لاپۆرتا باسی داهاتووی یانەکەی دەکات

AM:10:54:26/03/2022

3816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لاپۆرتا ڕایگەیاند لانی کەم چوار گرێبەستی نوێ ئەنجامدەدەن و هەر قسەیەکیش لەسەر مباپێ بکەن نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند، ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ بەهێزترکردنی پێکهاتەی یانەکەیان ئەنجامیدەدەن بەڵام بە هیچ شێوەیەکیش نایانەوێت کاریگەری خراپ لەسەر دۆخی دارایی یانەکە دروستبکەن.

لاپۆرتا وتی: لانی کەم لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا چوار یان پێنج گرێبەست ئەنجامدەدەین بۆ هێڵەکانی بەرگری و پێشەوە و ناوەراست و سەرجەمیشیان لەسەر داواکاری چاڤی راهێنەر دەبێت.

وتیشی:ناچینە کێبڕكێی کڕینی هیچ یاریزانێک لەگەڵ یانەکانی تردا چونکە ئەو کارە لە دژی یانەکەمانە و لەو کاتەدا دەبێت پارەی زیاتر خەرجبکەیت کە ئەوەش کاریگەری خراپی دەبێت.

ئاشکراشیکرد، کاتێک یانەیەکی بەهێزت دەبێت بە دڵنیاییەوە هەر ڕۆژە و ناوێکی گەورە بە یانەکەتەوە دەبەسترێتەوە و لە ئێستاشدا کە باس لە کیلیان مباپێ دەکرێت بە دڵنیاییەوە بۆ بەرزبونەوەی نرخی یاریزانەکەیە.

ڕونیشیکردەوە، یانەکە لە ئێستادا لەگەڵ چاڤیدا لەسەر ڕێگا ڕاستەکە دەڕوات و ئامانجیشیان بەدەستهێنانی نازناوە لە کۆتایی وەرزدا و بردنەوە لە یاری کلاسیکۆدا بەو ئاستە بەرزەوە ئەو راستیەی دەرخست.

خ . ک