میسی لە مێژووی بەرشەلۆنە گەورەتربوو

PM:06:26:10/08/2021
4784 جار خوێندراوەتەوە
بەرهەم جەلال
+ -

پێش ئەوەی درێژەی بابەتەکە بخوێنیتەوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەرەوە ( سەرکردە گرنگترە یان نیشتیمان ) ... ؟

بێگومان پرسیارەکە چەند وەڵامێکی هەیە لەوانە هەندێک پێی وایە سەرکردە هەندێک پێی وایە نیشتیمان هەندێک پێی وایە هەر دووکیان ، بۆ ئەوەی بە لۆژیک بگەینە وەڵام پێویستە وەڵامەکان زیاتر لە قاڵب بدەین .

سەرنج بدە ؛ نیشتیمان چەند گرنگ و گەورە بێت کاتێک نەتوانرێ ئیدارەی باش بدەرێت لە لایەن سەرکردەوە هیچ گرنگەیەکی ئەو تۆی نییە گومانیش لەوەدا نییە سەرکردەی زیرەک بێ نیشتیمان ناتوانێت تواناکانی دەربخات بەڵام لە کۆتایدا ئەشێت سەرکردەکە لەم نیشتیمانە نەبێت بتوانێت لە نیشتیمانێکی دیکە ئەسپی خۆی تاو بدات بەڵام بە پێچەوانەوە پێویستە نیشتیمان چاوەڕێی سەرکردەیەک بکات تا ئەوەی بیبوژێنێتەوە .

کەوایە مەنتیق و لۆژیک پێمان دەڵێن بوونی سەرکردە گرنگترە تا نیشتیمان بۆ خزمەتکردن هاونیشتیمانێکەی .

_ با ئەم پێشەکیە بکەن بەزمانی تۆپی پێ :-

* مێسی سەرکردەیە

* بارسێلۆنا نیشتیمانە

* هاندەریش هاونیشتیمانیە

بەگەڕانەوە بۆ مێژووی یانەکە دەگەینە ئەو ڕاستیەی بارسێلۆنا تەنیا دوو سەردەمی هەیە شانازی پێوە بکات بە دیوێکی دیکە دوو سەردەم هۆکارن بۆ ئەوەی بارسێلۆنا تەواز جیاواز و گەورە و زلهێز دەربکەوێت ئەوانیش سەردەمی ( یۆهان کرۆیف ) ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لەگەڵ سەردەمی ( لیۆ مێسی ) لە سەرەتای ساڵی دوو هەزاردا .

جیاواز لە دوو سەردەمەش بارسێلۆنا بۆتە پاڵەوانی بۆنەکانی ناوخۆ و ئەوروپاش بەس یانەکانی دیکەش توانیویانە نازناوە دەرەکی و ناخۆیەکان بەدەست بهێنن ئەی بۆ تەنیا بارسێلۆنا وەک گەورە ببینرێ ؟ بۆ بەس بارسێلۆنا بە قوتابخانە باس بکرێت ؟ بۆ بارسێلۆنا لەوان جیاوازتر بێت ؟

چوونکە چ سەردەمی کرۆیف چ سەردەمی مێسی بارسێلۆنا توانیانە بەو پەڕی ئاستەوە نازناوەکان ببەن چۆن مێسی لە بارسێلۆنا گەورەتر نییە توانی بۆ ماوەی نزیکەی ٢٠ ساڵ قورسایی بارسێلۆنا بەدەست بهێنێت .

بەدرێژای مێژووی بارسێلۆنا تا سەردەمی مێسی تەنیا یەکجار بۆتە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەکان بەڵام لە ماوەی ئەم بیست ساڵەدا چوار جار بۆتە پاڵەوانی یانە پاڵەوانەکان کە سێ جاریان پشکی شێر بە مێسی دەکەوێت ، هێندە بەس بڕوانین لە نازناوەکانی بارسێلۆنا پێش مێسی و پاش مێسی

