خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ بڵاوکرایەوە
پەروەردەی هەرێم خشتەی تاقیکردنەوەکانی گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە رۆژی یەکشەممە ١ـی حوزەیران یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێدەکات و رۆژی ٢٩ـی حوزەیران کۆتایی دێت.
وەزارەتى ناوخۆ دوو توێژ لە مەرجى نۆرەگرتنى ئەلیکترۆنی بۆ دەرهێنانى کارتى نیشتمانى دەبەخشێت.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەپەگە) دەڵێت، "لەم قۆناغە مێژوییەدا، کە لە سەروبەندی بڕیارێکی ستراتیژیداین بۆ ئایندەی گەل و بزوتنەوەکە، نامانەوێت گرژیی و ململانێ لەگەڵ کەس دروست بکەین".
میدیا عێراقیەکان بڵاویان كردەوە، لە رۆژی هەڵبژاردندا، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان بریاریداوە پێش هەڵبژاردن دابەش ببێت و بە بە شەش لیست بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق دەكات.
پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ چوونەسەر ئەنجومەنی وەزیران و دەڵێن، دابەشنەکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی مووچەخۆران دزییە و بێدەنگ نابن لە بەرامبەریدا، وتیشیان، حکومەتی کاربەڕێکەر دەیتوانی لە داهاتی ناوخۆ و نەوتی قاچاخ مووچەی مانگی ١٢ـی دابەشکردایە.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە سزای بەسەر ئەو کەسانەدا راگەیاند، کە سەرپێچی رێنماییەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی حەج، بە غەرامەکردنی تا ٢٦ هەزار دۆلار دیاریکراوە بۆ ئەوانەی بە ڤیزای سەردان هەوڵی چونە مەککە و شوێنە پیرۆزەکان بدەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، شەممەی داهاتوو لە رۆما لەگەڵ شاندی ئەمەریکا کۆدەبنەوە و رۆژی هەینیش لەگەڵ بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.
سەرەڕای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، بەڵام ترەمپ دووپاتی دەکاتەوە، کە پوتن ئاشتی دەوێت.
وەزیری تەندروستی حکومەتی کاربەڕێکەر دەڵێت، رێژەی مردن و پەککەوتن بەهۆی نەخۆشییەکانەوە لەگەڵ تووشبوون بە شێرپەنجە لە هەرێم کەمیکردووە، باسی لەوەشکرد، پڕۆژەی بیمەی تەندروستی لە داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندبوو، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، دابەزینی نرخی نەوت کێشە بۆ مووچە درووست دەکات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئەگەری کەمێک تۆز وخۆڵ هەیە و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە، سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت.
حکومەتی عێراق لیژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتا و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییەکان پێک دەهێنێت و بۆ ئەو مەبەستە بڕی زیاتر لە سێ ملیار دۆلار خەرج دەکات.
دەستەی خانەنشینانی گشتی عێراق دەڵێت، رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایاری ٢٠٢٥ تەواو بووە.
بەهای دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ لە بازاڕەکانی هەرێم، لە بەرامبەر بە دیناری عێراقی نزم دەبێتەوە، بە ١٤٤ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان له بارهى دوو پرس كۆدهبێتهوه و باس له ههناردهى نهوتى ههرێم دهكات، بەڵام پرسی مووچە لە کارنامەی دانیشتنەکەدا نییە.
وەزیری راگەیاندنی پاکستان رایگەیاند، پاکستان زانیاری هەواڵگری متمانەپێکراوی هەیە کە هیندستان بەنیازە لە ماوەی (٢٤ بۆ ٣٦) کاتژمێری داهاتوودا هێرشی سەربازی ئەنجام بدات.
بە مەبەستی کەمتر بەکارهێنانی غازی ئێرانی، پڕۆژە نەوتییەكانی بەسرە بۆری گواستنەوەی غازی ناوخۆ دەگەیەنێت بە وێستگەكانی كارەبا.
نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمی رۆژ دادەندرێت، بەو پێیەی خۆراکی تەواو دەدات بە جەستەت، یارمەتیدەرە لە سووتانی چەوری و دابەزاندنی کێش.
بەهۆی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، لە بەخشینی بەشێک لە باجی گومرکی سەر پارچەی ئۆتۆمبێل، نرخی زێڕ دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ ١٥ دۆلار لە نرخەکەی دابەزی، هاوکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە جێگیری ماوەتەوە و بە ٦٨٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٣ دۆلار ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە.
زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە زیادکردنی هەر جۆرە میوەیەکی وشککراو بۆ نانی بەیانی ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ١٨٪ و شێرپەنجە بە ڕێژەی ١١٪ کەمدەکاتەوە.
ئەڵمانیا کاروانێکی دیکەی کۆچبەرانی عێراقی دیپۆرت کردەوە و پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش وتی، لە فڕۆکەخانەی بەغدا گرژی لە نێوان بەشێک لە کۆچبەرەکان و پۆلیسە ئەڵمانییەکان دروستبووە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، کە ئەو یارمەتییە داراییەی بۆ قوتابیان تەرخانکراوە، بەشداریی کردووە بۆ گەڕانەوەی ١٢٣ هەزار خوێندکار بۆ خوێندن و رێگری لە وازهێنانیان لە خوێندن کردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، لە چەند پەیج و میدیایەک هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق چەند تێبینییەکی لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم هەبووە کە گوایە بۆ مانگی نیسان داوای دوو مووچە بۆ بانکەکان کراوە، بەڵام هەواڵەکە ناڕاستەو و هیچ بنامەیەکی نییە.
وەزیرى خوێندنى باڵای هەرێم رایگەیاند، کە دەرچوە سێ یەکەمەکان کەسانی زیرەک و سەرکەوتوو و بەتوانای هەرێمن، بۆیە شایەنی دامەزراندن و رەخساندنی هەلی کاری شایستە و سەقامگیری ئابورین.
بەپیێ نوسراوێکی قائیمقامیەتی کەرکوک، کاتی پێدانی موەلیدە لە کەرکوک گۆڕانکاری پێدەکرێت و بۆ مانگی داهاتوو ٢٤ کاتژمێر کاری پێدەکرێت.
له ئهنجامی تهقهكردندا له شاری ئۆپسالا لە سوید سێ کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بەغداوە هەواڵیان پێگەیشت کەوا دوو تۆمەتبار تاوانی کوشتنی کەسێکیان لە بەغدا ئەنجامداوە و هەڵهاتوون بەرەو شاری هەولێر لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دەستگیر کران.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەسەرەتای رۆیشتنی بۆ بەغدا پڕۆژەی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی ئامادەکردبوو هەروەها، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێشتر بۆ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە سەردانی سودانی کرد.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دەنگۆی بەسەرچوونی هەندێک لە ماددە خۆراکییەکانی ناو بەشە خۆراکی ئەم مانگە دوورە لە راستییەوە.