راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە لەسەر لێبڕینی مووچەی خانەنشینان
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لێبڕینی خانەنشینان پەیوەندی بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم و وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە نییە، بەڵکو لەسەر بڕیاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەو بڕیارە جێبەجێ کراوە.
سهرۆك کۆماری ئێران دەڵێت، پێشوازیی له دانوستانهكانیان لهگهڵ ئهمهریكا دهكهن دهشڵێت، ههوڵ دهدهن له دانوستانهكان بهردهوام بن.
کەشناسی عێراق دەڵێت، پلەكانی گەرما لە جەژنی قورباندا گونجاوە، هیچ شەپۆلێكی گەرمای توند روونادات و خۆڵبارینیش نامێنێت.
حکومەتی ئەڵمانیا ٥٠ کۆچبەری عێراقی زۆرینە کوردی دیپۆرتی عێراق کردەوە. پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش دەڵێت، لە دیپۆرتکراوەکاندا ژن و منداڵ هەبوون.
کۆمسیۆنی باڵای عێراق دەڵێت، فۆڕمی پێشکەشکردنی داوکاری بوون بە کارمەندی سەر سندوقی دەنگدان کارا کرا.
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق وتی، ٢٠ دەروازەی سنووریی نایاسایی لە هەرێمی كوردستان هەن، کە زۆرینەی زۆریان لە پارێزگای سلێمانین و بۆ کاری قاچاخچێتی بەکاردەهێنرێن.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، حاڵەتێکی دیکە بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا ئەویش پیاوێکی دانشتووی ناحیەی بیگۆڤا لە سنووری باتیفا لە زاخۆ و تەمەنی ٢٨ ساڵە،
کەمێک پێش ئێستا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتاییهات و هیچ بڕیارێك لە بارەی مووچەوە نەدرا.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ کەوتە ناو گۆماوێکی پاشەڕۆی کارگەیەکی بلۆک و بەهۆیەوە خنکا.
بانكی ناوهندی عێراق رایگەیاند، یهدهگی دراوی بیانی عێراق ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپهڕاندووه، ئهمه جگه لهوهی یهدهگی زێڕهكهی زیاتر له ١٦٣ تەن.
بە پێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، نزیكەی ٥٠ كەس بەهۆی تای خوێنبەربوون لە عێراق گیانیان لەدەستداوە.
چاوگێک لە پۆلیسی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو کەسەی چەند رۆژێک لەمەوبەر خەسووی خۆی کوشت و سێ کەسی دیکەشی بریندارکرد، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە چوارقوڕنە تەرمەکەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
بەرپرسێکی ئەمریکا دەڵێت، ٥٠٠ سەربازی وڵاتەكەی له سوریا کشێنراونەتەوه و له ماوەی چەند هەفتەی رابردووشدا دوو بنکەی سەربازی داخراون و بنکەی سێیەمیش رادەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کراوه .
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق مەرجە پێویستەکانی بۆ بوون بە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان بڵاوکردەوە.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ دەڵێت، لە ٣٠ مانگی رابردوو داهاتی نەوتی و نانەوتی ناوخۆی هەرێم ٢٠ ترلیۆن دیناربووە کە دەکاتە زیاتر لە ٢٠ مووچە بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئامادە نیە مووچەی پێدابەش بکات.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، پشووی جەژنی قوربان، لە رۆژی هەینی ٦ـی حوزەیران دەستپێدەکات و رۆژی سێشەممە ١٠ـی حوزەیران کۆتایی دێت.
فراکسیۆنی یەکگرتوو دەڵێت، داواکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان رەوایە و پێویستە هەموولایەک پابەندی بڕیاری دادگا بن، وتیشیان،
چەند رۆژێکە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە شارەزوور داخراوە و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵیت، حکومەتی ماوەبەسەر چوو هۆکارە و بێباکە لە ژیان و تەندروستی هاوڵاتیان و دەشڵێت، وەک نەوەی نوێ سکاڵای یاسایی لە وەزیری تەندروستی و بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی دەکەن.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوای ئاگاداربوونی بهشی پۆلیسی فریاكهوتنی بهڕێوهبهرایهتیمان بهههستانی دوو كهس له گهڕهكی بهختیاری بهكۆكردنهوه و وهرگرتنی پارهی جهژنانه لههاوڵاتییان بهناوی كۆمپانیای پاكهرهوهوه، دهستگیركران.
بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەستیپێکرد و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم بە ئێن ئار تی وت، ئەو کەسانەی کارتی نیشتمانییان نییە ناتوانن فۆڕمی ئەلکترۆنی خۆراک پڕبکەنەوە.
جەژنی قوربان نزیکبووەتەوە و ئاژەڵدارانیش ناڕازین لە دۆخی بازاڕ و دەڵێن، بەهۆی بێ مووچەیی و هاوردەکردنی ئاژەڵەوە خواست کەمبووەتەوە و نرخی هەر سەرێکی ئاژەڵی گەورە بەرامبەر ساڵی رابردوو زیاتر لە ٥٠٠ هەزار دینار دابەزیوە.
لە میانەى ئەو هەوڵانەى حکومەتی عێراق دەیدات بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنى کاروبارەکانى حکومەت، بازرگانى عێراق ئەپلیکەیشنێکی کاراکردووە کە بەئاسانى لەناو مۆبایلى هەموو هاووڵاتییەکدا دادەبەزێت و بەهەردوو زمانی عەرەبی و کوردی کارایە.
چاوگێک لە دارایی هەرێم دەڵێت، بڕیاری لێبڕینی خانەنیشینی ئەو مووچانەش دەگرێتەوە کە لە ١٠ ساڵی رابردوودا دابەشنەکراون یان بە لێبڕینەوە دراون بە مووچەخۆران.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، باندێكی پێنج كهسی كه كاری سهرهكیان دزینی ماتۆڕسكیل بووه لهلایهن هێزهكانی پۆلیسی سلێمانیهوه دهستگیركران و لهئێستادا لێكۆڵینهوهیان لهگهڵ دەکرێت.
ئاسیاسێڵ لەگەڵ کۆمپانیای China Mobile International لە پێناو بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکان و تواناکانی پەیوەندیکردن لە عێراق، یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد.
پزیشکانی ناڕازی و دەرچووانی بەشی پزیشکی دانەمەزراو لە هەولێر و سلێمانی گردبوونەوە و دەڵێن، لە سەرجەم شارەکانی هەرێم ژمارەیان نزیکەی هەزارو ٦٠٠ پزیشکە ، بەڵام تائێستاش حکومەتی ماوەبەسەرچوو و وەزارەتی تەندرووستی، گرفتی دانەمەزراندنی پزیشکانیان چارەسەر نەکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی گستی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ ناو گەڕەکەکانی شاری سلێمانی لە نێوان حەوت بۆ هەشت هەزار دینارە.
وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەڵێت، لە قۆناغی یەکەم و دووەمی تۆمارکردنی هاوڵاتیان بۆ بیمەی تەندرووستی، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنیک کەس ناویان تۆمارکردووە.
بەهۆی خراپی دۆخی تەندرووستییەوە و دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ شێرپەنجە، هونەرمەندی شێوەکاری کورد قەرەنی جەمیل کۆچی دواییکرد.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە و سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە، کەشناسی عێراقیش وتی، شەپۆلێکی بارانبارین چەند ناوچەیەکی عێراق دەگرێتەوە.