مۆرینیۆ یاریزانێکى ئارسناڵى کردووە بە ئامانج

PM:04:43:27/01/2022

460 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆى ڕاهێنەرى ڕۆما ئامانجى یەکەمى لە ماوەى گواستنەوەى زستانەدا ئەنجامدانى گرێبەستە لەگەڵ چاکاى یاریزانى ئارسناڵ.

سایتى فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، خۆسێ مۆرینیۆى پورتوگالى ڕاهێنەرى یانەى ڕۆماى ئیتاڵى، گواستنەوەى گرانیت چاکاى یاریزانى هێڵى ناوەندى یانەى ئارسناڵى ئینگلیزى کردووە بە یەکێک لە کارە لە پێشینەکانى لە ماوەى گواستنەوى زستانەى یاریزاناندا، کە چەند ڕۆژێکى کەمى ماوە.

سایتى ناوبراو ئاماژەى بەوەکردووە، ڕۆما خۆى بەدەستەوەنادات لە هەوڵەکانى بۆ گواستنەوەى چاکا، دواى ئەوەى لە هاوینى ڕابردووشدا چەندین جار هەوڵى گواستنەوەى دا، مۆرینۆى ڕاهێنەرى گورگەکانیش سورە لەسەر گواستنەوەى یاریزانە سویسریەکە.

باسى لەوەشکردووە، یانە ئیتاڵیەکە ناتوانێت تێچووى چاکا لەئەستۆبگرێت، بێ ئەوەى دەستبەردارى ئەمادۆ دیاواراى غینى بێت، کە ئەم پێشبینى دەکرێت بەم نزیکانە یانەکەى بەجێبهێڵێت.

ئارسناڵ بەهاى چاکاى بە 20 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە، بەڵام ڕۆما ناتوانێت بەیەک جار پارەى گرێبەستەکەى بدات لە ئەگەرى گواستنەوەیدا، تەنیا مەگەر بە قیست نەبێت.

گ . ف

Roma still chasing Arsenal midfielder Granit Xhaka