سەردێڕ:

دەستەی ھەڵبژاردن(Electoral College) لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چییە؟

10/31/2020 9:21:31 PM
2998 جار خوێندراوەتەوە
سەرهەد شێخە
+ -

پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا پرۆسەیەکی ئاڵۆزە لە راستیدا ھاوڵاتی دەنگ دەدات بە ھەڵبژاردنی سەرۆک، بەڵام ئەوەی سەرۆک و جێگرەکەی ھەڵدەبژێرن ھاوڵاتی نییە، بەڵکو دەستەیەکە کە بە ئیلیکتۆڕاڵ کۆلێج (Electoral College) ناسراوە، کە لە نوێنەری سەرجەم ویلایەتەکان پێک دێت بەپێی ژمارەی دانیشتوان، بۆ نمونە ویلایەتی کالیفۆرنیا زۆرترین ئەندامی ھەیە کە دەکاتە ٥٥ ئەندام، ویلایەتی ئەلاسکا تەنیا ٣ ئەندامی ھەیە، کە کۆی ئەندامانی ئەم دەستەیە یەکسانە بە ژمارەی ھەردوو ئەنجومەنی نوێنەران (Congress) و پیران (Senate) لەگەڵ سێ نوێنەری واشنتن دی سی واتە (٤٣٥+١٠٠+٣=٥٣٨) کە ھەر کاندیدێکی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بتوانێت لەم ژمارەیە (٢٧٠) دەنگ بە دەست بھێنێت بۆ چوار ساڵی داھاتوو دەبێتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

ھەندێجار کاندیدی سەرۆکایەتی بەپێی دەنگی ھاوڵاتی بێت براوەی ھەڵبژاردن بووە، بەڵام لەناو ئەندامانی ئەم دەستەیە نەیتوانیووە (٢٧٠) دەنگ کۆبکاتەوە ڕکابەرەکەی بەپێچەوانەوە بەپێی دەنگی ھاوڵاتی بێت دۆراوە، بەڵام لە ناو ئەم دەستەیە (٢٧٠) دەنگ زیاتری بەدەستھێناوە بووە بەسەرۆکی ئەمریکا نزیکترین نمونە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی( ٢٠١٦) بوو کە (ھیلاری کلینتن)کاندیدی پارتی دیموکراتەکان نزیکەی سێ ملیۆن دەنگ لە پێش (دۆناڵد ترامپ) کاندیدی پارتی کۆمارەکانەوە بوو، بەڵام لەناو ئەندامانی دەستەی ھەڵبژاردن ترەمپ توانی ٣٠٤ دەنگ بھێنێت و ببێتە براوەی ھەڵبژاردنەکان و سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام ڕکابەرەکەی کەھیلاری بوو تەنیا ٢٢٧ دەنگی ھێنا و سەرکەوتوو نەبوو.

لەم ھەڵبژاردنەی ئەمساڵ واتە ساڵی ٢٠٢٠دا ئەم دەستەیە دواجار بڕیار دەدات کێ دەبێتە براوەی ھەڵبژاردنەکان، ترەمپ یان بایدن
لە چەند رۆژی داھاتوو ئەمە یەکلادەبێتەوە.