وەفدی نەوەی نوێ و یەکێتی ئەمڕۆ جارێكی تر؛ بۆ تاوتوێکردنی لێكتێگەیشتنەکەی نێوانیان كۆدەبنەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات و دەڵێت، لە کاتێکدا ئەوە ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦ـە و تا ئیستا نە لیستی مووچەخۆران نە میزانی مراجەعە، نە ١٢٠ ملیاری داهاتی ناوخۆییان نەناردووە بەبێ هیچ هۆکارێک و شەڕی دەروونی مووچە لەگەڵ مووچەخۆرانی خۆیان دەکەن، بۆیە بیانوو بە حکومەتی عێراق مەگرن.
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی نەوەی نوێ و یەکێتی جارێكی تر بۆ تاوتوێکردنی لێكتێگەیشتنە سیاسییەكەی نێوانیان کۆببنەوە و لە چەند رۆژی داهاتووشدا رێككەوتن واژۆ بکەن.
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت, لەگەل دابارینی کەمێک نمە بارانی جیاجیا لەناوچەشاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵا ت تاکو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ. هەروەها ئەگەری خۆڵێکی سووک هەیە بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە نزمدەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لە کۆبونەوەی داهاتووی ئۆپیکدا عێراق زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی لەپێشینەی کارەکان داناوە بۆ دەستەبەرکردنی سەرچاوەی زیاتر بۆ پاڵپشتیکردنی پلانەکانی گەشەپێدان و ژێرخانی ئابووری.
گەڕێکی دیکەی دانووستانەکانی ئۆکرانیا و رووسیا لە جنێفی سویسرا بەڕێوەچوو، بەڵام بە بێ رێککەوتن کۆتاییهات.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دۆخی دارایی عێراق جێگیرە و یەدەگی دراوی بیانی عێراق بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
وەزیری دەرەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە کە پارتی و یەكێتی لەسەر نزار ئامێدی رێككەوتبێتن وەك كاندیدی سەرۆك كۆمار و وتیشی، ئەگەر لەگەڵ یەکێتی رێکنەکەون هەردوولا بژاردەی خۆیانیان دەبێت.
لە سەرەتا مانگی داهاتووەوە، هاتووچۆکردن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە هەردوو دەروازەی باشمای پێنجوێن و شوشمیی تەوێڵەوە بۆ وڵاتی ئێران رادەگیرێت.
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، بەپێی یاسا سزای ئەو کەسانە دەدەن کە دەچنە ناو سوپای رووسیا یان هەر وڵاتێکی دیکەوە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە جەنگدا.
سەرۆكی حکومەتی کاتی سووریا بەبۆنەی مانگی رەمەزان لێبوردنی گشتی دەردەكات و سزای هەتاهەتاییش بۆ ٢٠ ساڵ زیندانیكردن كەمدەكاتەوە.
وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد، رووداوی سوتانی ئۆتۆمبێلەکەی ئەمشەوی رێگای نێوان دوکان - سلێمانی هێرشی درۆنی نەبووە و تەنها رووداوێکی هاتووچۆی ئاسایی بووە.
لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، لە بەردەرەشی دهۆک دەست بەسەر بڕێکی زۆر شەربەتی ماوەبەسەرچوو گیرا، کە هەزار لیتر بووە و بەمەبەستی فرۆشتنی لەناو بازاڕدا ساغی بکەنەوە.
ئەندامێکی رێکخراوی CPTـی ئەمریکی دەڵێت، ئەو تەقینەوەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای سلێمانی - دوکان روویدا، هێرشی درۆن بووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
جەعفەر مستەفا جەخت لە گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی پێشمەرگە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەمی دەکاتەوە.
کەمێک پێش ئێستا، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزەر لەسەر رێگای دوکان - سلێمانی تەقییەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
کۆبوونەوەکەی شاسوار عەبدولواحید و بافڵ تاڵەبانی کاردانەوەی میدیا عێراقیەکان و میدیاکانی دەرەوەی لێکەوتەوە و بە گرنگیەوە باسیان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کردووە.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوە سیاسەت دەکات گۆڕانکاری لە حکومڕانیدا دروستبکات و خزمەتی خەڵک بکات، ئێستاش لەگەڵ یەکێتی ئەگەر هێزەکانی دیکە ببنە هاوپەیمانمان ٥٠+١ـی کورسییەکانمان دەبێت و دەرفەتێکی باشە بۆ دانانی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ و گۆڕینی حکومڕانی.
