سەردێڕ:

پێموایە ئەبێ ..!؟

8/8/2020 11:22:54 PM
3321 جار خوێندراوەتەوە
بێستون هەورامی
+ -

پێموایە باری ئابووری (تاک و کۆ) لە ھەرێمی کوردستاندا بەھۆی بێ موچەی و گەندەڵی و نەبوونی ھەلی کارەوە بەو دۆخە مەترسیدارە گەیشتووە خەڵک بەر لە دوژمن بانگەوازی سڕینەوەی قەوارەی ھەرێم لە میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان و بگرە ناو بە ناوێکیش لە ئاستی ناوەندی ھەندێک لایەندا گوێبیستیدەبین ئەمڕۆ خۆشەویستی بۆ(گەل و نیشتمان) و زانستی ھونەری سیاسەت لەوەدایە(سەرۆک و ھاوسەرۆک و ڕێکخەر و ئەمیندار و ئەمیر)و ھتد .. لەسەر مێزی دانوستان بۆ گفتوگۆکردن بۆ دەربازکردنی خەڵکی ھەرێمی کوردستان لەم دۆخە کۆببنەوە.!؟.

بەجیاواز لەم ئاماژانە لێدوانی، تەواوی بەرپرسانی وڵاتانی زلھێزی جیھان و کردە سەربازیەکانی ھەریەک لە تورکیا و ئێران و بگرە تا سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ئێران و ئەنجامدانی کردەی سەربازی لەدژی ئەم وڵاتە و ھەروەھا گرێبەستە بازرگانیەکانی وڵاتان لەگەڵ بەغدا نەک ھیچی لە بەرژەوەندی ئێمەی کورد(ھەرێم)نییە بەڵکو کۆی ئاماژەکان زیانی گەورە بە ئێمە دەگەیێنن..!؟.

بۆیە لەم قۆناغە مەترسیدارەدا ئێمە، پێویستمان بە گفتوگۆی جدی کۆی لایەنەکان ھەیە، لەسەر پرسە ئاڵۆسکاوە ناوخۆی و پرسە پەیوەستەکانمان لەگەڵ بەغدا و وڵاتانی ناوچەکە و  رێککەوتن و دەستەبەرکردنی، بەڵێندادیێکی پارێزبەندی لە مافەکانمان لەگەڵ وڵاتانی زلھێزی وەک(ئەمەریکا و روسیا) کە ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کردەیی رۆڵیان لە داڕشتنەوەی ھەمووجۆرە نەخشەیەکی ناوچەکەدا ھەیە..!؟.

بۆیە لەو باوەڕەدام بەم دۆخەمانەوە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئامادەی ھیچ جۆرە سەودایەک نییە لەگەڵمان و ھەروەھا ئەم ئاماژەیەش دەرفەتێکی زێڕینە بۆ بەغدا و کۆی وڵاتانی کورد بە یەکجاری تێکمان بشکێنن و لەئەمڕۆشدا ئەرکی ھەڵگرتنی ئەم ھەنگاوە ئەرکی کۆی لایەنەکانە وەک یەک، بەبێ جیاوازی ئەنجامی ھەڵبژاردن و مێژوو لە لوتکەشدا (نێچیرڤان بارزانی) وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان..!؟.