ئاژانسی هەواڵی تەسنیم: فڕۆكەوانێكی ژن لەلایەن ئێرانەوە بە دیل گیراوە
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، دوو فڕۆكەی جەنگی ئیسرائیل خرایە خوارەوە و فڕۆكەوانێكی ژن بە دیل گیراوە و سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، هیچ فڕۆكەیەكیان نەكەوتووەتە خوارەوە و فڕۆكەوانیان بەدیل نەگیراوە
میدیاکانی ئێران دەڵێن، دووەم هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد کە ژمارەیان ١٣٠ موشەکە و میدیاکانی ئیسرائیلیش دەڵێن، تا ئێستا زیاتر لە ١٠ کەس بەهۆی موشەکەکانی ئێرانەوە برینداربوون.
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانەوە، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان و گەرمیان بەتایبەت کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
رابەری باڵای ئیسلامی ئێران دەڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکردووە، دەشڵێت، هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل زۆرر توند دەبێت و ژیانیان لێ تاڵ دەکەن، میدیاکانی ئیسرائیلیش کەوتنە خوارەوەی چەند موشەکێکی لە تەلئەبیب پشتڕاستکردەوە.
فەرماندەی سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە هێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازی و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بەردەوام دەبن و هەروەها، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تاران بیستراوە و خەڵکەکەشی ترس و دڵەڕاوکێیان لێ نیشتووە.
رابەری باڵای ئێران وتی، هێزە چەکدارەکانیان بە هێزەوە هەڵسوکەوت دەکەن و وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە و دەشڵیت، ئیسرائیل بەبێ زیان لەم تاوانە رزگاری نابێت.
سهرۆكی فهرهنسا دەڵێت، ئێران مافی خۆیەتی هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و بەرگریی لە خۆی بکات، داواش لە لایەنەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن و دەشڵێت، داوای راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پابەندبوونی خۆیان بۆ پاراستنی عێراق لە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەیان دووپاتکردەوە و سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەن.
سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێت، رەتیدەكەنەوە خاك و ئاسمانی عێراق بۆ هێرش بۆسەر وڵاتانی دراوسێ بەكاربهێنرێت، بەرپرسی باڵیۆزخانەى ئەمریکاش بە سودانى وتووە وڵاتەکەی ناهێڵێت عێراق بخرێتە ناو ململانێکانەوە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی دەڵێت، بڕیاریاندا بە گەڕانەوەی سەرجەم حاجیانی کوردستان بە رێگەی وشکانی و پڕۆسەی گەڕانەوە لە بەرەبەیانی ١٤ـی حوزەیران دەستپێدەکات.
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، پێشبینی دەكەن رووبەڕووی چەند شەپۆلێكی هێرشی ئێران ببنەوە و سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت، هەموو شتێکیان لە بارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەزانی.
ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و ئەگەری وەڵامدانەوەی ئێران، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە مەبەستی پارێزگاری کردن لەئیسرائیل و بنکەسەربازییەکانی کەشتی فڕۆکە هەڵگر و کەشتی جەنگی ناردە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سهرۆك كۆماری توركیا دەڵێت، حكومهتهكهی ناتانیاهۆ ههوڵدهدات ناوچهكهیان و تهواوی جیهان راپێچی كارهسات بكات و دهشڵێت، هێرشهكانی ئیسرائیل بۆ سهر ئێران، كارێكی تێكدهرانهی ئاشكرایه كه یاسای نێودهوڵهتیی پێشێل دهكات.
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران فەرماندەی نوێی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، دەروازەکانی دۆزەخ بەڕووی دوژمن دەکەنەوە.
رۆژنامهى ئۆرشەلیم پۆستى ئیسرائیلى له راپۆرتێكدا دەڵێت، ئیسرائیل فێڵێكى راگهیاندنى بهكارهێناوه ئێرانى فریوداوه، هەروەها، فێڵەکەش پەیوەندی به هاوسهگیریى كوڕى نهتهنیاهۆ و ناونیشانی كۆبوونهوهیهكهوه ههیه.
وهزارهتی دهرهوهی روسیا سهركۆنهی كردهوهی سهربازی ئیسرائیلی دژ به ئێران كرد و به پێشێلكردنی پهیماننامهی نهتهوه یهكگرتوهكان ناویبرد و دەشڵێت، ئیدارهی تهلئهبیب بهرپرسیاره له ههمو دهرهنجامهكانی ئهم پێشێلکارییانە و هێرشهكانی ئیسرائیل ههوڵهكان بۆ چارهسهركردنی دۆخی وزهی ئهتۆمی ئاشتیخوازانهی ئێران لاواز دهكات.
دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران گەشتی ئاسمانیی بەشێکی زۆری فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی دراوسێ لەنێویاندا عێراق، گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگیرا، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی هاتووچۆی دەروازە سنوورییەکانی هەرێم و ئێران ئاساییە.
عێراق لە دژی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی، لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵا تۆماردەکات.
وەزیری ئاوی عێراق دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردانەوەی ئاو بۆ رووباری دیجلە زیاد دەکات و دەگاتە ٣٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا.
چاوگێکی باڵا لە حکومەتی ئێران رەتیدەکاتەوە، سوپای وڵاتەکە هیچ هێرشێکی درۆنیی ئەنجامدابێت، دەشڵێت، لە کاتێکی گونجاودا، تۆڵەسەندنەوەی راستەقینە دەبینن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە لە ئێراندا روودەدات، خوێندکارانی کوردستان لە ئێران سەرپشک دەکرێن لە گەڕانەوە یاخود بەردەوامبوون لە پرۆسەی خوێندن.
بە گوێرەی میدیاکانی ئێران، بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە، تا ئێستا ٧٨ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیەمانێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دۆخی ئێران شڵەژاوە ترس و دڵەراوکێی زۆر لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە هاتووچۆ لە نێوان پارێزگاکان بۆ گەشتیاران راگیراوە و ئێران لەسەر سێ ئاست هەوڵی ئاسایکردنەوەی دۆخەکە دەدات.
سەرۆکایەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سهركۆنهى هێرشهكهى ئيسرائيل بۆ سهر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و بهكارهێنانى هێزى سهربازى له يهكلاكردنهوهى ناكۆكييهكاندا دهكهن.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، بڕێکی زۆر چەکی کوشندە رەوانەی ئیسرائیل دەکرێن هێرشەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئێران قورستر دەبن و پێویستە ئێران بەزووترین کات رێککەوتن بکات.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم دەڵێت، بڕیاردراوە گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم ئەمشەو لە رێگای وشکانییەوە دەستپێبکاتەوە.
رێبەری رەوتی سەدر لەبارەی هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و مەترسی لێدانی عێراق دەڵێت، ئەگەر دۆخەکە بەردەوام بێت لەو شەڕ و ئاڵۆزیییە، ئەوا تەنیا ئێران بە ئامانج ناگیرێت و وتیشی، عێراق پێویستی بە جەنگى نوێ نییە.
لەگەڵ تەقینەوەی یەكەم مووشەكی ئیسڕائیلی لە ئێران و مەترسی لێدانی عێراق، بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم بە ١٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و زیاتر لە ٧ هەزار دیناری چووەسەر.
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کاردانەوەی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی بەدوای خۆیدا هێنا و سەرجەمیان داوایان لە هەردوولا کرد بگەڕێنەوە بۆ مێزی گفتوگۆ و دۆخەکە هێوربکەنەوە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل یەکەم پەیامی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئیسرائیل لە هەنگاوەکەی ئەمڕۆی پەشیمان دەبێتەوە.