نازناوێک گەنجینەکانی ڕۆناڵدۆ بە سێ ملیۆن پاوەند دەبوژێنێتەوە

PM:12:54:24/01/2022

488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێ بڕگە لە گرێبەستەکەى ڕۆناڵدۆ لەکاتی پێکانی ئامانجەکان ژمارە داراییەکانی یاریزانەکە پورتوگالییەکە دەبوژێنێتەوە.

ڕۆژنامەى ئێکسپرێسی بەریتانی ئاشکرایکرد، ڕۆناڵدۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد سەرباری مووچەی هەفتانەى و بە پێی بڕگەیەکی گرێبەستەکەى لەگەڵ شەیتانە سوورەکە لەکاتی بەدەستهێنانی سێ نازناوی بەکۆمەڵ و تاکی دەتوانێت سێ ملیۆن پاوەند بەدەستبهێنێت.

ئێکسپرێس ئاشکرایکردووە، هەرچەندە ڕۆناڵدۆ بەراوورد بە یاریکردنی لە ڕیاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس مووچەى هەفتانەى بە شێوەیەکی بەرچاو لەگەڵ مان یونایتد کەمیکردەوە بەڵام بە سێ پاداشت قەرەبوو دەکرێتەوە ئەگەر بەدەستی هێنا ئەوانیش نازناوی چامپیۆنزلیگ و تۆپی ئاڵتونی و دیاریکردنی وەک باشترین یاریزانی ئەوروپایە لەگەڵ مان یۆ.

ڕۆژنامەکە ئاشکراشیکرد، بۆ هەر نازناوێک ڕۆناڵدۆ یەک ملیۆن پاوەند وەردەگرێت ئەوەش یاریزانەکەی زیاتر هانداوە تا زیاتر هەوڵ بدات بۆ بەدەستهێنانی ئەو سێ نازناوە لە داهاتوودا و چامپۆنزلیگیش دەرگای بۆ دەکاتەوە دوو پاداشتەکەى تر لەگەڵ مانچستەر یونایتد بەدەستبهێنێت.