ئاوی عێراق: بەردانەوەی ئاو بۆ رووباری دیجلە زیاد دەکات
وەزیری ئاوی عێراق دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردانەوەی ئاو بۆ رووباری دیجلە زیاد دەکات و دەگاتە ٣٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
چاوگێکی باڵا لە حکومەتی ئێران رەتیدەکاتەوە، سوپای وڵاتەکە هیچ هێرشێکی درۆنیی ئەنجامدابێت، دەشڵێت، لە کاتێکی گونجاودا، تۆڵەسەندنەوەی راستەقینە دەبینن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لە ئێراندا روودەدات، خوێندکارانی کوردستان لە ئێران سەرپشک دەکرێن لە گەڕانەوە یاخود بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٧٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیەمانێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دۆخی ئێران شڵەژاوە ترس و دڵەراوکێی زۆر لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان بۆ گەشتیاران راگیراوە و ئێران لەسەر سێ ئاست هەوڵی ئاسایکردنەوەی دۆخەکە دەدات.
سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سهركۆنهى هێرشهكهى ئيسرائيل بۆ سهر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بهكارهێنانى هێزى سهربازى له يهكلاكردنهوهى ناكۆكييهكاندا دهكهن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕێکی زۆر چەکی کوشندە رەوانەی ئیسرائیل دەکرێن هێرشەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران قورستر دەبن و پێویستە ئێران بەزووترین کات رێککەوتن بکات.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەڵێت، بڕیاردراوە گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم ئەمشەو لە رێگای وشکانییەوە دەستپێبکاتەوە.
رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و مەترسی لێدانی عێراق دەڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت لەو شەڕ و ئاڵۆزیییە، ئەوا تەنیا ئێران بە ئامانج ناگیرێت و وتیشی، عێراق پێویستی بە جەنگى نوێ نییە.
لەگەڵ تەقینەوەی یەكەم مووشەكی ئیسڕائیلی لە ئێران و مەترسی لێدانی عێراق، بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و زیاتر لە ٧ هەزار دیناری چووەسەر.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کاردانەوەی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرجەمیان داوایان لە هەردوولا کرد بگەڕێنەوە بۆ مێزی گفتوگۆ و دۆخەکە هێوربکەنەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل یەکەم پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئیسرائیل لە هەنگاوەکەی ئەمڕۆی پەشیمان دەبێتەوە.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر تەبرێز لە باکوری رۆژئاوای ئێران و شیراز دەستیپێکردەوە و وڵاتەکە ئاڵای سووری هەڵکرد
سەرۆکی لیژنەی راگەیاندنی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ بە پەیامنێری ئێن ئار تی راگەیاند، بەهۆی داخستنی فرۆکەخانەکانی عێراق بە گشتی و هەرێم بە تایبەتی، پێشبینی دەکەن گەڕانەوەی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی دوابکەوێت.
لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لەسەر بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان راگرت، هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەی بەغداش گەشتەکانی هەڵوەشاندەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە و سبەینێش خۆڵبارینێکی کەم دەستپێدەکات.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەگەر ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم هەڵنەگرێت، لە هێرشەکانیان بەردەوام دەبن.
دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، حكومهتی ئێران، کشانەوەی خۆی لە دانووستانەکانی ئەمریکا راگەیاند و دەڵێت، بهمزوانه چیرۆكی تۆڵهكردنهوه له ئیسرائیل دهنوسنهوه و واشنتۆن بەرپرسیارە لە لێکەوتەکانی هێرشەکە.
سوپای ئێران بڵاویکردەوە، هێزە چەکدارەکان فەرمانی جێبەجێکردنی سزای توندیان لە دژی ئیسرائیل پێگەیشتووە و وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، بە هەموو توانایەکیانەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە پێشتر نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەرداهات، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨٨ هەزار دینارە.
حکومەتی ئەمریکا لە بارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەڵێت، دووسبەی لەگەڵ ئێران لە عومان کۆدەبنەوە.
دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٧٤ دۆلار و ٨٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
حکومەتی ئەمریکا بلاویکردەوە، کە هیچ دەستێکی نییە لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران و حکومەتی ئێرانیش واشنتۆن تۆمەتبار دەکات لە لێکەوتەکانی ئەو هێرشە.
وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەبارەی هێرشەکەی لەسەر ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئێران زیاتر لە ١٠٠ درۆنی بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە و هەموو سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی کار بۆ رووبەرووبونەوەیان دەکەن.
حکومەتی سعودیە ئیدانەکردنی توندی خۆی لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەربڕی و دەڵێت، ئەم هەڵوێستە پێشێلکارییەکی روونی یاسا و نۆرمە نێودەوڵەتییەکانە.
میدیای فهرمی ئێران دەڵێت، لە هێرشەکانی بهرهبهیانی ئهمڕۆدا جهنهڕاڵ حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و چەند فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسداران كوژران.
سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سهر ئێران تا ئەوکاتەی پێویست بكات بهردهوام دهبێت و گورزێكی گەورەیان به تاران گهیاندووە، دهشڵێت، "ئێمە لە دڵی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانماندا و زاناکانیانمان کردە ئامانج".
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ داخستنی ئاسمانی عێراق و راگرتنی هاتووچۆی ئاسمانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی راگەیاند.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشێکی تاکلایەنەی کردووەتە سەر ئێران و ئەمریکا بەشدار نەبووە لەو هێرشەدا، دەشڵێت، کاری سەرەکییان پاراستنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە.
ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد و چەندین ناوچەی بە ئامانج گرت.