سەردێڕ:

لەبارەی دەوڵەت و ریفراندۆمەوە

9/25/2020 7:59:35 PM
3720 جار خوێندراوەتەوە
فەهمی بورهان
+ -

دەوڵەت لەناو ستۆدیۆی تەلەفزیۆن و دەرگا داخراوەکانی رادیۆ و لاپەڕەکانی فەیسبوکدا نەدروست ئەبێ و نە تێئەپەڕێت، ئەوەی دەوڵەت بینا ئەکات یەک ھێزی پێشمەرگەی یەکگرتوو ئابورییەکی پتەو، نیشتیمانێکی شەفاف و حکومڕانییەک، لانی کەمی دادپەروەریی و چوونیەکی لەبەردەم یاسادا بۆ ھەمووان فەراھەم بکات، ئەوەی دەوڵەت دروست ئەکات خۆگیفکردنەوەی میدیایی و دروشمی فوتێکراویی نەتەوەیی خاڵێک نییە لە بنەما زانستییەکانی دروست بوونی دەوڵەت، دەوڵەت کاتێ بینا ئەکرێت ھەموومان لە ئاست خۆشی و ناخۆشییەکانی نیشتیماندا ھاوبەش بین، نەک نیشتیمانێک بۆ گروپێک بەختەوەری و بۆ زۆرینەش ئێش و ئازار، ھەر بانگەشەیەک بۆ دروست بوونی دەوڵەت ئەگەر لەسەر خوێندنەوەی واقیعی سیاسی ناوچەکە و ھاوکێشەکانی جیھاندا خۆیی دانەڕشتبێ گومانەکانی پشتی زۆر زیاترە لەھەر ھەوڵێکی شێلگیر بۆ دروست بوونی دەوڵەتەکە، کە بەداخەوە ریفراندۆمەکەی ئێمە ئەوەندەی ئەچێتە چوارچێوەی دیویی گومانەوە ئەوەندە خزمەتی ستراتیژ و داھاتووی نەتەوەکەمانی نەکرد.