سەردێڕ:

بۆ سەرکەوتنتان ھەیە تا چاومان پێی ھەڵنەیەت!؟

2/26/2021 9:23:29 AM
9108 جار خوێندراوەتەوە
یەعقوب کاکل
+ -

سەرۆکی کابینەی نۆی حکومەت دەڵێت زۆر لایەن چاویان بە سەرکەوتنەکانمان ھەڵنایەت!؟ ، بەڕاستی ھەقمانە بپرسین: ئەرێ کامە سەرکەوتن و کامە پێشکەوتن !؟ ، کامە ئیدارەو کامە ئابوری !؟ ، ئەترسین پێنەدانی موچە و لێبڕین و پاشەکەوتتان بە سەرکەوتن بۆ لە قەڵەم دابێتین؟ ! .

ئەی فەشەلی ئابووری بەناو سەربەخۆ و دۆسیەی نەوت و غاز و نەبونی ھیچ شەفافیەتیەکی ئابوری و کارگێڕی و نەبونی میزانیە ھەر سەرکەوتنە!؟ ، بێکاری سەدان ھەزار گەنجی ئەم ھەرێمە شەش ملیۆن کەسیە ناو دەنێن سەرکەوتن !؟ ، یان سەرکوتکردنی دەنگی ئازادی و ناڕازییش سەرکەوتنە ، دزینی داھاتی ناوخۆ و گزی و فزی خاڵە سنورییەکانیش لای ئێوە بەسەرکەوتن دێنە ئەژمار !!؟.

ئەم سەرۆک کابینەیە و جێگرەکەیشی کە ئەجیندای سیاسەتی پارتی و یەکێتی بەرپا دەکەن  ، تەنھا شکست و مایەپوچی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسییان لە ھەگبەدا بووە نەک سەرکەوتن !.

ئەمانە ھەرچییەکیش دەکەن و کردویانە لە پێناو قازانجی خۆیان و نزیکەکانیان بووە لە حزب و ھۆز ، دارێکیان نەخستۆتە سەر بەرد ھەتا نەیانزانیبێت سودی بۆ ڕەفیق حیزبیەکانیان دەبێت .