سەردێڕ:

مەرجەعیەتی بارزانی و سەردانەکەی بافێڵ تاڵەبانی

7/1/2020 11:10:49 PM
27523 جار خوێندراوەتەوە
ئاسۆ حاجى
+ -

چوونی بافێڵ تاڵەبانی بۆ پیرمام و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە چەند لایەکەوە گرنگە:

- یەکخستنەوەی توانا و ھەڵوێستی ھێز و لایەنە کوردستانیەکان لە ژێر بڕیار و رێنوماییەکانی سەرۆک بارزانی واتا زاڵبوونەوەی گیانی نەتەوەیی و نیشتیمانی بەسەر گوتاری سیاسی کوردستانی لە بەرامبەر عێڕاق و لە گفتوگۆکان دەربارەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان.
- کۆدەنگی و ھاوھەڵوێستی بۆ سەرخستنی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە تایبەتی یاسای چاکسازی کە جگە لە بەھێزکردنەوەی دامەزراوەکانی حکومەت ئەوە دەستی ھەولێر لە بن سەری بەغدای رەفتار فاشی دەردێنێ و لە قۆناغی ترسی سازشکردن لەسەر مافە دەستورییەکان دەرباز دەبین.

- پەند و وانەیەکی گرنگە بۆ گەلی کوردستان بە ھەموو حیزب و پێکھاتەکانیەوە کە تەنھا ئەوان بەکەڵکی یەکدی دێنن و جیاوازیەکان زۆر گچکەترن و لە وێکچوەکان و ھەر چەند رکابەر و دژی یەکتربین لە کۆتایدا ھەر تەواوکەری یەکترین، جا بە خۆشی بی یان بە ترشی. ئەوەش وەدیار کەوت کە بێگانە یەک مەیدانە جا مالیکی یان عەبادی و کازمی بێت.

- لەوانەش گرنگتر خەڵکی کوردستان لە رووی نەفسیەوە پشوێک دەدەن و لە جیاتی بیرکردنەوە لە ململانێی ناوخۆیی و عیاندی سیاسی حیزبەکان و نیازی تۆڵەکردنەوە، زیاتر لە ماھیەتی بەغدا و دەوڵەتی بەزۆر دروستکراوی عێڕاق تێدەگەن کە سەت ساڵ زیاترە خێروبێری بۆ خەڵکی کوردستان تەنھا چەوساندنەوە و برسیکردن و داگیرکردن و کوشتن و تاڵان و وێرانکردنە.

- لە ھەمووشیان گرنگتر و زیاتر جێی سەرنج ئەوەیە کە ئەوانەی تەنھا بۆ دژایەتیکردنی بارزانی و پارتەکەی ھیچ نەما نەیکەن لە دەستدرێژیی داگیرکەر و پێشنیارکردنی بڕینی بودجە و موچەی خەڵک تا دەگاتە پێشنیارکردن و کارکردن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری ھەرێمی کوردستان، دەرفەتێکیان بۆ خەڵکی نەتەوەیی و نیشتیمانی نەھێشتەوە جگە لە خۆشویستنی بارزانی و بە گەورەتر تەماشاکردنی لە تەنھا سەرۆکی حیزبێک و رابەرێکی سیاسی بەڵکو وەک لێڤەگەڕێک(مەرجەع) پشتگیری بکەن و باوەڕی پێبھێنن.