سەردێڕ:

ئەو رۆژەی کە خەونی دەوڵەتی کوردی لە گۆڕنرا

9/25/2020 8:46:32 PM
5934 جار خوێندراوەتەوە
نەجات ئەحمەد
+ -

ریفراندۆم نسکۆیەکی دیکەی کورد بوو لەدوای ساڵی ١٩٧٤ لەسەر دەستی ھەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و ھاوئاوازەکانیان بوو کە ھەریەکیان دۆخی سیاسی کوردیان پەنجا ساڵ دواخست.

کەچی ئێستا بێ شەرمانە چاوەڕێی ناردنی موچەی فەرمانبەران دەکەن لە بەغداوە تا لێرە موچەی مانگی چواری پێ دابەش بکەن و ناویشیان لە خۆیان ناوە حکومەت و کابینەی نۆ، کەچی جگە لە سنورەکان، فرۆکەخانەکانیشیان لەدەست نەماوە.

دوای سێ ساڵ لە نسکۆی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی لە بە لاڕێدابردنی بۆ لە گۆڕنانی خەونی چەندین ساڵەی میللەتی کورد تەنیا لەپێناو مانەوەی خۆیان خۆڵیان لەچاوی ھاوڵاتیان کردوو و کاریان لەسەر سۆزی میللەت کرد بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی کە لەواقیعدا ئەوەی دەگوزەرا تەنیا دروستکردنی دەوڵەت نەبوو بەقەد ئەوەی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی خۆیان لەپەنادا ملاسدابوو.

ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت و ھەموومان بەروونی دەیبینین نوقڵانە لێدانی کابینەی شکستخواردووی ئەو دەسەڵاتەیە کە بودجەی ھەرێم لە بەغداوە وەک سێیەم وەزارەت ھەژمار کراوە و مانگانە پارەیان بۆ دەنێردرێت بۆ موچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی ھەرێمی کوردستان، ئەمە لەکاتێکدا پێشتر ناردنی بودچە لەچوارچێوەی وەزارەتەکانی عێراقدا ریزبەند نەبوو  یەکێکە لە شکستەکانی ئەو بڕیارەیان.

ئەو قومارەی بە کورد و خاکەکەی کرا لەلایەن دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی تەنیا و تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی کەسی و پاراستنی بنەماڵەکانیان بوو، لەو نێوەندەشدا ئەوانەی بەرەی نەخێر لەئێستادا راستگۆیانە تا ئێستا مانەوە لەگەڵ میللەت لەناو سیاسیەکاندا شاسوار تاکە سەرکردەی گەنج کە راستگۆیانە لەبەرەی نەخێر بۆ چەواشەکاری پارتی و یەکێتی ئەوەی روونکردەوە کە ریفراندۆم بۆ دەوڵەت نییە و میللەتەکەمان زەرەر دەکات و ئەنجامەکەشمان بینی کە دوای یەک رۆژ دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی ھاتن و داوای گەڕانەوەیان بۆ بەغدا کرد و لە ٥١% خاکیشیان لەدەستدا، لەساڵیادی بڕیارە ھەڵەکەی پارتی و یەکێتی چاوەڕێی ناردنی ٣٢٠ ملیار دینارن لە بەغداوە.