PM:11:40:07/03/2022
948 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچینی ڕایگەیاند متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان بگەیەننە مۆندیال.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، ڕۆبێرتۆ مانچینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، بە دڵنیاییەوە 10 ڕۆژی زۆر قورس چاوەڕێیان دەکات چونکە خۆی و سەرجەم ستافی هەڵبژاردەکەی لەژێر فشاریکی زۆردا دەبن.
مانچینی وتی: دەمانەوێت هاوڵاتیانی وڵاتەکەمان دڵخۆش بکەین بە سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەڕ چونکە ناکرێت هەڵبژاردەیەکی وەک ئیتاڵیا لە دوو مۆندیالی بەدوای یەکدا بەشداری پاڵەوانیەتیەکی گەورەی لەو شێوە نەکات.
وتیشی: متمانەی تەواوم بە یاریزانەکانم هەیە کە هەڵبژاردەکە بگەیەننە جامی جیهانی و دەبێت بە باشترین و بەهێزترین جەستەوە ئامادەی ئەو یاریە بن.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرکەوتنیان بەشێوەیەکی راستەوخۆ بۆ مۆندیال لەدەست خۆیاندابوو بەڵام ئەو هەلەیان لەدەستدا و لەبەرئەوە دەبێت قەرەبوی بکەنەوە.
ئاشكراشیکرد، یەکەم یاری لە یاریگای خۆمان ئەنجامدەدەین لە نزیک هاندەرانی خۆمان لەبەرئەوە بە ڕێژەیەکی زۆر لەو یاریەدا ئەرکمان ئاسان دەبێت بەڵام لە یاری دووەمدا ئەرکەکە زۆر قورس دەبێت.
ڕونیشیکردەوە، لە ئێستادا بارودۆخی ژیان کەمێک ئاڵۆزبوەتەوە بەهۆی جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە چونکە کاریگەری کردوەتە سەر هەموو سێکتەرە جیاوازەکانی ژیان.
خ . ک