کەشناسیی رێژەی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردوو و رەوشی کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە
محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، من و نوری مالیكی و حهیدهر عهبادی كاندیدین بۆ پۆستی سهرۆكایهتی حكومهتی نوێی عێراق". لهبارهی كاندیدبوونەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، "خولی دووەم خواستێکی کەسی نییە و ئامانج لێی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەیە کە دەستمان پێکردووە".
کەشناسیى هەرێم رێژەى بارانبارینى ١٢ کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، کاریگەریی شەپۆلی سەرما و باران بەردەوامیى دەبێت و پێشبینیشدەکرێت بۆ ئەمشەو بەفر و کڕێوەی هەبێت.
پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا، بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن لە پارێزگاکە بکرێتە پشووی فەرمی.
بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بەفر بارین ئاستەنگی هاتووچۆ لە سنووری مەرزی کێلێ دروستبووە و قائیمقامیەتی پشدەریش دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە مەرزکی کێلێ دەوەستێت.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سبەی یان دوو سبەی مووچەی مانگی ١٠ـی هەرێم خەرجدەکرێت و تەنها واژۆی وەزیری دارایی عێراق ماوە، جێگری بەرێوەبەری سۆمۆش دەڵێت، رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و بەغدا درێژکرایەوە.
شەپۆلێکی بەفر و باران و سەرما رووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، ئەمشەو هەورێکی زەبەلاحی کەڵەکەبووی باراناوی کە بە هەوری سوپەرسێل ناسراوە دەگاتە ئاسمانی هەرێم و ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیە.
ئەمڕۆ لە سلێمانی دیداری ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی منداڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا) بەڕێوەچوو، کە تێیدا بەشێوەی چیرۆکی وێنەیی و گێڕانەوەی هونەریی بەها و بنەما ژینگەییەکان، بە مناڵان ئاشنادەکات.
وا بڕیارە سبەینێ ئەنجوومەنی سیاسی نیشتیمانی هێزە سوننەکانی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامبدەن، بۆ بڕیاردان لەسەر سەرۆکی پەرلەمان، ٢٤ کاتژمێر بەر لە دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان.
ئەمڕۆ لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناو بازاڕی سلێمانی تەرمێک دۆزرایەوە، چاوگێک لە ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت، "بکوژی گەنجەکەی ناو هۆتێلەکەی سلێمانیمان دەستگیرکرد کە برایەکی خۆیەتی".
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی ئەمڕۆ بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، هاتووچۆی سۆران هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەگەر ئۆتۆمبیلەکانتان دەبڵ ئەکسل نەبێت و زنجیردار نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.
ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، کاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی جێگری دووەمی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و لە چەند رۆژی داهاتوو ئاشکرای دەکەن.
بەپێی كارنامەی پەرلەمانی عێراق، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەرلەمانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.
وا بڕیارە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە. سهركردهیهكی رهوتی حیكمهش دەڵێت، له كۆی ٤٢ کاندید بۆ وهرگرتنی ئەو پۆستە، نۆ کاندیدییان ماونهتهوه و گفتوگۆكان بۆ دهستنیشانكردنی یهكێكیان بهردهوامه.
کۆمپانیای ئاڵتونسا کە یەکێکە لە کۆمپانیا دیارەکانی عێراق و ناوچەکە، بۆ سەری ساڵی نوێ ١٢ ئۆتۆمبێلی وەک دیاری پێشکەشی کڕیاران و بەژداربووانی خۆی کرد و لە رێگەی تیروپشکەوە خەڵاتەکانی دابەشکرد.
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ناکرێت لەپێناو پلە و پۆست پرسە نیشتیمانییەکان لەبیربکرێن و پێویستە پارتی و یەکێتی بەرژەوەندییە حزبییەکان وەلابنێن و لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێکبکەون.
بەرپرسێکی یەکێتیی دەڵێت، یەکێتی دەرگای کراوەیە بۆ دانوستانێکی بنیاتنەر، بەئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و نیشتمانیی لەهەرێمی کوردستان و عێراق.
کەمێک پێش ئێستا تهرمێك له هۆتێلێكی ناو بازاڕی سلێمانی دۆزرایهوه كه بهپێی زانیارییهكان ئەو کەسە خهڵكی باكووری كوردستان بووه و بهچهقۆ كوژراوه.
لە دوێنێ شەوەوە شەپۆلێکی بەفر و باران ناوچەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، زۆرترین رێژەی بەفر لە دەڤەری بەرواری باڵا باریوە کە ١٥ سانتیم مەترە.
نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژووی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٥٣٤ دۆلاری مامەڵەی پێوەکرا و مسقاڵێک زێڕ عەیارە ٢١ـیش بە ٩٠٥ هەزار دینارە.
بەشێک لە دانیشتوانی گەڕەكی شۆراو لە كەركوک، بەهۆی كێشەی ئاوەڕۆ و نەبوونی کارەبا گردبوونەوە و دەڵێن، "میحاویلەی كارەبایان نییە و لە گەڕەکێکی دیکە کارەبایان راکێشاوە". دەشڵێن، كێشەی ئاوەڕۆیان هەیە، بەشێک لەماڵەکان لە وەرزی زستان و باران لە ترسی لافاو ماڵەکانیان چۆڵ دەکەن.
کشتوکاڵی عێراق بەمەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکان و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی، قەدەغەکردنی هاوردەی ١١ بەروبوومی راگەیاند.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، داهاتەگشتییەکان بەسە بۆ دابینکردنی پێدوایستییەکانی دەوڵەت کە ترلیۆنان دینارە و بەشی مووچە و پڕۆژەکان دەکات، هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ زیادکردنی داهاتی نانەوتیی بۆ بەرزکردنەوەی دارایی وڵات.
ئەمڕۆ لە شاری مەدینە لە سعودیە، ژنە عومرەكارێكی كوردی خەڵکی سلێمانی گیانی لەدەستدا، ئەمەش ١٤ـەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەكانی كوردستانە لەم ساڵدا.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ و سبەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی کاتەکاندا دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لەوچە شاخاوییەکان، هاوکات لەناوچە نیمچە بەرزەکان کڕێوە دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە".
بەهۆی بارینی بەفرەوە رێگای زینی وەرتێ داخرا و رێنمایی شۆفێرانیش دەكرێت نەچن بۆ رێگاكە.
لە حاجی ئۆمەران بەفرێکی زۆر باریوە و تیمەکانی رێگاوبان هاتوونەتەدەر و دەستیان بە پاککردنەوەی رێگاکان کردووە.
وڵاتان هەڕەشەی چەکی ئەتۆمی لە یەکتر دەکەن و لە ئەفریقاش هێشتا خەڵک بە تیر و کەوان شەڕ دەکەن .
وتهبێژی حهج و عومرهی كوردستان رایگهیاند، ئهمڕۆ حهوت كهس كه بهمهبهستی عومڕه له ههرێمی كوردستانهوه بهرهو سعودیه بهڕێكهوتوبوون له كهربهلا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و كهسێكیان گیانی لهدهستدا و شهش كهسهكهی دیكهش برینداربوون.
هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەن بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە دەرەوە.
لەسەر رێگای مەرزی کێلێ رووداوێکی هاتوچۆ روویداو و نۆ كەس بوونە قوربانی.