هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم
چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ئۆفیسی هادی عامری بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان.
کەناڵێکی عێراقی دەڵێت، یاداشتنامەکانی سەرۆک کۆماری عێراق نزیکەی چوار ملیار دیناری تێچووە و دەشڵێت، ئەو یاداشنامانە لەسەر حسابی خەزێنەی حکومەت چاپکراون.
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بكووژی هاوڵاتییەكەی ناحیەی شەمامكی راگەیاند، كە كچی خۆیەتی و لەسەر هەمان رووداو دوو كەسی دیكەش دەستگیركران، كە هاوسەرو و برای كوژراوەكەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان لە بەرنامەی تاوتوێ وتی، تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، وتیشى، دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ حکومڕانی ناشێن و گرفتی گەورەیان بۆ هاوڵاتیانیان دروست کردووە پێویستە هاوڵاتیان دەنگ بەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بدەن و حکومڕانی بگۆڕن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێم بڕیاریدا و دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت پێویستە نەوت رادەست بکرێت پاشان مووچە دەنێردرێت، وتیشی، ئهو ریککەوتنە كۆتایی به ساڵانێك له چارهسهری كاتی دههێنێت و پابهندبوونی یاسایی و گهرهنتی دهستووری دروستدهكات.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، دەستپێشخەری پشتێن و رێگاوبان كە لەلایەن چینەوە دەستیپێكردووە، هاوتەریبە و تەواوكەری پڕۆژەی رێگاوبانی گەشەپێدانە كە عێراق دەستی پێكردووە، "لەئێستاشدا پلانێك ئامادەكراوە بۆ دروستكردنی هێڵی ئاسنین و بەستنەوەی هێڵی ئێران-عێراق بە كەنداو و وڵاتانی رۆژهەڵات و ئەوروپا".
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە و چەند خوێندکارێکی کورد لە یەکەمەکانن.
فاتیح شارستێنی، مامۆستای ئایینی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لە وتاردان دوورخرایەوە لەسەر چەند وتارێكی هەفتەكانی رابردووی لەسەر دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان و مووچەخۆران، سوپاسنامەیەك بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، خۆزگە حاڵ و گوزەرانی خەڵکی هەژار و مووچە دزراو باش ببوایە ئیتر گرنگ نەبوو من دەگەڕێمەوە سەر مینبەر یان نا.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەلێت، عێراق سەرەڕای گرژییەکانی ناوچەکە سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی سەقامگیریی ئابووری ناوخۆیی.
دوای تێپەڕبوونی ١٧ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە، رێکخراوی ١٧ـی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە چەند ناوچەیەکی وڵاتی بەریتانیا مەڕاسیمی تایبەتی رێکخست.
بازرگانی عێراق دەڵێت، بڕی گەنمی کۆگاکراو لە وڵاتەکەدا گەیشتووەتە زیاتر لە شەش ملیۆن تۆن و دەتوانرێت پێداویستی ناوخۆی ١٦ مانگی پێ دابین بکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و جەختیانکردەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی خۆیدا.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، هیوادارە هیچ لەمپەرێک بۆ ئەو لێکتێگەیشتنەی نێوان هەرێم و بەغدا دروست نەکرێت و وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.
نرخی دۆلار دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٩ هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بڵاوکردەوە
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، مێردمنداڵێک لەکاتى مەلەکردندا لە رووبارى سیروان خنکا و تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی کەلار.
حكومەتی دانیمارك بڕیاریدا بڕی ٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار تەرخانبکات بۆ هەڵگرتنەوە و پاککردنەوەی خاکی عێراق لە مین.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی فرۆشگایەک دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەدا ناوە.
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی شەشی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی راگەیاند و دەڵێت، زیاتر لە ١٧٠ قوتابی نمرەی ١٠٠٪ـیان بەدەستهێناوە.
میدیای فەرمی تورکیا دەڵێت، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریداوە رێککەوتنی بۆری نەوتی خاوی عێراق و تورکیا نوێ نەکاتەوە کە ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵە و ئەمڕۆ پلەکانی گەرما کەمێک دادەبەن، لە گەرمترین ناوچەی هەرێمدا دەگاتە ٤٥ پلەی سیلیزی. وتیشی، سبەینێ پلەی گەرما وردە وردە بەرزدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.
شاندە تەکنیکییەکەی بەغدا راپۆرتیان لەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم ئامادەکرد و گەڕانەوە بەغدا، بڕیارە ئەمڕۆ راپۆرتەکەیان رادەستی نوسینگەی سودانی و وەزارەتی دارایی بکەن.
پۆلیسی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە سنووری هەولێر کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی باندێكی بە تۆمەتی دزیكردن راگەیاند، کە مامەڵەی ئاڵوگۆڕیان بە دراوەوە دەکرد.
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە سکاڵای نەوەی نوێ بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان کۆببنەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٧ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی لە جێگیریدا مایەوە.
بانکی رەشید، قەرزی ئەلیکترۆنی لە رێگەی کارتی بانکییەوە (کریدیت کارد)ـەوە دەخاتەگەڕ، كە سەرجەم ئەو فەرمانبەرە مەدەنی و سەربازییانەی حكومەتی عێراق دەگرێتەوە كە كارتی بانكەكەیان هەیە و لەوێ مووچەكانیان وەردەگرن، هەروەها پێشکەشکردن تەنها بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و زۆرترین بڕیش ١٥ ملیۆن دینارە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانی کۆتایی هات و دەشڵێت، ئەمساڵ زیاتر لە پێنج ملیۆن تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.