_ بارسێلۆنا پێش مێسی ١٦ نازناوی خوولی ئیسپانی

+ بارسێلۆنا پاش مێسی ٢٦ نازناوی خولی ئیسپانی

_ بارسێلۆنا پێش مێسی ١ جامی یانە پاڵەوانەکان

+ بارسێلۆنا پاش مێسی ٤ جامی یانە پاڵەوانەکان

_ بارسێلۆنا پێش مێسی ٢٤ جامی شای ئیسپانیا

+ بارسێلۆنا پاش مێسی ٣٠ جامی شای ئیسپانیا

_ بارسێلۆنا پێش مێسی ٥ جامی سوپەر

+ بارسێلۆنا پاش مێسی ١٣ جامی سوپەر

_ بارسێلۆنا پێش مێسی ٠ جامی جیهانی یانەکان

+ بارسێلۆنا پاش مێسی ٣ جامی جیهانی یانەکان

_ بارسێلۆنا پێش مێسی ٢ جامی سوپەر

+ بارسێلۆنا پاش مێسی ٥ جامی سوپەر

مێسی لەگەڵ بارسێلۆنادا توانیویەتی ١٠ جارخولی ئیسپانی ، ٤ جار یانەپاڵەوانەکان ، ٧ جار جامی ئیسپانیا ، ٣ جامی جیهانی ، ٣ سوپەری ئەوروپی ، ٨ سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنێت بە شاهیدی یار و نەیار بە گشتی خوودی ڕاهێنەرەکان بە تایبەت پشکی شێر بەر مێسی دەکەوێت لە بەدەستهێنانی نازناوەکان .

باسی نازناوە تاکە کەسیەکان ناکەم چی کردوە بەدەستهێناوە ، لەم ماوەی بیست ساڵەدا کە بەسەردەمی زێڕینی بارسێلۆنا دادەنێرێ چوونکە توانیان لە خوولی ڕاهێنەرایەتی گواردیۆلا ببەنە خاوەنی هەموو شتێک ئەوەی جێگەی سەرنج بوو ئەم ڕاهێنەرە ووتی ( ویستم مێسی بکەم بە باشترینی جیهان بەڵام ئەو منی کردە باشترین ڕاهێنەری جیهان ) ئەمەش بەڵگەیەکی دیکە دەربارەی ڕۆڵ و گرنگی مێسی لەسەردەمی زێڕینی یانەکەدا .

جیاواز لەوانە گەر یانەی بارسێلۆنا یاریزانێک دروست بکات هەموو وەرزێک بۆ ماوەی ١٥ وەرزی یەک لەسەر یەک ٤٠ گۆڵ تۆمار بکات دەکاتە ٦٠٠ گۆڵ بەڵام مێسی ٦٧٢ گۆڵی هەیە ئەمەش بەڵگەیەکی دیکەیە کە مێسی چۆن ڕۆڵی هەبووە لە گەورەکردن و ترسناکبوونی یانەکە لەسەر ئاستی ئەوروپادا .

من هیچ گومانم لەوەدا نییە بارسێلۆنا مێژوویەکی گەورەی هەیە بەڵام کێ هۆکاری گەورەکردنی مێژوەکە بووە ئەمە پرسیارەکەیە .

لێرەدا پرسیارێکی تر یەتە پێشەوە ئەویش بریتیە لەوەی ( ئایا مێسی لە بارسێلۆنا نەبوایە دەیتوانی هەمان ئاست پێشکەش بکات ) ... ؟

وەڵامەکەی دەڵێن ( بەڵێ ) بۆ ... ؟

سەرەتا ئەو پرسیارە ئەوەمان پێ دەڵێت کە قورسایی مێسی چەند بووە لە یانەکەدا ئەمە لە لایەک لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی تێگڕای پێوەکانی تۆپی پێ کە بریتین لە ( توانای جەستەیی ، بەرگەگرتن ، هێز ، خێرایی ، نەرمونیانی ، جوانڕوی ، هەماهەنگی جوڵەیی ، تەکنیک و کارامەیی ، تەکتیک ، لایەنی دەرونی ) هیچ گومان لەوەدا نەماوە مێسی لە تورۆپی ئاستدایە بێ بوونی هیچ گومانێک !

جیاواز لەوانەش هیچ یاریزانێکی مێژووی تۆپی پێ نەبووە هێندەی مێسی خێرا بێت لە بڕیاردانی دروستدا بەڵگەش بۆ ئەم قسەیەمان سەلماندنەکەی ( زانکۆی ئەلینۆیە )

بۆ بینی تاقیکردنەوەی زانکۆی ئەلینۆ لە یوتوب بنوسە

Messi goal va atletic blibao

باسە زیاتر قسە هەڵدەگرێت لەوەی مێسی چۆن کاری بۆ ڕاهینەر و یاریزانەکان ئاسانکردوە چ ڕۆڵێکی هەبووە لە پێشخستی توانای یاریزانەکاندا .

لە کۆتایدا ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە دە ساڵی داهاتوو پێوەر دەبێت بۆ ئەوەی بسەلمێنێت مێسی لە بارسێلۆنا گەورەترە ، لە لایەکی دیکەوە بزانین بارسێلۆنا چۆن و بەچەندێکی دیکە بەبێ مێسی دەگاتەوە بەو ژمارە نازناوە ئەو کاتە تێدەگەین بۆچی مێسی لە بارسێلۆنا گەورەتر بووە .

+ تێبینی: گەورەبوونی یاریزانێک لە یانەیەک تەنیا لە مێسی یەت و بەس , واتا ئەم هاوکێشەیە بۆ مێسی ڕاستە و بەس !