وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ترەمپ چاوهڕێی ههنگاوی وردی ئێرانه
نرخی زێڕ لە هەرێم بەرزبووە و بەهای یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٢٦ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ رایگهیاند، ئیدارهی دۆناڵد ترەمپ چاوهڕێی ههنگاوی وردی ئێرانه له بهرامبهر كهمكردنهوهی فشاری سزاكان و ههڕهشه سهربازییهكان.
زۆرێک لە ئێمە بەیانیان بە ماندوێتی و بێتاقەتی لە خەو هەڵدەستین، بەڵام ئایا دەزانیت چەند گۆڕانکارییەکی بچووک لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی ئەوەی تەواوی رۆژەکەت بە گەشی و وزەیەکی زۆرەوە بەڕێ بکەیت؟.
پەرلەمانی عێراق لە دواى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەردەوامى بە دانیشتنەکانى دەدات و سبەى یەکشەممە خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاساى خزمەتى سەربازى دەکات.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییان لەبارەی بوونی لینک و ماڵپەڕی ساختە کە بە ناوی دامەزراندنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێنەوە.
شەپۆلی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە لافاو دروست بووە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبوو. کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، شەپۆلەکە تا دووشەممە بەردەوام دەبێت.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، گەرووی هورمز لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدایە و دەشڵێت، "لە ئیسلام ئاباد شاندی ئەمریکیم ئاگادار کردەوە ئەگەر کەشتییەکانیان کەمێک لە شوێنی خۆیان بجوڵێن تەقەی لێدەکەین".
کەشناسی هەرێم، بڕی بارانبارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان، زۆرترین بڕ لە چەمچەماڵ تۆمارکراوە و زیاتر لە ١٣ ملم بارانباریەوە.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق تا کاتێکی نادیار، ئەوەش دوای ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق دەستوور و یاسا پێشێل کران و بنەماکانی (هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان) پشتگوێ خران.
رۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد، سوپای ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵکوتانە سەر ئەو کەشتییە نەوتهەڵگرانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ تووندکردنی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران لە گەرووی هورمز.
ژنێک کە دانیشتووی کەلار بوو دوای ١١ رۆژ بێهۆشبوونی لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانی لەدەستدا، بە وتەی کەسوکارەکەی، بەهۆی دەرزییەکی هەڵەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی کەلار بێهۆش بووە و دواتر بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکان هەورەبروسکەی زۆر بەهێز، بارانی لێزمە و تەرزە ببارێت.
ئەمینداری گشتی یەکگرتوو دەڵێت، لایەنەكانی دەسەڵات نەك هەر نەیانتوانی لەكاتی خۆیدا پەرلەمانی كوردستان بەگەڕبخەن و حكومەت پێكبهێنن، بەڵكو كێشە و ناكۆكی نێوانیان گواستەوە بۆ بەغدا و كەركوك.
چوارچێوەی هەماهەنگی دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک وەزیرانى بۆ رۆژى دووشەممە دواخست، سەرکردەیەکى چوارچێوەکەش دەڵێت، سودانى و مالیکى کشاونەتەوە و کێبڕکێکە لەنێوان شەش کاندید دایە.
ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگەیاند، لە هیچ کام لە گفتوگۆ و دانوستانەکاندا لەگەڵ ئەمریکا سازش لەسەر مافەکانیان ناکەن و پابەندی پاراستنی تەواوی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی وڵاتەکەیان دەبن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ چەند زانیارییەکی نوێیان لەبارەی ئێرانەوە پێدەگات و دەشڵێت، پرۆسەی دانوستانەکان لەگەڵ تاران بە ئاڕاستەیەکی باشدا دەڕۆن. وتیشی، "نازانم بۆچی ٤٧ ساڵ چاوەڕێمان کرد بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئێران.
وەزارەتی تەندروستیی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی گیانلەدەستدانی کچە پێشمەرگەیەک دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، پێویستە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان دوور لە فشاری سیاسی ژیانی نەخۆش بپارێزن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە کاتی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر شەقامەکان هێرشکراوەتە سەر قائیمقامی ناوەندی کەرکوک و بەهۆیەوە برینداربوو.
لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی هەڵەبجە هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە دابەشکردنی غازی ماڵان بەردەوامە و سبەینێ لای دوو بریکاری تر دابەش دەکرێت.
کۆمپانیای "تانکەر تراکەرز" بۆ چاودێریی کەشتییەکان رایگەیاند، کەشتییەکی گەورەی نەوتهەڵگر کە ئاڵای هیندستانی لەسەر بووە و دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، لە گەرووی هورمز هێرشی کراوەتە سەر.
رابەری باڵای ئێران دەڵێت، هێزی دەریایی سوپای ئێران ئامادەیە تامی تاڵیی شکستی نوێ بە ئەمریکا بچێژێت.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، " تاوەکو ئێستا هیچ بەرنامەیەک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیاری نەکراوە و ئەوان لەسەر بنەمای مێژوو، دەنگدەر و کاریگەرییە سیاسییەکانی گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات ".
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی تەماتە لە بازاڕەکاندا بۆ سێ هۆکاری سەرەکی دەگەڕێتەوە، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر رێڕەوە بازرگانییەکان و نرخی خۆراک دروست کردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لە سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە و کێلگە نەوتییەکان ئامادەن بۆ هەناردەکردنی نەوت.
وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیا دەڵێت، ئەمریکا بەڵێنەکانی شکاند و دووبارە گەرووی هورمزیان داخستەوە و بە تووندی کۆنترۆڵی گەرووەکە دەکرێت و دەگەڕێتە بۆ دۆخی پێشوو.
بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، لە دوا نیوەڕۆی ئەمرۆوە شەپۆلێکی تاوەباران و تەرزە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.
مەسرور بارزانی دەڵێت، "بە توندترین شێوە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین کە هەرچەندە ئێمە بەشێکیش نەبووین لەو شەڕە، کەچی هێرشەکان لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا هەر بەردەوام بوون".
چەند رۆژێکە دەیان هەزار مێشهەنگ ئاسمانی ئیسرائیلیان تەنیووە و لێکدانەوەی جیاوازیش بۆ ئەم رووداوە دەکرێت.
سەرەرای ئاگربەست بەڵام هێرشەکان بۆسەر هەرێم بەردەوامە و دوێنێ بەهۆی دوو هێرشی درۆن و موشەکەوە سێ کەس لە سنووری هەولێر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، شەوی رابردووش چەند درۆنێک لە ئاسمانی سۆران و باڵەکایەتی بینران.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، گۆڕەپان دیاری دەكات نەک سۆشیال میدیا، بەوەی گەرووەکە کراوەیە یان داخراوە و رێساکانی بەڕێوەبردنی كامانەن، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئابڵوقە گەرووی هورمز دادەخرێت.