بڕیارە سبەینێ ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی و کورد دیپۆرت بکاتەوە
لە یاریگای نەورۆز لە سلێمانی لە یاری نێوان نەورۆ و زاخۆ لە نێوان هاندەراندا شەڕ روویدا لە نێوان هاندەراندا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
بڕیارە سبەینێ حکومەتی ئەڵمانیا ژمارەیەک کۆچبەری عێراقی و کورد دیپۆرت بکاتەوە.
وەتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەخاتەڕوو بۆ وەرگێڕانی نامەکان لە چاتەکاندا بەشێوەیەکی راستەوخۆ.
سەرۆکی ئەمریکا لە مانگی ئایاردا سەردانی وڵاتانی سعودییە و ئیمارات و قەتەر دەکات.
میدیا جیهانیەکان رایگەیاند، ئەمەریکا باجی لەسەر ئەو سیستەمی وزەی خۆرانە دانا کە لە کەمبۆدیا، ڤێتنام، مالیزیا، و تایلەند هاوردە دەکرێن و باجەکەش دەگاتە ٪٣،٥٢١.
وتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئێران رایگەیاند، كۆبوونهوه تهكنیكییهكهیان لهگهڵ لایهنی ئهمهریكا كه بڕیار وابوو سبهی بهڕێوه بچێت، دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.
شاندی هەدەپە، ئامانجیان لەسەردانیکردنیان بۆ هەرێم، بۆ وەرگرتنى بۆچوونى لایەنەکانى هەرێمە لەسەر پرۆسەی ئاشتی.
مەفرەزەکانی هاتووچۆی سلێمانی بەهۆی رەنگکردنی ئۆتۆمبێلێکەوە دەستیان بەسەردا گرت و ئاگاداری شۆفێران دەکەنەوە کە خۆیان بەدووربگرن لە ئەنجامدانی ئەم کارە.
باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کرد و تیایدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق تاوتوێ کرا.
حکومەتی عێراق بڕیاریدا، پلانی کشتوکاڵی عێراق هەمواربکاتەوە بۆ وەرزی ئێستای گەنم، بۆ ئەوەی زەویەکانی دەرەوەی پلانەکەش بگرێتەوە هاوشێوەی زەوی ناو پلانەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگی بنیاتنانەوە و پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی بە پێی بناغە مۆدێرنەکان و کارکردن بەگوێرەی دیدگایەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق لە پێشینەی کاردا بێت.
سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق کۆبوونەوە و گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا.
ئەمڕۆ ١٢٧ ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی کوردستان لەلایەن میقداد مەتحەت بەدرخانەوە تێدەپەڕێت کە لە ساڵی ١٨٩٨ دەرکرا و لەو بارەیەشەوە بەشێک لە کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان پەیامیان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەر خانەنشیانی لەدایکبووی ساڵانی ١٩٢٠ بۆ ١٩٤٠ ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە سەردانی بانکی عەنکاوە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی بانکەکانیان لە چوارچێوەی پرۆژەی ‘هەژماری من.’
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێڕاق دژی یاسای ئیمتیازاتی پاسپۆرتی دیبلۆماسی لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکرد.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی گەرمیان رایگهیاند، سێ كهسیان بهتۆمهتی دزینی ٢٢ مسقاڵ زێڕ دهستگیرکرد.
ئاسیاسێڵ بە سەرکەوتوویی سیستەمی پشتگیریکردنی کارەکان (BSS)ی نوێکردەوە و پابەندییەکانی بە پێشخستنی تۆڕەکەی و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران دووپاتدەکاتەوە.
بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئەوقافی دهۆک، ڕێوەڕەسمی پرسە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکە، کرایە ڕۆژێک و بڵاوکردنەوەی وێنەی مردوو و ڕێوڕەسمەکەش بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێممان رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کرا".
وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق، کە بڕەکەی ٤٨ ملیار و ٢٠٥ ملیۆن ٧٦٥ هەزار دینارە.
فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، ٢٦ـی ئەم مانگە کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە سوریا دەبەستن.
زیندانییەکی چاکسازی گەورانی سلێمانی هەڵهات، بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتی لەکاتی مۆڵەتی خۆیدا رۆیشتووە و نەگەڕاوەتەوە.
یەکگرتووى ئیسلامى بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی رایگەیاند، "پیرۆزبایی لە سەرجەم رۆژنامهنووس و راگەیاندکاران دەکەین کە لە پێناوی گەیاندنی دەنگی راستەقینەی گەلەکەمان خەبات دەکەن".
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دووپاتی کردەوە کە پلانی کشتوکاڵی گەیشتووەتە سێیەم ئاودێری لە کۆی پێنج ئاودێری بۆ وەرزی زستان، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە پلانی ئەمساڵ دەبێتە هۆی بەدیهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا.
جێگری سەرۆکی هەرێم لەیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، لەم یادەدا جەخت دەکەینەوە کە ئەرکی حکومەت و دامەزراوەکان، جێبەجێکردنی یاسا و دابینکردنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ ئازادی کاری رۆژنامەنووسی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، بە رێزەوە یادی شەهیدانی رۆژنامەگەريی كوردستان و هەموو ئەوانە دەکەینەوە کە لەپێناو گەیاندنی راستی و خزمەتی کۆمەڵگەدا، قوربانییان داوە.
بڕیارە ئەمڕۆ لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی بنێردرێت بۆ بەغدا و چاوگێکیش لە وەزارەتی دارایی وتی، بەهۆی ئەوەی ئامادەکردنی لیستەکە دوا کەوتووە پێشبینی دەکرێت تەمویلکردنی مووچەش دوابکەوێت لە وادەی دیاریکراوی خۆی.
جەحفەر مستەفا بۆ ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردستان رایگەیاند، "پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم رۆژنامەنووسان دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان لە کاری رۆژنامەوانیی و میدیایی بۆ دەخوازم".
نرخى دۆلار لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستاندا بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ٣٥٥ دینار کەمی کردووە و هاوکات ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا رایگەیاند، میللەتەكەمان شایانی ئازادی زیاترە و ئازادی و دیموكراسیش پایەی سەرەكی شانازیمانە بە ئەزموونەكەمان لەسەرتاسەری جیهاندا.