بزانە تاکە کوردەکەى ڕیزى هەڵبژاردەى عێراق کێیە

PM:06:57:07/08/2021

2456 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەدفۆکاتى ڕاهێنەرى نوێى عێراق لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى هەڵبژاردەکەى بۆ کەمپى ئیسپانیا ئاشکراکرد.

یەکێتى تۆپى پێى عێراق لە پێگەى فەرمى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، هەڵبژاردەى تۆپى پێى وڵاتەکەى لە یاریگاى شەعب لە بەغداد کۆبووەتەوە و سبەینێ یەکشەممە گەشت بۆ ئیسپانیا دەکات بۆ دەستپێکردن بە کەمپى ئامادەکارى بۆ پاڵاوتنەکانى مۆندیال.

یەکێتییەکە لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى هەڵبژاردەکەى بڵاوکردووەتەوە، کە لە 24 یاریزان پێکهاتووە و شێرکۆ کەریمی یاریزانى یانەى هەولێریش تاکە یاریزانى کوردى پێکهاتەکەیە.

لە سەرەتاى ئەیلولى داهاتوودا قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئاسیا بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر دەستپێدەکات و هەڵبژاردەى عێراقیش لە کۆمەڵەى یەکەمدایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانى ئیمارات و لوبنان و ئێران و سوریا و کۆریاى باشورى لەگەڵدا.

یەکەم یارى عێراق لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالدا بەرامبەر کۆریاى باشور دەبێت، کە دووى ئەیلولى داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

 
گ . ف
 
Image