بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سزای پێبژاردن دەکاتە ئەلیکترۆنی
هاتووچۆى عێراق دەڵێت، لە رێگەى ئەپڵیکەیشنێکەوە شۆفێران دەتوانن، لە چۆنێتى سزاکانیان ئاگاداربن و هەر لە رێگەى ئەو ئەپڵیکەیشنەوە دەتوانن سزاى پێ بژاردنەکانیان بدەن.
دوای كۆبوونهوهیان لهگهڵ عهبدوڵا ئۆجهلان، شاندی ئیمراڵی دەڵێن، دۆخی تهندروستی باش بووه، دەشڵێن، ئۆجەلان له گفتوگۆكاندا جهختی لهوه كردووهتهوه پڕۆسهی ئاشتیی دهچێته قۆناغێكی نوێوه.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامانجی سەرەکی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بوو. دەشڵێت، گفتووگۆکان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لەبەغدا کۆبوونەوەکان بەردەوام دەبێت.
تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی كۆتایی هات، بڕیاریشە لەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان بڵاوبكرێتەوە، قوتابیانیش وەڵامی ٣٥٠ پرسیاریان داوەتەوە.
هاتووچۆى هەولێر روونکردنەوە لەبارەى سوڕانەوەى شەقامى ٤٠ مەترى نزیک شارى خەونەکان دەدات و دەڵێت، ئەو بارهەڵگرانەى هێڵى سوڕانەوە دەبەزێنن سزا نادرێن.
ئەمڕۆ شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان لە ئیمراڵی کۆبوونەوە، بڕیاریشە سبەینێ شاندەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ ئەردۆغاندا کۆببنەوە.
حكومەتی عێراق و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رێككەوتنیان كردووە كە مانگانە دووجار خێزانە عێراقییەكان لە كەمپی هۆلەوە بگەڕێنرێنەوە بۆ عێراق، ئەمەش لەسەر خواستی خێزانەكان دەبێت.
سەرۆكی رێكخراوێكی تایبەت بە گەنجان لەدەڤەری راپەڕین دەڵێت، كۆچی گەنجان بەشێوەیەكی مەترسیدار دەستیپێكردووەتەوە و دەشڵێت، تەنها لەشەوێكدا زیاتر لە ٧٠ گەنج كۆچییان كردووە.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی دۆلار بەهۆی دەستپێکی شەڕەکانی ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار لە بازاڕەکانی هەرێمدا مامەڵەی پێوەکرا.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرپرسیارە لە دابەشنەکردنی مووچە و پێویستە دابینی بکات و پێویستە لە رێگەی سۆمۆوە نەوت بفرۆشرێت نەک بە قاچاخ.
دوای سێ مانگ لە گەڕان، دوێنێ بۆ دواجار پشکنینێکی ورد و چڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کرا، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون و ئەمڕۆ نوێژی مردوو لەسەر تەرمی ئاڤێستا یوسف کرا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، لەدوای گرژی و ئاڵۆزییەکان، لە ئێستادا بارودۆخی ئاسمانی وڵات ئاسایی بووەتەوە و ژمارەی گەشتی فڕۆكەكان زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی تێپەڕاندووە لە رۆژێکدا.
سەرۆکی پارتی و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێن، پێویستە لە چوارچێوەی دەستور و بە رەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی کێشەکان چارەسەربکرێن و مووچەی هاوڵاتییانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ماوەبەسەرچوو نەکرێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە، پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ بایکۆتی دەوامیان کردووە و دەشڵێن، تا مووچەکانیان پێ نەدەن دەوام ناکەن.
چاکسازى گەورانی هەولێر دەڵێت، رۆژانی ســەردانیکردنی سزادراوان لـــە رۆژانی چــــوارشــەمەوە گـــۆڕدراوە بۆ رۆژانی پێـــنجشـــەمە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، لەسەر رێگای کنگربان و کارێز لە نزیک سنووری کفری ، رووداوێکی ھاتوچۆ روویدا و بەھۆیەوە پێنج کەس برینداربوون، کە چواریان ئەندامی یەک خێزانن.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی تورکیای بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو ٦ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ درێژکردەوە.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک پرسی مووچە، تێکەڵ بە هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن و پێویستە لە زووترین کاتدا ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى پۆلی ۱۲ى ئامادەیی دەکاتەوە رۆژانە لە رێگەی لیکێکەوە پرسیار و وەڵامى تاقیکردنەوە وزاری خولی یەکەم بڵاودەکرێتەوە.
چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕتی وت، ئەو رەشنوسەی لە نێوان شاندی هەرێم و بەغدا ئامادەکراوە گفتوگۆی لەسەر کراوە و هەرێم داوای کردووە ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات و کۆمپانیاکانیش ئامادەن ئەو بڕە هەناردە بکەن، تا بەغدا پارەی مووچە بنێرێت.
میدیاکانی تورکیا دەڵێن، شاندێکی دەم پارتی بۆ دیداری ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵی دەکەن و بڕیارە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و پرسی چەکدانانی پەکەکە گفتوگۆ بکەن.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەڵێت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رەزامەندیداوە کە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە گەنمی ماوەی جوتیارانی ناوخۆی هەرێم بە چەند مەرجێک وەربگیرێت، بۆ هەر تۆنێک گەنمی پلە یەک ٥٥٠ هەزار دینار و بۆ گەنمی پلە دوو بڕی ٥٢٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارین کۆتایی دێت و ناوچەکانى هەرێم جگە لە گەرمیان، لە خوار ٤٠ پلەی سیلیزییەوە دەمێننەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، لە ساڵی داهاتوودا ١٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هەسەدە و سوپای سوریای ئازاد تەرخان دەکەن، وتیشی، بەردەوام دەبن لە پاڵپشتیکردنی هاوپەیمانەکانیان لە سوریا.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، تەرمی هاوڵاتییەک لە رێگایەکی نێوان ناحیەی بنەسڵاوە و دارەتوو بە کوژراوی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ دوا تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت، تیایدا زیاتر لە ١١٥ هەزار قوتابی بەشدارن.
زۆر کەس ئارەزوو دەکەن پسکیت بکەنە ناو چاکانیانەوە، وەک خوویەکی بەیانیان پێش ئەوەی دەست بە ڕۆتینی ڕۆژانەیان بکەن بەڵام پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییە ئەگەرییەکانی ئەم کارە باوە.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦١ هەزار دینارە.
دوای هەوڵەکانی رێکخراوی ئۆپیک پلەس بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت نرخەکەی لە بازاڕە جیهانییەکاندا رووی لە دابەزین کردووە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ کەمتر لە یەک دۆلار دابەزی.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەردەوامبوون لەسەر بوونیادنانی دامەزراوەكانی دەوڵەت و پاراستنی نەتەوەكان و دامەزراوەكان لە مەترسییەكان.