لە رووداوێکی دڵتەزێندا لە سنووری دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و کەوتە گۆمێکی ئاوەوە، بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بە سەختی برینداربوو، بەپێی زانیارییەکان دوو لەو کەسانە هاوسەری یەکن.
لە دوێنێ ئێوارەوە لە نزیک گوندی کەوەرتە لە رێگای هامڵتۆن، لە نێوان چۆمان - سۆران شاخێ داڕماوە و بەهۆیەوە رێگای هاتووچۆ بە تەواوی پەکی کەوتووە، تا ئێستاش رێگاکە چاکنەکراوتەوە.
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، دوای تەواوکردنی رێکارەکان دارایی عێراق دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵ و تا ئێستا هەرێم لیستی مووچە و ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی نەناردووە.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی، لەبارەی دابەشکردنی یەکەم بەشە خۆراکی ئەمساڵ بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەڵێت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، هاتووچۆ بەئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەکەیانەوە رادەگیرێت و ناتوانیت بە ئۆتۆمبێلی خۆت سەردانی ئێران بکەیت.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، دەستکراوە بە دابەشکردنی قەرەبوو بۆ ئەو حاجیانەی کە ساڵی رابردوو بەهۆی گۆڕانی شێوازی گەڕانەوەیان لە گەشتی حەج، زیانیان بەرکەوتبوو، بڕی قەرەبووەكەش ٨٠ هەزار دینارە و سێ هەزار ٤٠٠ حاجی ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دەگەڕێتەوە.
سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لە کاتی خۆیدا لیستی مووچە، تەرازووی پێداچوونەوە ( میزان مراجەعە) و پشکی داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کردووە و پێویستە بەغدا هاوشێوەی پارێزگاکانی تر مامەڵە بکات لەگەڵ هەرێم.
وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، لەهەموو دونیادا ئۆپۆزسیۆن بۆئەوە سیاسەت دەکات دەسەڵات بگرێتە دەست و گۆڕانکاریی دروووست بکات و ئەوەی بۆ ئۆپۆزسیۆن گرنگە جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە و بەڵێنانەیە کە بە خەڵکی داوە.
دانەغاز دەڵێت، پوختەی قازانجی کۆمپانیای دانە غاز لە ساڵی ٢٠٢٥ بریتی بووە لە ١٣٠ ملیۆن دۆلار و بەرهەمهێنانی غازی کۆرمۆر لە ئێستادا لە ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا تێپەڕی کردووە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، باشتره ئۆكرانیا بێته سهر مێزی دانوستانهكان و به خێرایی رێكهوتن لهگهڵ رووسیا بكات و سەرۆکی ئۆکرانیش دەڵێت، دەبێت کرێملن ناچار بکرێت لە رێگەی سزا نوێیەکانەوە بەرەو ئاشتی هەنگاوبنێت.
بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمدا رووی لە بەرزبوونەوە کرد و ١٠٠ دۆلار بە نزیکەی ١٥٢ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی دژی پێنەدانی پارەی کارپێکردنی مۆلیدەکانیان لەبەردەم پارێزگای سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، مانگی کانونی یەکەم هەشت كاتژمێر كارەبایان داوە بە هاوڵاتیان، بەڵام سەرەڕای بەڵێنەكانیان حكومەت پارەی ئەو هەشت كاتژمێرەیان پێنادات و ئەگەر تا سێ شەممە لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامیان نەدەنەوە خۆیان پارەکە لە هاوڵاتیان کۆدەکەنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، جەخت دەکەنەوە لەسەر هەڵوێستی خۆیان سەبارەت بە کاندیدکردنی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و دەشڵێت، گەر مالیکی ببێتە سەرۆک وەزیران رێوشوێنی دیبلۆماسی توند دەگرینەبەر دژی عێراق.