هەرێمی کوردستان لە بەرچاوی جیهاندا ئیعتبار لەدەست دەدات و قوڵتر دەخزێتە ناو حوکمڕانی بنەماڵەیی
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پارتی، تەواوی دادوەرانی هەولێر و ئەنجومەنی دادوەری بە ئەندامانی دادگای تێهەڵچونەوەشەوە ناچار کردووە سەردانی گۆڕی بارزانی بکەن.
كەشناسی رایدەگەیاند، ئەگەری تاوەبارانی بەخووڕ و هەورە بروسكە لە چەند ناوچەیەكی هەرێم هەیە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی ٣٧ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆی عێراق قەدەغەدەکات.
شەڕە ئابوورییەکەی نێوان ئەمریکا و چین قوڵتر بووەتەوە و ئەمریکا بڕیاریدا سەپاندنی باج بەسەر کەلوپەلی چینیدا بۆ لە ٪١٠٤ بەرزبکاتەوە و میدیا جیاهانییەکانیش دەڵێن، بڕیارەکانی ترەمپ ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی کاربەڕێکەر نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی دیاری بکات، ئەوەش دوای ئەوەی ماوەی نزیکەی حەوت مانگە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە و بەهۆیەوە نرخی کارەبای چەندین هێندە زیاد کردووە.
سەرۆکی ئەندەنوسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بەشێوەیەکی کاتی پێشوازی لەو فەڵەستینیانە بکات کە بەهۆی شەڕی غەززە زیانیان بەرکەوتووە.
٢٢ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لەناو بەغدادی پایتەخت رووخانی رژێمی بەعس راگەیەندرا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار دۆلار و ١٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکارییان بەسەرداهات و نزمبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نزیکەی پێنج دۆلار دابەزی.
لە توێژینەوەیەکدا ئاماژە بەوەکراوە کە قەڵەوی پەیوەندی بە ١٦ حاڵەتی تەندروستی باوەوە هەیە.
سەرۆکی فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق رایگەیاند، سبەی چوارشەممە رێکەوتنێک لەگەڵ ژوورە بازرگانییەکانی ئەمریکا واژۆ دەکرێت بۆ رێکخستنی کەرتی تایبەت و وتیشی، حکومەت رێکخستنی کەرتی تایبەتی لە بەرنامەکەیدا جێگیرکردووە.
سوپای عێراق، لە گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان دەستی بەسەر چەند تراکتۆرێکدا گرتووە.
وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئێران هەنگاو دەنێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا، سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و وتوێژی راستەوخۆی نێوان هەردوولاش رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، پلانی هەیە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆنم زەوی بیابانی بکات بە سەوزای بۆ ساڵی ٢٠٢٥، پەردەشی لەسەر پلانی دابەشکردنی پارچە زەوییە تەیارەکان بە پێداویستی کشتوکاڵی بەسەر ئەندازیارانی کشتوکاڵ و دەرچووانی پەیمانگای کشتوکاڵی و پزیشکی ڤێتێرنەری لادا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی هەرێم رایەگەیاند، بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان توانییان لەچالاکییەکی سەرکەتوودا دەستبەسەر بڕی ٣٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دا بگرن.
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەی چوارشەممە ٩ی نیسان دەوامی فەرمی لە قایمقامیەت و سەرجەم فەرمانگە فەرمییەکان رادەگیرێت.
وتەبێژی كۆشكی سپی رایگەیاند، لە سەپاندنی باج و رەسمی گومرگی بەسەر كاڵا و شمەكە ئەمەریكییەكان، چین هەڵەیەكی گەورەی كردووە بۆیە رێژەی باجمان لەسەر چین بۆ لە ٪١٠٤ بەرزكردەوە و لە سبەینێوە دەسەپێندرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، دوای هەفتەیەک لە گەڕانی تیمی ژێر ئاوی خەبات، لەکۆتاییدا توانرا تەرمی ئەو هاوڵاتییەکە بدۆزرێتەوە کە هەفتەیەک پێش ئێستا خنکابوو.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد وەک بەردەوامبوون لە رێکارەکانی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر ستافی پەروەردە و فێرکاری لە بەغدا و قایمقامیەتەکان.
ئەندازیارێکی کارەبا رایگەیاند، پێویستە پێدانی پارەی کارەبا لەسەر هاوڵاتیان پۆلێن بکرێت، و وتەبێژی پێشوتری کارەبای هەرێمیش دەڵێت، نزیکەی ٣٥ لە سەدی کارەبای هەرێم بەهەدەر دەڕوات.
وهزارهتی نهوتی عێراق سیستمی غازی پاڵپشتیكراوی بۆ ئۆتۆمبێل و چاككردنهوهی بێ بهرامبهری راگهیاند و دەشڵێت، بهكارهێنانی یهك ملیۆن لیتر بهنزین له رۆژێكدا دوای زیادكردنی سیستمی غاز بۆ ئۆتۆمبێل كهمكراوهتهوه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، شەش تۆمەتباری بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنێک دەستگیرکرد.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییەكەی لەگەڵ تاران نەگەیشتن بەڕێككەوتن و پەنا بۆ بژاردەی سەربازی دەبەن.
ئاژانسی رۆیتهرز رایگەیاند، کە ئیدارەی ترەمپ، بهنیازه ئهو كۆچبهرانه غهرامه بكات كه فهرمانی دیپۆرتكردنهوهیان بۆ دهرچووه و ئهمریكا جێناهێڵن، بڕی پێبژاردنهكهش له رۆژێكدا دهگاته ٩٩٨ دۆلار و گهر نهیانتوانی ئهو غهرامهیه بدهن، دهست بهسهر موڵكهكانیاندا دهگیرێت.
زەیتە سروشتییەکان چەندین سوودی گرنگ بە تەندروستی دەبەخشن، بەتایبەت زەیتی زەیتون چونکە ئاستی ریشاڵەکانی بەرزە و سوودەکانی بۆ تەندروستی زۆرن.
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، هەرێمی کوردستان و عێراق کەوتونەتە بەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و حکومەتی عێراقیش کاری کردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دیاردە جیهانییە.
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، بۆ كەمردنەوەی رەسمی گومرگی كە لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە بەسەر بازرگانی جیهاندا سەپێندراوە، گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ كۆشكی سپی دەكەن.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە رایگەیاند، هەرکەسێک لەدوای ٢٩ـی مانگەوە لە سعودیە بمێنتەوە سزای قورسی دارایی دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئابووری لهبارهی بازاڕی فۆڕێكس و دراوه ئهلیكترۆنیهكان هۆشداری دهداته هاوڵاتیان و دەڵێت، مامهڵهكردن بهدراوی ئهلیكترۆنی و كانزایی قهدهغهیه و داواش له هاوڵاتیان دهكات، بۆئهوهی تووشی زیانی ماددی نهبن، دووربكهونهوه لهمجۆره مامهڵانه.
حکومەتی عێراق چەند بڕیارێکی سەبارەت بە مامۆستایان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان، دابەشکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوونە بەسەر مامۆستایان، هەروەها لیژنەیەک بۆ دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە پێکبهێنرێت.