PM:03:19:27/01/2022
516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی
ئاسیا بۆ مۆندیال ژاپۆن لە چینی بردەوە و ڤێتنامیش
بە ئوسترالیا دۆڕا.
لە جەولەى
حەوتەمی پاڵاوتنە یەکلاکەرەوەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی قەتەر و لە کۆمەڵەی دووەمدا،
ژاپۆن میوانداری چینی کرد و یارییەکەى بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بردەوە.
دوو گۆڵەکەى
کوڕانی ژاپۆن ئۆساکۆ بە لێدانی سزا و ئیتۆ لە خولەکەکانی 13 و
61 تۆماریانکرد.
لە یارییەکی تری
هەمان کۆمەڵەشدا، ئوسترالیا بە چوار گۆڵی خاوێن شکستی بە هەڵبژاردەى ڤێتنام هێنا.
بەو بردنەوانەش،
ژاپۆن بە 15 خاڵ و ئوسترالیا بە 14 خاڵ پارێزگارییان لە پلەکانی دووەم و سێیەمی
کۆمەڵەی دووەم کرد کە سعوودیە بە 16 پێشەنگی دەکات.