مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچە بدۆزینەوە
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "کەمبوونەوەی کارەبا کاتییە، سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان دەکەم و هەوڵ دەدەین چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچە بدۆزینەوە".
دووەمین کۆبوونەوەی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتیی و پێشهاتەکان سەبارەت بە نوێکردنەوە و توندکردنەوەی رێکارە ئەمنییەکانئەنجامدرا.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووە جگە لە قەیران و نەهامەتی بۆ خەڵکەکەی هیچی تری لە هەگبەدا نییە، بەڵام بۆ زیادکرد نی باج و سەرانە وەرگرن لە هاوڵاتیان بەردەوامن و هیچ گرفتیان نییە.
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، کاردەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی شێوازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، وتیشی بەشی زۆری هەناردەی نەوت بۆ بازاڕی ئاسیایە دواتریش بۆ ئەوروپا و ئەمریکا.
خوێندنى باڵا دەڵێت، بڕیاری ئارەزومەندانەی هەژمارکردنی نمرەی وانەکانی کوردی و عەرەبی هەڵوەشاوەتەوە و لە ئەمساڵەوە نمرەی خوێندکاران و قوتابیانی پۆلی ١٢ لەسەر بنەمای هەر حەوت وانەکە دەبێت.
دەستەی خانەنشینی عێراق دەڵێت، دەستیانکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی خانەنشینان.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، جگە لە دەروازەی سنووری باشماخ، ئێران تەواوی دەروازە سنووریەکانی بەرووی بازرگانی راگرتووە.
ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بە دوێنێ، سبەینێش شەپۆلێکی تری بارانبارین روو لە هەرێم دەکات .
ئەنجومەنی مۆلیدەکانی سلێمانی دەلێت، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە کارەبای مۆلیدە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکەن، ئەنجومەنی مۆلیدەکانی هەولێریش وتی،خاوەن مۆلیدەکان سەرپشک کراون بۆ ئیشپێکردنەوەی مۆلیدەکانیان و دەشڵێت، بۆ هەر ئەمپێرێک پێنج هەزار دینار لە هاوبەشان وەردەگرن لە بەرامبەر ٥٠ کاتژمێر کارەبادا.
بەیانی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە لەرێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درۆنەکە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خراوەتەخوارەوە.
ستیڤ ویتکۆڤ دەڵێت، هەوڵیاندا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لەگەڵ ئێران بگەنە چارەسەرێک و دەڵێت، ئێران دەیتوانی لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئاستی پیتاندنی ئۆرانیۆمەکەی بگەیەنێتە ٪٩٠.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، هێرشی درۆنی کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە و بریندار هەیە.
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی نایە رۆژی چوارەمەوە و شەوی رابردوو ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بەفراوانیان کردە سەر ئێران و فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆمیش وتی، لەگەڵ ئیسرائیل توانا سەربازییەکانی بەرگری ئاسمانی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی شێخ عیسا لە بەحرەین.
دوای چوار رۆژ لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە پێنج هەزار و ٣١١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ١٦٠ هەزار دینارە.
سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بینای سهرهكی فهرماندهیی و تیمی بنكهی ئهمریکایان له بهحرهین کردووەتە ئامانج و بە ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ موشەک. بۆردوومانیان کردووە.
لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئەمڕۆش، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا زیاتر بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس دەڵێت، ترەمپ بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی قسەی کرد و گفتوگۆیان کردووە لەبارەی جەنگی ئێرانەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت، قوڕسترین هێرشەکانمان هێشتا ماون، هاوکات جەخت دەکاتەوە ئامانجیان گۆڕینی رژێم نییە بە زەبری هێز، بەڵکو دەیانەوێت توانای مووشەکی و دەریایی ئێران لەناوببەن بۆ ئەوەی جیهان نەکرێتە بارمتە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم)، نوێترین ئاماری زیانە گیانییەکانی هێزەکانی لە گرژییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا بڵاو کردەوە و کوژرانی شەش سەربازی راگەیاند.
راوێژكارێكی فهرماندهی سوپای پاسدارانی ئێران داخستنی گهرووی هورمزی راگهیاند و هۆشداریدا لهوهی ههر كهشتییهك ههوڵی تێپهڕاندنی بدات، دهیكهنه ئامانج.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "دوژمنایەتی هیچ وڵاتێکی دەوروبەر ناکەین و تەنها بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئامانجمانە". دەشڵێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە فشار بخەنە سەر ئەمریکا.
وهزیری دهرهوهی عێراق دەڵێت، عێراق لهلایهن ههموو لایهنهكانی شهڕی ناوچهكهوه هێرشی كراوهته سهر. دەشڵێت، شاری ههولێر به زیاتر له ٧٠ موشهك و درۆن رووبهڕووی هێرش بووەتهوه.
ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە خاوەن مۆلیدەکان دەتوانن لەگەڵ دانیشتووانی گەڕەکەکانیان رێکبکەون (تەنسیق بکەن) بۆ دیاریکردنی کاتی پێکردنی مۆلیدە لەسەر داواکاری ماڵەکان.
ئەو کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتانەی سنووری هەولێر کە مامەڵەی (بەرحەیاتی) و (هەژماری من)یان هەیە ئاگادار دەکرێنەوە، لەبەر ئەو دۆخە ئەمنیە نەخوازراوەی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نەکەن.
وهزارهتی ناوخۆ دەڵێت، هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی راسپاردووە بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ ئهو هاوڵاتییانهی له دهرهوهی كوردستان گیریان خواردووه و ناتوانن بگهڕێنهوه كوردستان.
کەمێک پێش ئێستا چەند مووشەک و درۆنێک لە سنووری ناحیەی تازە، گوندی بەشیر و دەوروبەری بارەگای لیوای ١٦ـی گروپە چەکدارەکانی عێراق کەوتوونە خوارەوە. پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، دیارنییە مووشەکە یان پاشماوەی مووشەک و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
وەزیری تەندروستیی هەرێم دەڵێت، بڕێکی باشی دەرمان لە کۆگاکاندا هەیە و نرخی هیچ دەرمانێک زیاد نەبووە، هاوکات پلانی فریاگوزاریی خێراشیان ئامادە کردووە.
شاندێکی باڵای پارتی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە شاری هەولێر کرد.
میدیاکانی ئێران دەڵێن، هاوسەری عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای مانەوەی بۆ ماوەیەک لە کۆمادا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.
عەلی باپیر و شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ گیان لەدەستدانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئیران، سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانیان کرد لە هەولێر.