سەردێڕ:

٦٨ وشە بۆ نەجمەدین کەریم ٨٠ وشە بۆ بافڵ تاڵەبانی!

10/31/2020 10:10:23 PM
13693 جار خوێندراوەتەوە
مەحمود یاسین کوردی
+ -

سەیریکردنی خەڵک بە خزمەتکار و بچوکی خۆت یەکێک لە خەسڵەتە خراپەکانی کاک مەسعود بارزانی، بەداخەوە ئەمە لە حوکمڕانی و حیزبایەتیش رەنگیدایتەوە.

ئەمڕۆ سەیری پرسەنامەکەی کاک مەسعودم بۆ د.نەجمەدین کەریم ٦٨ وشە بوو! لە کاتێکدا ئەو پیاوە زیاتر لە دوو ساڵ وەکو پزیشک خزمەتی باوکی کردووە بۆ ھەفتەیەکیش لە ئەمریکا باوکی کاک مەسعودی جێنەھێشتووە نەک لە رووی سیاسییەوە ئەو پیاوە لێیان نزیک بووە، بەڵکو لە سەردەمی ئەیلول پزیشکی زۆربەی خێزانی بارزانی بووە.

نەجمەدین کەریم لە سەر کاک مەسعود و نزیکبوونەوە لە پارتی لە حیزبەکەی خۆی و شارەکەی دەربەدەرکرا پۆستی پارێزگار و مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە دەستدا کەچی کاک مەسعود بە پرسەنامەیەکی ساردوسڕی ٦٨ وشەیی ھەستی خۆی دەربڕیوە.

خۆم جارێک قسەم لەگەڵ د.نەجمەدین کرد گوتی: زیاتر لە دوو ساڵ لە یەک ماڵ ژیاوین زۆربەی ئێوارەکان دەچووینە سینەما و شوێنە گشتییەکانی ئەمریکا".

جا ئەم حاڵەتە تەکەبور و خۆ بە گەورەزانین و سەیرکردنی خەڵکی دیکە بە بچووک پەند و ئامۆژگارییەکی باشە بۆ ھەموو کەسێک کە پێگە و رێزی خۆی بزانێ ھۆشیار بێ لە مامەڵەکردن لەگەڵ بارزانییەکان، ئەوان ئەو کەسانەیان خۆش دەوێ و رێزیان دەگرن کە خاوەن قسەی خۆیانن و نە دەترسن نە ماستاو ساردەکەنەوە.

 ئاخر بە حسابی کاک مەسعود لە ١٦ی ئۆکتۆبەر نەجمەدین پشتی بارزانی گرت و بافڵ تاڵەبانی خیانەتی کردووە کەچی لە ساڵیادی کۆچی دوای مام جەلال لە پەیامێکی ٨٠ وشەیی کاک مەسعود بافڵ بە برازای خۆی وەسف دەکات! نەجمەدین کەریمش ھیچ.

جارێک کاک مەسعود بە چەنگیز چاندار نوسەری بەناوبانگی تورک و خاوەنی کتێبی (شەمەندۆفێری میزۆپۆتامیا) گوتبوی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان کێیە؟ کوڕی کێیە؟ عەشیرەت و بنەماڵەکەیان کێن؟

ئیتر دەبێ تێبگەین کە تێڕوانینی ئەو پیاوە بۆ خەڵکی دیکە چییە!