نزار ئامێدی: بەرپرسیارێتییەکەم ئەمانەتێکی گەورەیە بۆ پاراستنی سەروەریی عێراق
نزار ئامێدی، دوای هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆمار، لەیەکەم وتاریدا لەناو هۆڵی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە، کە دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی دەوڵەت “ئەمانەتێکی گەورە” و بەرپرسیارێتییەکە کە پێویستی بە کارێکی نائاسایی هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەدایانەی عێراق لەم قۆناغە هەستیارەدا پیایدا تێپەڕ دەبێت.
ئاژانسی تەسنیم رایگەیاند، دانوستانەکانی نێوان شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە. بەپێی ئاژانسەکە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی گشتی دەرچوون و ئێستا باس لە وردەکارییە تەکنیکییەکان دەکرێت، ئەمەش ئەگەری درێژکردنەوەی دانوستانەکان بۆ رۆژێکی دیکە هێناوەتە کایەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەبۆنەی هەڵبژاردنی نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق پیرۆزبایی لێکرد و دەڵێت، ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی رێڕەوی دیموکراسی و تەواوکردنی ئیستحقاقە دەستوورییەکان لە وڵاتدا.
نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی، دوای ئەوەی لە خولی دووەمی دەنگدان زۆرینەی دەنگەکانی بە دەست هێنا، بە سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا.
یەکەم خولی دەنگدان لە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک کۆمار بەبێ یەکلاییکردنەوە کۆتایی هات. هیچ کام لە کاندیدەکان نەگەیشتنە تێپەڕاندنی بەربەستی ٢٢٠ دەنگ، بەوەش پڕۆسەکە چووە خولی دووەمی دەنگدان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی له كهركوك رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا مێرمنداڵێك لەگەڵ برایەکی تری دهچێته گوندی تەرجل بۆ کۆکردنەوەی ئاسن، دواتر چوونەتە ناو گۆماوێکی گوندەکە بۆ مەلەکردن و بە وتەی شایەتحاڵەکان، یهكێك لە مێرد منداڵەکان کە تەمەنی ١٣ ساڵ بووه لەئاوەکەدا خنکاوە.
میدیا فەرمییەکانی ئێران ئاشکرایان کرد، کە لە ئەنجامی کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆ و ئاستبەرز لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەمریکا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئازادکردنی سەرجەم داراییە سڕکراوەکانی ئێران و جێبەجێکردنی ئاگربەست لە لوبنان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و کەمێک پێش ئێستا لیژنەی سەرپەرشتیار دەستی بە جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان کرد.
سەرۆکی ئەمریکا دەستپێکردنی فەرمیی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران راگەیاند و دەشڵێت، لە ئاییندەیەکی نزیکدا گەرووی هورمز بە رووی هاتوچۆی کەشتییەکاندا دەکرێتەوە و چاوەڕێی نیازپاکیی تاران دەکەن.
پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا دەڵێت، لە پێناو بەرژەوەندی خەڵکی هەرێم و عێراق و چارەسەرکردنی کێشە دارایی و ئەمنییەکان پێویستە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت. دەشڵێت، لۆبی تەواویان بۆ کاندیدەکەی خۆیان کە نزار ئامێدییە کردووە.
سەرۆکی کۆماری عێراق دەڵێت، بڕیارمدا خۆم بۆ خولی دووەمی پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید نەکەم و دەشڵێت، لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا کارمان بۆ گەڕانەوەی شکۆی عێراق کردووە، هەروەها کارمان کردوو بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ گۆڕەپانی نێودەوڵەتی.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە ئامادەبوونی ٢٢٣ پەرلەمانتار دەستیپێکرد و هاوکات هەریەک لە لەتیف رەشید و ئاسۆ فەرەیدون لە کاندیدبوون بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار کشانەوە.
سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، لەمڕۆوە دابەشکردنی غاز لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی دەوروبەری ئاسایی دەبێتەوە و دۆخەکە دەگەڕێتەوە وەک پێشتر.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک کارەبای نیشتیمانی لە چەند گەڕەکێکی سەنتەری کەلار و سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبڕدرێت.
