یاریزان و ڕاهێنەرە پاڵێوراوەکان بۆ خەڵاتى باشترینەکانى ئەم مانگەى پریمەر لیگ دیاریکران

PM:04:15:27/01/2022

1012 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیستى پاڵێوراوان بۆ خەڵاتى باشترین یاریزان و ڕاهێنەر بۆ ئەم مانگەى خولى نایابى ئینگلتەرا بڵاوکرایەوە.

ڕابیتەى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا، لیستى پاڵێوراوانى بۆ خەڵاتى باشترین یاریزانى مانگى کانونى دووەمى 2022 بڵاوکردەوە، کە شەش یاریزان لەخۆدەگرێت.

یاریزانە پاڵێوراوەکان بریتین لە داڤید دى خیا و کیڤن دى برۆین و هاریسۆن جاک و جواو مۆتینیۆ و جارۆد بوین و جەیمس وارت پروسى.

چوار ڕاهێنەریش کێبڕکێ لەسەر خەڵاتى باشترین ڕاهێنەرى هەمان مانگ دەکەن، کە ئەوانیش پیپ گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپ و دین سمس و برونۆ لەیجن.

باشترین ڕاهێنەر و یاریزانى مانگ لە پریمەر لیگدا بە دەنگى هاندەران لە سایتى ڕابیتەى خولى نایابى ئینگلتەراوە دیاریدەکرێن و لە ماوەى داهاتوودا ڕابیتەى ناوبراو ناسنامەى براوەکان ئاشکرادەکات.

گ . ف

Image
 
Image