سەردێڕ:

ئیسلامیەکان دواکەوتن!

2/25/2021 3:18:42 PM
11991 جار خوێندراوەتەوە
ڕێبوار چەلەبى
+ -

ھاتنەناوەوەی ھەر گۆڕانکاری و گەشەکردنێک زەمینە و زەمانی خۆی دەوێت.
دەرکەوتنی قۆناغی نوێ و رۆیشتن لەگەڵ گۆڕانکاریەکاندا ئامادەکاریی پێش وەخت و قۆستنەوەی دەرفەتەکانی دەوێت.
کە دواکەوتیت ھەم ھەلەکان لەدەست دەردەچن و ھەم لە دواوە دەمێنیتەوە.

سەرجەم رەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان ،لەساتی دەرکەوتنیانەوە بۆ ئێستا،ھەبوونیان بۆدووفاکتەر دەگەڕێنەوە:-

١- شەڕی سۆفیەت دژی ئەفغانستان ساڵی ١٩٨٩ و دەرکەوتنی موجاھیدینی ئەڤفانی .
٢-شۆڕشی ئیسلامی ئێران ساڵی ١٩٨٩.
ئەمانە بوونە ھۆکار بۆ سەرھەڵدانی رابونی ئیسلامی ،لەسەرانسەری جیھان و لەدایک بوونی رەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان .
لەدوای راپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە کوردستاندا ئەم حیزبە ئیسلامیانە سەریان ھەڵدا:-
١-بزوتنەوەی ئیسلامی ،کە ساڵی ١٩٨٧ دامەزرابوو،بە ھێزێکی چەکدارییەوە گەرایەوە کوردستان و  وەک سێیەم ھێز دەرکەوت.
٢-نەھزەی ئیسلامی،کەساڵی  ١٩٩٢ دامەزرا
٣- یەکگرتووی ئیسلامی،کەساڵی ١٩٩٤دامەزرا .
٤-یەکبوونی ئیسلامی،کەساڵی ٢٠٠٠ پێکھێنرا لەیەکگرتنی بزوتنەوە و نەھزە.
٥-کۆمەڵی ئیسلامی ،کە ساڵی ٢٠٠١دامەزرا.
ھەموو ئەم حیزبە ئیسلامیانە،موحافیزکارو تەقلیدی بوون.سەرەتا بەھێز دەرکەوتن و دواجار بەرەو داخران رۆیشتن .ئەمانە نەیانتوانی لەگەڵ رەوتی کرانەوە و گۆڕانکاریەکانی کۆمەڵی کوردەواریدا بڕۆن.
بەتایبەتی ساڵی ٢٠٠٣ لەگەڵ روخانی رژێمی بەعسدا قۆناغێکی نوێ ھاتەئاراوە.
باشترین ھەلبوو ئیسلامییەکان خۆیان بگۆڕن و چاکسازیی لەناو خۆیاندابکەن،بەڵام نەیانکرد؟!
دەتوانین زۆر ھۆکار بۆ ئەم چەقبەستن و دواکەوتنە بھێنینەوە،بەڵام دیاترینیان ئەمانەن:

١-زاڵبوونی کەسەتەقلیدی و موحافیزکارەکان لە پیاوان و ژنان ،بەسەر زۆربەی جومگەکانی ئەو حیزبانەدا.

٢-دەستکەوتنی پۆست پارە و ئیمتیازاتی گەورە بەسەر زۆربەی سەرکردە و کەسە بەرژەوەندخوازەکانی   ئەوحیزبانەدا،بە جۆرێک زۆربەیان لەھەژارەوە بوونە دەوڵەمەند و  خەمی یەکەمیان بووە پارێزگاریی لە دەسکەوتەکان نەوەک گەشە و گۆڕانکاریی.

لە دوای لەدەستدانی دەرفەتی گۆڕانکاریی و نە چوونەناو قۆناغی نوێ،بەتایبەتی لە دوای دەرکەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان ساڵی ٢٠٠٩ و سەرکەوتنی گەورەی بەسەر  ئیسلامیەکاندا، ھەروەھا لەدایکبوونی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ساڵی ٢٠١٨ و جارێکتر دواکەوتنەوەی ئیسلامیەکان .
ئەوراستیەی سەلماند،کە گۆڕەپانی ھزریی و سیاسی کوردستان گۆڕاوە و تازە ھەر ھەوڵدانێک بۆ گۆڕانکاریەک دادی ئەو حیزبانەندات کە دواکەوتن.
سەرەتاعیلمانیەکان(کۆمۆنیست،شیوعی،سۆشیالیست،زەحمەتکێشاب ...ھتد)چوونەوە قۆزاخەی خۆیان، دواترئیسلامیەکان ( بزوتنەوە،یەکگرتوو ،کۆمەڵ) لە شەمەندەفەری گۆڕان و پێشکەوتن،یەکەیەکە کەوتنە خوارەوە!

تازە بەم دەست و بردە ھەرچییەک بکەن،سودێکی ئەوتۆی نابێت.ئێستا ئەگەر بەوپەڕی بوێرییەوە ئەم چاکسازییانەش بکەن:-
١-ناوەکانیان بگۆڕن و زاراوەی ئیسلامی لێبکەنەوە.
٢- دەعوەوسیاسەت لەیەکتری جیابکەنەوە.
٣-ببن بەیەک بەرە و بەیەک حیزب.
وەکو قورئان دەفەرمۆێت:
"لایسمنوا ولایغنی من جوع "
ھیچ یەکێک لە مانە لە پچوکبوونەوە و پەرتبوون نایانپارێزێت !
مەگەر وەک رایەڵە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و دڵبەیەکخۆشبوون بمێننەوە فەریحون.
"کلوا حیزب بما لدیھم فریحون"