لێدوانى توخێل و کۆنتى دواى یارییەکەى نێوانیان

PM:02:05:24/01/2022

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توخێل یانەکەى بە شایستەى بردنەوەکەى بەرامبەر تۆتنهام دەزانێت و کۆنتیش پێیوایە ماوەیەکى زۆر لە نێوان یانەکەى و یانەکانى تردا هەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى سکاى سپۆرت، تۆماس توخێلى ڕاهێنەرى چێڵسى دواى بردنەوەکەى بەرامبەر تۆتنهام لە خولى ئینگلتەرا ئاماژەى بەوەکرد، بە بەهێزییەوە کاریانکردووە لە پێناو ئەو بردنەوەیەدا.

توخێل دەڵێت "هەوڵێکى زۆرماندا و شایستەى بردنەوەکە بووین، زۆریش قورسە لە بەردەم یانەیەکى وەک تۆتنهام هەلى گۆڵکردن درووستبکەیت، بەڵام بڕوامان بەخۆمان هەبوو".

هاوکات ئەنتۆنیۆ کۆنتى ڕاهێنەرى تۆتنهامیش لە لێدوانێکدا بۆ هەمان سەرچاوە دووپاتیکردەوە، هەردەم دۆڕاندن و شکستهێنانى زۆر بەلاوە ناخۆشە، بەڵام ئەوەش گرنگە، کە پێشتر نۆ یارى لەسەریەک نەدۆڕابوون.

کۆنتى دەڵێت "شانازى بە هەوڵى تیپەکەمەوە دەکەم و هەوڵیشماندا هەموو شتێک پێشکەش بکەین بەڵام بەس نەبوو، بەتایبەت لە بەردەم یانەیەکى وەک چێڵسیدا، ئێستاش ماوەیەکى گەورە لە نێوان ئێمە و یانەکانى ترى پریمەر لیگدا هەیە".

کۆنتى باس لەوەشدەکات، تا کۆتایى سەرنجیان لەسەر کارەکەیان دەبێت و چوار مانگیان لەبەردەمدا ماوە تا ئەوەى لە توانایاندا هەیە پێشکەشى بکەن، پێشیوایە چارەسەرى کێشەکان پەیوەندى بە کڕینى یاریزانى نوێوە نییە و بۆ باشبوون ئاستیان پێویستیان بە چەند ساڵێک هەیە.

گ . ف