PM:05:38:08/08/2021
752 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى واشنتن، نیشیکۆرى بە ماکدۆناڵد دۆڕا و هەلى سەرکەوتنى بۆ یارى
کۆتایى پاڵەوانێتییەکە لەدەستدا.
لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى واشنتن بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە
ئەمریکا بەڕێوەدەچن، کى نیشیکۆرى ژاپۆنى بەرامبەر ماکینزى ماکدۆناڵدى ئەمریکى
یاریکرد.
لە یارییەکى ئاست بەرزدا، نیشیکۆرى بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە
یارییەکى دۆڕاند و هەلى سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە لەدەستدا.
بەمەش ماکدۆناڵد لە یارى کۆتاییدا بەرامبەر جانیک سینەرى ئیتاڵى یارى
دەکات، کە ئەمیش لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە جێنسۆن
برۆکسبى ئەمریکى بردەوە.
گ . ف