جێگری سەرۆكی نەوەی نوێ: ئەگەری هەڵوەشانەوەی حكومەت و پەرلەمانی هەرێم هەیە
کەمێک لەمەوبەر مامۆستا بەهزاد موحسین، چالاکوانی دیاری شاری هەولێر بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەشەقامی ١٢٠ مەتری هەولێر گیانی لەدەستدا.
میدیاكانی لیبیا رایانگەیاند، سەیفولئیسلامی كوڕی موعەمەر قەزافیی سەرۆكی پێشووی لیبیا لە شەڕ و پێكدادانەكانی رۆژئاوای لیبیا كوژرا.
جێگری سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئاراستەیەک هەیە کە دوای پێکهێنانی حکومەتی عێراق، ئەگەر هەیە دادگای فیدراڵی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێم هەڵبووەشێنێتەوە.
لەسەر پردی رەحیماوای کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کەوتەخوارەوە و تیایدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و یەكێكی دیكەش بە سەختی برینداربوو. .
سوپای ئەمریکا دەڵێت، درۆنێکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کاتێک لە کەشتی جەنگیی ئەبراهام لینکۆڵن نزیک بووەتەوە.
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو دوو کەسەی بەچەکەوە هەڵیانکوتایە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی، دەستگیرکران.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە وەڵامی قسەکانی سەرۆکی ئەمریکدا دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ لە دژی ئەو چەواشە کراوە، هاوکات ئامادەیی خۆی بۆ کشانەوە لە کاندیدبوون نیشاندەدات ئەگەر زۆرینەی چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاری لەسەربدەن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەم لە نێوان یەکێتی و پارتی قۆناغی باشیان بڕیبوو، پارتی ئاسانکاری زۆری کردبوو، بەڵام بەبێ هیچ بیانووێک یەکێتی نەهاتنە پێشەوە.
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، تیمەکانیان توانیان ئەو تۆمەتبارە دەستگیربکەن کە هەفتەی رابردوو سێ ئەندامی خێزانێکی لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر کوشت.
به بۆنهی زیارهتی شهعبانیهوه پارێزگای کەرکوک بڕیاریدا بۆ سبهی چوارشهممه، دهوامی فهرمی لهسهرجهم دامودهزگاكانی حكومهت رابگرن.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، داواكارییەكی پێنج خاڵی ئاراستەی بەرپرسانی هەرێم دەكەن بۆ جێبەجێكردنیان و هۆشداریش لە دواكەوتن و نەدانی مووچەكانیان دەدەن، "هاوکات داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەكات ئامادەبن بۆ هەڵویستی توند و سەرتاسەریی دژی دواکەوتنی مووچە".
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا، زیاتر لە ٤١ هەزار کەس لە زیندانەکان ئازادکراون.
چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سبەینێ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە و باس لەوەشدەکرێت کە ئەگەری گۆڕانکاری لە کاندیدی سەرۆک وەزیران لەئارادایە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە گوندێکی سنووری سەیدسادق مێردمنداڵێکی تەمەن (١٣) ساڵیان بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی دەستگیرکرد.
لە میانەی کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کاتی سوریا و شاندێکی ئەنەکەسە، ئەحمەد شەرع جەختی لەسەر مافە دەستووریەکانی کورد کردەوە و مەرسوومی ژمارە ١٣ـی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ پاراستنی تایبەتمەندییە کولتوورییەکان وەسف کرد.
چاوگێک رایگەیاند، سکرتیری تایبەتی لاهور جەنگی، ئەحمەد فاتیح لەگەڵ هەشت کەسی دیکە لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران.
سەرۆکی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەهەپە) دەڵێت، ئەوانەی پلانی تێکدانی برایەتی ئەبەدی تورک و کوردیان هەیە، دەدۆڕێن. دەشڵێت، بڕیاری ئێمە زۆر روونە، عەبدوڵا ئۆجەلان و سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکرێن.
کارەبای راپەڕین ئاگاداری هاوبەشانی پرۆژەی روناکی دەکاتەوە، لە مانگی شوباتەوە نرخی کارەبا بە بێ داشکاندن دەبێت و لە هەوڵدان کارەبای ٢٤ کاتژمێری بە تەواوی دەڤەرەکە بگەیەنن.
شەوی رابردوو لە شاری سلێمانی دوو چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو و پارەیان لە خاونەکەی بردووە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، تا ئێستا هیچ شمەکێک نرخی گران نەبووە و جگە لە یەک دوو شمەکێک و هەر کەسێک نرخی شتومەک گران بکات رووبەرووی یاسایی دەکەنەوە.
حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، نرخی عومرە بۆ دووهێندە بەرزکرایەوە و هۆکارەکەی بۆ هاتنی مانگی رەمەزان دەگەڕێتەوە.
بازرگانیی هەرێم دەڵێت، پارەی بەشەخۆراک لە هەرێم زیادنەکراوە و بە هەمان بڕە پارەی پێشتر بەشەخۆراک دابەشکراوە.
دوای نزیکەی هەفتەیەک لە دیارنەمانی تەرمی ژنیک لە رووباری سیروان لە دەربەندیخان دۆزرایەوە و تیمی خۆبەخشی مەلەوانی دەربەندیخانیش دەڵێت، چەند رۆژێکە بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن و ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە.
به بۆنهی زیارهتی شهعبانیهوه له پارێزگاکانی كهربهلا، نهجهف، بابل، دیاله، زیقار، بهسڕه، میسان بۆ سبهی چوارشهممه، بڕیاریاندا دهوامی فهرمی لهسهرجهم دامودهزگاكانی حكومهت رابگرن و پشووەکە هەرێم ناگرێتەوە.
ناردن و نەناردنی ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا، هەموو مانگێک دەبێتە هۆی ناکۆکیی سیاسی و نیگەرانی مووچەخۆران، حکومەتی ماوەبەسەرچووش بێباکە بەرامبەر ئەو پرسە.
کەشناسی دەڵێت، بەهۆی کاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆڵێکی باران بارین بە شێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند روو لو ناوچەکە دەکات و لە هەندێک ناوچە تەرزە و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت، کاریگەری شەپۆلەکە تا درەنگانێکی شەو بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دهداته فڕۆکەوانان سهبارهت بهئاسمانی هەرێم و دەڵێت، لەو رێڕەوانە دووربکەونەوە کە دیاریکراون لەسەر نەخشە بەهۆی تێکچوونی کتوپڕی کەشوهەوا و هەورە بروسکەی چڕهوه.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوڵەی خۆراک دەڵێت، لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی بەرنامەی سیسیتمی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە راگیراوە.
رۆژنامەی سەباحی عێراقی دەڵێت، شیعەكان (٤٨) كاتژمێریان بۆ پارتی و یەكێتی داناوە بۆ رێككەوتن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار و سەردانی شاندەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی گرنگ بووە بۆ لێكنزیكردنەوەی دید و بۆچوونەكانی ئەو دوو حزبە.
میدیاکانی رۆژئاوا دەڵێن، شاندێکی ئەنەکەسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکە دا جەخت لە مافەکانی هاووڵاتییانی کورد لە وڵاتەکدا کراوەتەوە.