PM:02:53:24/01/2022
828 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کریستیانۆ بەهۆی هاوکاری نەکردنیانەوە بێزاری خۆی بەرامبەر سێ یاریزانی مان
یونایتد دەربڕی.
ڕۆژنامەی ئێکسپرێس ڕایگەیاند کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی
یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بەهۆی یاریەکەی وێستهامەوە لە چەند یاریزانێکی
یانەکەی تووڕەیە.
ئەو ڕؤژنامەیە دوپاتیکردەوە یەکەم یاریزان کە ڕۆناڵدۆی تووڕە کردووە هاری
ماگوایەر بووە کاتێک داوای کردووە تا پاسی بداتێ و بۆشایی لەبەردەم بووە بۆ گۆڵ
تۆمارکردن بەڵام ئەو بەپێچەوانەوە ئەو کارەی کردووە.
ڕۆناڵدۆ بەهەمان شێوە لە ماسۆن گرینوودیش بێزارە و لەگەڵ شێوازی یاریکردنی
ناگونجێت کاتێک کریستیانۆ لەو یاریەدا لەناو هێڵی سزادا داوای لێکرد تۆپەکەی
ئاڕاستە بکات بەڵام ئەو تۆپەکەی ئاڕاستەی ناو گۆڵ کردوە.
ئەو ئەستێرە
پورتوگالیە بێزاری خۆی بەرامبەر دیۆگۆ دالۆتی هاونیشتیمانیشی دەربڕیوە چونکە
بەپێچەوانەی داواکاریەکانی ئەوەوە یاری کردووە.
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ
ماوەی پێنج یاریە لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکاندا هیچ گۆڵێکی تۆمار نەکردووە.