کەی لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە؟
دوای نزیکەی ٩٠ رۆژ چاوەڕوانی، دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی دا و بڕیارە سبەینێش تەواوی پارەکە بگاتە هەرێم و حکومەتی ماوەبەسەرچووش لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە.
دوای نزیکەی سێ مانگ لە دواکەوتنی مووچە و دۆخی خراپی هاوڵاتیان، سەرۆکی پارتی دەڵێت، سوپاسی خۆڕاگریی هاوڵاتیان دەکات.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، كە لە تەواوی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە مانگی ١١ بەڕێوە دەچێت، نزیكەی ١٠ رۆژ بكرێتە پشوو.
كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە بەشێكی فاملی مۆڵی هەولێر كەوتەوە و چەند کەسێک لە شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تیان وت، ئاگرەكە لە تەشەنەكردندایە و کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەغدا و ئەنقەرە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ رێککەوتنێکی فراوانتر سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی عێراق لە رێگەی تورکیاوە.
ئەمڕۆ تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە شارەوانییەکانی قوشتەپە و دارەشەکران بەڕێوەچوو و زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەر سوودمەندبوو.
بانكی ناوەندی عێراق دەڵێت، لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا، ١٦ ملیار و ٥٩٣ ملیۆن دۆلاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ کڕیوە، هاوکات بەهەمان ماوە ٢٠ ملیار و ٩٨٠ ملیۆن دۆلاری لە رێگەی زیادکردنی ئاشکراوە فرۆشتووە.
ئهمریكا كشانهوهی خۆی له رێكخراوی پهروهردهیی، زانستی و رۆشنبیری نهتهوه یهكگرتووهكان (یونسكۆ) راگهیاند و به دژایەتی ئیسرائیل و پهرهپێدانی پرسه پهرتهوازهكهرهكان تۆمهتباری كرد.
لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە سلێمانی ١٦ مووکێش و هەشت دەرزی و دوو بەرگی مووکێش لە هەناوی چارەخوازێکی تەمەن ٢٩ ساڵان دارهێندرا.
دوای ئەوەی دادگای فیدڕاڵی سکاڵای ژمارهیهك پهرلهمانتاری عێراقی دژ به پارێزگابوونی ههڵهبجهی رهتكردهوه، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق دەڵێت، رەتکردنەوەی ئەو سکاڵایانە جێگای خۆشحاڵیە و ئێستا هیچ کێشەیەک لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە نەما، دەشڵێت، ئەوەی کۆتایی نەهاتووە زوڵم و ستەمی پارتی و یەکێتیە بەرامبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەرامبەر هەڵەبجە و قوربانیان و بریندارانی.
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو قوتابخانانەی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی تێدا بەڕێوەدەچێت بۆ ماوەی هەفتەیەک رادەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکرێت.
دەستەی داکۆکیکردن لە سروشت و موڵکی سلێمانی لە کۆنگرەیەکدا دەڵێن، بەشێکی زەوی سەرچنار دراوە بە چەند کۆمپانیایەک بۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوون و ئەوەش کاریگەری لەسەر ئاوی سەرچنار دروست دەکات کە لە سەدا ٣٧ی ئاوی دنیشتوانی سلێمانی دابین دەکات.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، کۆتاییان بە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران هێناوە لەمساڵدا و لەمەودوا ھەوڵەکانیان چڕدەکەنەوە بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بکرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستمان بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم کردووە.
كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم بڵاویکردەوە، ئهمڕۆ و سبهینێ پلهكانی گهرما ڕوو لهبهرزبونهوه دهكهن، بەرزترین پلهی گهرماش له ناوچهكانی گهرمیان دەبێت کە دهگاته ٤٨ پلهی سیلیزی.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق وتی، پارەیان بۆ دروستکردنی سێ بەنداو لە عێراق تەرخانکردووە و بڕیارە ٣٦ بەنداوی دیکە لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق دروستبکەن.
بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەردەوامە لە دابەزین و ئەمرۆ ١٠٠ دۆلار بە ١٣٩ هەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
لە سلێمانی ئاگر لە کارگەی خەجێ خانم کەوتەوە و خاوەنی کارگەکە دەڵێت، بەهۆی تەشەنە سەندی ئاگرەکەوە زیانێکی زۆری ماددی کەوتەوە و زیانی گیانی نەبووە.
وەزارەتی دارایی عێراق دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ماوە بەسەرچووی هەرێم رایگەیاند، بڕی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی خراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ.
شەوی ڕابردوو چاوگێکی باڵای حکومەتی عێراق بە فراکسیۆنی نەوەی نوێی راگەیاندبوو کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٥ موچەی مانگی پێنجی موچەخۆرانی هەرێم خەرجدەکرێت.
وهزارهتی بهرگری عێراق دەڵێت، بههاوبهشی لهگهڵ هێزهكانی سهر به بهڕێوهبهرایهتی گشتی دژه تیرۆر، دوو تیرۆرستی مهترسیدار لهسنووری پارێزگای سلێمانی دهستگیركران.
كۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاری گەشتی ئاسمانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، حەوت هێڵی ئاسمانی نێودەوڵەتی گەشتەكانیان بۆ عێراق دەستپێكردووەتەوە و گەڕاونەتەوە ئاسمانی عێراق.
چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر ئاستی سەرکردایەتی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە ئۆفیسی هادی عامری بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان.
کەناڵێکی عێراقی دەڵێت، یاداشتنامەکانی سەرۆک کۆماری عێراق نزیکەی چوار ملیار دیناری تێچووە و دەشڵێت، ئەو یاداشنامانە لەسەر حسابی خەزێنەی حکومەت چاپکراون.
ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی بكووژی هاوڵاتییەكەی ناحیەی شەمامكی راگەیاند، كە كچی خۆیەتی و لەسەر هەمان رووداو دوو كەسی دیكەش دەستگیركران، كە هاوسەرو و برای كوژراوەكەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان لە بەرنامەی تاوتوێ وتی، تاکە رێگا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم رێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، وتیشى، دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ حکومڕانی ناشێن و گرفتی گەورەیان بۆ هاوڵاتیانیان دروست کردووە پێویستە هاوڵاتیان دەنگ بەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بدەن و حکومڕانی بگۆڕن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی مووچە بۆ هەرێم بڕیاریدا و دەڵێت، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت پێویستە نەوت رادەست بکرێت پاشان مووچە دەنێردرێت، وتیشی، ئهو ریککەوتنە كۆتایی به ساڵانێك له چارهسهری كاتی دههێنێت و پابهندبوونی یاسایی و گهرهنتی دهستووری دروستدهكات.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، دەستپێشخەری پشتێن و رێگاوبان كە لەلایەن چینەوە دەستیپێكردووە، هاوتەریبە و تەواوكەری پڕۆژەی رێگاوبانی گەشەپێدانە كە عێراق دەستی پێكردووە، "لەئێستاشدا پلانێك ئامادەكراوە بۆ دروستكردنی هێڵی ئاسنین و بەستنەوەی هێڵی ئێران-عێراق بە كەنداو و وڵاتانی رۆژهەڵات و ئەوروپا".
وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بڵاوکردەوە و چەند خوێندکارێکی کورد لە یەکەمەکانن.