لە سلێمانی کەسێک بە چەقۆ کوژرا
کەمێک پێش ئێستا تهرمێك له هۆتێلێكی ناو بازاڕی سلێمانی دۆزرایهوه كه بهپێی زانیارییهكان ئەو کەسە خهڵكی باكووری كوردستان بووه و بهچهقۆ كوژراوه.
لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، زۆرترین رێژەی بەفر لە دەڤەری بەرواری باڵا باریوە کە ١٥ سانتیم مەترە.
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٣٤ دۆلاری مامەڵەی پێوەکرا و مسقاڵێک زێڕ عەیارە ٢١ـیش بە ٩٠٥ هەزار دینارە.
بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەكی شۆراو لە كەركوک، بەهۆی كێشەی ئاوەڕۆ و نەبوونی کارەبا گردبوونەوە و دەڵێن، "میحاویلەی كارەبایان نییە و لە گەڕەکێکی دیکە کارەبایان راکێشاوە". دەشڵێن، كێشەی ئاوەڕۆیان هەیە، بەشێک لەماڵەکان لە وەرزی زستان و باران لە ترسی لافاو ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن.
کشتوکاڵی عێراق بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی، قەدەغەکردنی هاوردەی ١١ بەروبوومی راگەیاند.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، داهاتەگشتییەکان بەسە بۆ دابینکردنی پێدوایستییەکانی دەوڵەت کە ترلیۆنان دینارە و بەشی مووچە و پڕۆژەکان دەکات، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتیی بۆ بەرزکردنەوەی دارایی وڵات.
ئەمڕۆ لە شاری مەدینە لە سعودیە، ژنە عومرەكارێكی كوردی خەڵکی سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئەمەش ١٤ـەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەكانی كوردستانە لەم ساڵدا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ و سبەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لەوچە شاخاوییەکان، هاوکات لەناوچە نیمچە بەرزەکان کڕێوە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە".
بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای زینی وەرتێ داخرا و رێنمایی شۆفێرانیش دەكرێت نەچن بۆ رێگاكە.
لە حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە و تیمەکانی رێگاوبان هاتوونەتەدەر و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە.
وڵاتان هەڕەشەی چەکی ئەتۆمی لە یەکتر دەکەن و لە ئەفریقاش هێشتا خەڵک بە تیر و کەوان شەڕ دەکەن .
وتهبێژی حهج و عومرهی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ حهوت كهس كه بهمهبهستی عومڕه له ههرێمی كوردستانهوه بهرهو سعودیه بهڕێكهوتوبوون له كهربهلا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و كهسێكیان گیانی لهدهستدا و شهش كهسهكهی دیكهش برینداربوون.
هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
لەسەر رێگای مەرزی کێلێ رووداوێکی هاتوچۆ روویداو و نۆ كەس بوونە قوربانی.
چاوگێک لە دارایی عێراق دەڵێت، رێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی هەرێم بنێردرێت.
وەزارەتی ژینگەی عێراق دەڵێت، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەن کە یەکجار بەکاردەهێندرێت.
ئەندامێکی هاوپەیمانی عەزم دەڵێت، سبەینێ ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی سوننەکان کۆبوونەوەی کۆتایی خۆیان ئەنجامدەدەن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.
بەهۆی پێنەدانی مووچە و خراپی دۆخی داراییان، هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان روو لە کڕینی کاڵای کۆنە و دەستی دوو دەکەن.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانە لەکاتی خۆیاندا ئەنجامدەدرێن.
فیستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە کفری بە بەشداریی چەندین خاوەن بەرهەم بەردەوامە و تێدا چەندین جۆری بەرهەم و کاری دەستی خراوەتەروو.
سهرۆك وهزیرانی عێراق دەڵێت، بهشداری کردنیان له ههڵبژاردندا بهرپرسیارێتی بۆ دوو هێنده كرد بۆ ههموو ئهوانهی له پۆستی بهرپرسیارێتیدان، توانییان ئهم قۆناغه سهخته به ژیرانه له نێوان ناوچهیهكی ناجێگیردا تێپهڕێنن.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، بەشەخۆراکی زیاتر لە چوار ملیۆن کەس دەبڕدرێت.
چەند چاوگێک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایان کردووە، بڕیارە لە نیوەی مانگی یەکی ساڵی تازەدا مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق سەبارەت بە چەند پرسێکی ئەمنی و سیاسی سەردانی عێراق بکات.
هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات و دەڵێت، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماو دروستبوونی تەمێکی زۆر لەشاری سلێمانی و دەوروبەری و کەمبوونەوەی ئاستی بینین، داواتان لێدەکەین پابەندی یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
دەم پارتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی دروشمی رەگەزپەرستی و سوکایەتیکردن بە خانمە سیاسەتمەداری کورد، لەیلا زانا، سکاڵای یاساییان تۆمار کرد و دەڵێن، پێویستە بکەرانی ئەو کارە سزابدرێن.
پارێزگاری کەرکوک دەڵێت، ئەمساڵ لە کەرکوک وەکو حکومەت هیچ مەراسیمێکیان نابێت بۆ سەری ساڵ بەهۆی ئەو زەرەر و زیانانەی بەهۆی لافاوەوە بەر سنووری چەمچەماڵ کەوتووە.
پاسپۆرتی سلێمانی دەڵێت، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ سەرجەم کارەکانی پاسپۆرت لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک و تا دوای سەری ساڵی نوێ رادەگیرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق میکانیزمێکی بۆ پۆلێنکردنی ئاستی ژیانی خێزانەکان راگەیاند بەپێی داهاتی مانگانەیان و دەشڵێت، رێژەی هەژاریان لە ٪٢٣ بۆ ٪١٧ کەمبکەنەوە.
وەزارەتی کارەبا دەڵێت، گرفتێکی تەکنیکی لە کێڵگەی کۆرمۆر درووستبووە و بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، پڕۆژەیەکی نوێی ئاویان دەستپێکردووە کە ئاوی خواردنەوە بۆ زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس دابین دەکات.