ڤلاهۆڤیچ بە مەرجەکانی یۆڤانتۆس ڕازییە

PM:01:21:24/01/2022

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤلاهۆڤیچ بە مەرجە تایبەتییەکانی یۆڤانتۆس ڕازی دەبێت و ئامادەیە ڕوو لە ئالیانز ستادیۆم بکات.

دۆسان ڤلاهۆڤیچی یاریزان و گۆڵکاری فیرۆینتینا نزیکدەبێتەوە لە پەیوەندی کردن بەیانەى یۆڤانتۆسەوە ، لەوبارەیەوە ڕۆژنامەى لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە گرێبەسـتێکی بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ و کۆلۆسڤیسکی پێشکەش بە فیۆرینتینا کردەووە تا دەستبەرداری یاریزانەکەى بێت.

دیللۆ سپۆرت بڵاویشیکردەوە، تا ئەم ساتە ڤیۆلا بە گرێبەستەکە پێشکەشکراوەکەى یۆڤانتۆس ڕازی نەبووە و داوا دەکات بڕەکە بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ بەرزبکاتەوە، لە لایەن خۆشییەوە ڤلاهۆڤیچ ئامادەیی دەربڕیوە بە حەوت ملیۆن یۆری ساڵانە بچێتە یانەکە، ئەوەش کارئاسانی بۆ یۆڤانتۆس کردووە نزیک بێتەوە لەبەدەستهێنانی تواناکانی پێشکۆتایی هاتنی مێرکاتۆی زستانە لە کۆتایی مانگ.

ڕۆژنامەکە باسیلەوەشکرد، هەرچەندە یۆڤانتۆس لەسەر هێڵە بۆ گواستنەوەى ڤیلاهۆڤیچ بەڵام ئارسیناڵیش هەوڵی گواستنەوەى دەدات هەرچەندە یاریزانە سربییەکە ڕەتیکردووەتەوە ڕووبکاتە گەنەرز و دەیەوێت لە خولی ئیتاڵیا بەردەوام بێت.