دکتۆر هاوکار سالار؛ شانازی میللەتێک

PM:04:15:20/10/2021
45416 جار خوێندراوەتەوە
ئومێد محەمەد پیرۆت
+ -

دکتۆر هاوکار سالار؛ گەوهەرێکی هەڵکەوتوو لەو مەملەکەتەی کە خۆشەیستی و گرنگی هەڵکەوتووە گەورەو جوانەکانی نازانێت، پێموایە ئەوانەی لە وڵاتانی بیانی هەڵدەکەون، چ وەک ڕاهێنەر چ وەک یاریزان چ وەک ناوبژیوان چ وەک میدیاکار چ وەک هەر وەرزشکارێکی تر... هێندە قسەو باسیان لە بارەوە دەکرێ و هەموو پێگەکانی پێوە سەرقاڵ دەکەین، نیو هێندە بێین قسە لەسەر هەڵکەوتووە گەوهەرەکانی خۆمان بکەین، ئەوەندە خزمەت بە داهێنانێکی جوان دەکەین، ئەویش بەگرنگ زانینی کارو خزمەتی کەسە بەهرەمەندەکانی خۆمانە و کەلتوری ( شانازیکردن) بەکارەکانی یەکترەوە گرنگی پێدەدەین و دەهێنینە ئاراوە، بەرز نرخاندنی هەرکارێک کە مایەی شانازی بێت بۆ گەل و وڵات، بەرزنرخاندنی بوون و گرنگی خۆمانە، بەپێچەوانەشەوە کارکردنە لەسەر کەمکردنەوەی بەهای سمبوولەکانی وڵاتی خۆمان.

هەڵکەوتنی مرۆڤی زیرەک و بەتوانا و بەهرەمەند لەم هەرێمە، نەوەک شایەنی وشەو نوسین و وتاری بەپێزن، بەڵکو پێویستە هەمیشە وانەیەک بن بۆ وەرزشکاران، تا بەشوێن جێگەو ڕێگەیاندا بڕۆن و هاوشێوەی ئەوان کادیر و وەرزشکار و پاڵەوان دروست ببن.

دکتۆر هاوکار، شانازیەک بۆ هەموومان، ئەوەی ئەو پێی گەیشت ، گەیشتنی هەموو وەرزشکارانی کوردستانە بەو شانازیەی کە پێویستە هەموومان خاوەنی بین نەک تەنها خۆی، چونکە ئەو گەوهەرە تەنها موڵکی خۆی نیەو هەموو تاکێک لەم کوردستانەپێویستە دڵخۆش بێت بەناو هێنانیشی، تا کەلتورێک لەناوماندا گەشە بکات ئەویش خۆشویستن و بەهەند زانینی کاری بەهرەمەندەکانمانە.

کاتێک هاوشانی ناوبژیوانانی وڵاتان ناوبژیوانی دەکات، کاتێک هاوشانی نوسەران و مامۆستاکان کتێب لەپێناو سودی گشتی دەنوسێت، ئەو گەوهەرەو چەندانی تر... لە ڕێگەی کارو خزمەتەکانیانەوە، لەم هەرێمە سەرقافڵەی دروستکردنی ئەو خەرمانەن لەخزمەت کە لە دواڕۆژدا دەبن بە سمبولی بەرەو پێشبردنی وەرزشی ئەم هەرێمە و دروستکردنی قورسایی زیاتری وەرزشکارانی کورد لەدەرەوەش.