵامدا دەڵێت،"بەڵێ، سکاڵامان تۆمارکردووە لە دادگای فیدڕاڵی لەسەر پڕۆژەی بەناو رووناکی و هەر کارێکی نایاسای ئەنجامبدەن، نەوەی نوێ هەموو رێکارێکی یاسایی لە دژتان دەگرێتەبەر".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە بۆ سەروو ٤٠ پلەی سیلیزی.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، زۆر نزیکن لە ئاگربەست لەگەڵ غەززە و رەنگە ئەم هەفتەیە یان هەفتەی داهاتوو ئەنجامبدرێت. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، پێویستە کۆتایی بە دەسەڵاتی حەماس لە غەززە بێت و حەماسیش ئامادەیی پیشاندا بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل.
پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، سیستمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی بۆ دهرهێنانى پاسپۆرت، له ههر چوار نوسینگهكهى كاراكراوه و لە ئێستادا نۆرەگرتن بۆ هەفتەی داهاتوو بەردەستە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، هیچ کەسێک ناتوانێت بە کارتى بایۆمەترى کەسێکى دیکە دەنگبدات و تەنها خاوەنە رەسەنەکەی دەتوانێت بەکاربهێنێت.
جێگری نوسینگەی مەسرور بارزانی وتی، سروە عەبدولواحید سکاڵای یاسایی لەسەر پرۆژەی روناکی تۆمارکردووە و دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر دەکات.
مەگنیسیۆم چەندین سوودی تەندروستی هەیە، هەر لە چارەسەرکردنی قەبزی و دڵەڕاوکێیەوە تا باشترکردنی خەو و یادەوەری.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی بەهۆی دوایین هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕانکاری بەسەرداهات، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٥ سەنت بەرزبووەوە.
کۆڕبەندى نۆیەمى رێکخراوى ئۆپیک لە وڵاتی نەمسا بەڕێوەدەچێت و مەترسییەکانى بەردەم کەرتى نەوت تێیدا تاوتوێ دەکرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتی زێت دەڵێت، بەهۆی هەبوونی کێشەی تەکنیکی لە دیوی وڵاتی تورکیاوە سبەی پێنجشەمە ، تا کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، دەروازەکەمان پێشوازی لە هیچ گەشتیارێک ناکات و هاتووچۆ لە هەردوو دیوی سنوور نابێت.
خورشید هەرکى کەسایەتیى دیاری عەشیرەتى هەرکى دەڵێت، کێشەکە چارەسەرکراوە و نێچیرڤان بارزانی گرەنتیى چارەسەرکردنى کێشەکەى کردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی کەجەکە لەبارەی وردەکاریی کات و شوێنی مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک لە سلێمانی دەڵێت، رێوڕەسمەکە رۆژی هەینی ١١ـی تەمووز، کاتژمێر ٨ بۆ ٩ـی بەیانی بەڕێوەدەچێت.
سەرەڕای ئەوەی ئاوارەیەكی زۆر لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان بەڵام تاوەکو ئێستاش زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەولێر و دهۆکن.
سەرۆکی ئەمریکا لە میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا ئەمڕۆ چەند وڵاتێکی گرتەوە و لە ناویشیاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا.
وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەنییەكانی عێراق دەڵێت، سێ هێندە خێرایی ئینتەرنێت زیادكراوە و جەختیش لە هەرزان كردنی نرخی پەیوەندییەكان دەكاتەوە.
خوێندکارێکی ئامادەیی دوای ١٠ ساڵ پۆلی ١٢ی تێپەڕاند و بە ئێن ئاڕ تی وت،" نەمویست رەنجی دایک و باوکم بە هەدەربچێت و خوێندنەکەم تەواوکرد".
شاندێکی سیاسی و سەربازی رۆژئاوای کوردستان بۆ زامنکردنی مافە دەستوورییەکانی کورد لە سوریا لەگەڵ نێردەی ئەمریکا و فەرەنسا و کاربەدەستانی سوریا کۆبووەوە.
خورشید هەرکی سڵاوی گەیاندە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەێ نوێ و دەڵێت، ئەوان هەمیشە دژی زوڵم و ستەم دەوەستنەوە و هەرکەسێک ستەمکاربێت بە سزای خۆی دەگەیەنن، لە پەیامەکەیدا بۆ شاسوار عەبدولواحید وتیشی، ئەوە ئەو حکومەتەیە کە بە چەکی قورس و زرێپۆش لە هاوڵاتییەکانی خۆی دەدات.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کەسێک بە تۆمەتی دزینی مۆبایل، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی رزگاری دەستگیرکرا، دەشڵێت تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشتر چەندین جار ئەم کارەی دووبارەکردووەتەوە.
پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە بنەماڵەى بارزانی و تاڵەبانی دەڵێت، شەرمە بۆتان بەرپرسانی عێراق پێتان دەڵێت، بۆچی مووچەی مووچەخۆران نادەن. دەشڵێت، پارتی و یەکێتی خۆشەویستی نیشتیمان بەخەڵک دەفرۆشنەوە، بەڵام لای ئەوان خۆشەویستی نیشتیمان بریتییە لە بڕینی موچەی خەڵک و دزینی نەوت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، کۆبوونەوەی وزاری بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم بەڕێوەچوو لەبارەی مووچەی هەرێم و تەوتین کردنی و هەناردەکردنەوەی نەوت. دەشڵێت، جەختی لەسەر بەردەوامی گفتوگۆکان دەکەینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرکردنی خێرای ئەو بابەتانە.
سەرۆکی پارتی و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراق و چارەکردنی کێشە و گرفتەکانی نێوان هەردوولا ئاڵۆگۆڕ کرد.
رێکخراوی پاراستنی رۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی دەکات کە لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە دەستگیرکراون.