شاندی دانوستانکاری ئەمەریکا و ئێران گەیشتنە پایتەختی پاکستان بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ چارەنووسسازەکان بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو جەنگەی شەش هەفتەیە بەردەوامە، ئەمەش لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت گەیشتن بە رێککەوتن چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک بخایەنێت و هەردوو لاش مەرجی قورسیان هەیە بۆ یەکتر.
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی لە ژێر سایەی بێمتمانەییەکی تەواو بەرامبەر لایەنەکانی دیکە، دەچێتە ناو دانوستانەکانی داهاتووی تایبەت بە دۆسیەی ئەتۆمی.
كهشناسیی ههرێم رایگهیاند، ئهمڕۆ و سبهینێ ئهگهری بارانبارین لهناوچه جیاجیاكان ههیه و پلهكانی گهرماش روو لهنزمبوونهوه دهكهن.
بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوەبچێت. پارتی و دەوڵەتی یاسا و هاوپەیمانیی عەزم بایکۆتی دانیشتنەکە دەکەن و لە بەرامبەردا زۆربەی لایەنە کورد و شیعە و سوننەکانی ئامادەیی خۆیان بۆ دانیشتنەکە راگەیاندووە.
ترەمپ دەڵێت، مامەڵە لەگەڵ کەسانێک دەکەن کە نازانین راستی دەڵێن یان نا، لە بەردەمان پێمان دەڵێن دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی دەبن، دواتر بە رۆژنامەکانیش دەڵێن یۆرانیۆم دەپیتێنین و ئەگەر دانوستان شکست بهێنێت، کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا باشترین تەقەمەنیان رادەست دەکرێت بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئێران.
هێزە ئەمنییەكانی پاكستان لە ئیسلام ئابادی پایتەخت رێوشوێنیان توندكردووەتەوە، وەكو ئامادەكارییەك بۆ گفتوگۆی ئاشتی چاوەڕوانكراوی نێوان ئێران و ئەمریكا بەمەبەستی كۆتایهێنان بە جەنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و داخستنی گەرووی هورمزەوە، خواست لەسەر نەوتی خاوی ئەمریکابە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا بە چوار هەزار و ٧٨٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ملیۆنێک و ٣٥ هەزار دینارە.
بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە پاکستان دەستپێبکات و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران سەرۆکایەتی شاندی هەردوو وڵاتە دەکەن. بەرپرسێکی پێشووی پاکستانیش دەڵێت، هەموو هەوڵێک بۆ بنیادنانی متمانە لە نێوان هەردوولادا دەدەن.
فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە سەرجەم پەرلەمانتاران دەکات، ئامادەی دانیشتنەکەی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بن لەپێناو چەسپاندنی پڕۆسەی سیاسی و دیموکراسی و بەدیهێنانی خواستی گەلی کوردستان.
مەسعود بارزانی دەڵێت، پێداگرتنی هەندێک لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە کاتێکدا هەندێکی تریان هەوڵی دواخستنی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران دەدەن، جێی قبووڵکردن نییە.
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، بژاردەی سەربازی چارەسەری قەیرانی ئێران نییە، دەشڵێت، کورد نایەوێت ببێتە بەشێک لەم شەرە و "دژی ئەوەین خاکی ئێمە وەک بنکەیەک دژی دراوسێکانمان بەکاربهێنرێت".
بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو هەزار دۆلار بۆ حاجییانی ئەمساڵ بە نرخی فەرمی کە ١٣٢ هەزار دینارە بگۆڕێتەوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا داواکارییەکان وەردەگیرێن.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ سبەینێ بەشداریی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەین و بریاری گەلی کورد لای تاکە حیزبێک نییە تا بەئارەزووی خۆی زەوتی بکات، بۆیە وەک بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانیی و ئەخلاقیی و پەرلەمانیی لە دانیشتنەکەدا بەشدار دەبین".
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، " سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنج شەممە، ٩ـی نیسانی ٢٠٢٦ و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجام تێک شکێندراون و کەوتوون".
ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکەوانی مەدەنیدا کرایەوە و گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا و بەسرە دەستیانپێکردەوە، بڕیارە سبەینێ گەشتە ئاسمانییەکان لە فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانیش دەستپێبکەنەوە.