PM:12:04:24/01/2022
652 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە سوود وەرگرتن
لە ئامادە نەبوونی بنزیمە و خێزانەکەى دزی لە ماڵی یاریزانە فەڕەنسییەکە دەکرێت.
پێگەى 20 خولەک
بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە کاتی بەشداریکردنی لە یاری یانەکەى بەرامبەر ئێلچی و
بە سوود وەرگرتن لە ئامادە نەبوونی هیچ کەسێک دزی لە ماڵەکەى بنزیمە کراوە کە
دەکەوێتە کۆمەڵگەى نیشتەجێی دی لۆس ڕیسی
نزیک شاری مەدرید و تا ئەم ساتەش بڕی پارەو خشڵ و ناوی ئەو کەلوپەلانە
ئاشکرانەکراوە کە لە ماڵەکەیدا براوە.
پێگەکە
ئاماژەشکرد، لێکۆڵینەوەکان لە دوای ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دزەکان لە حەوشەى
پشتەوەى خانووەکەى بنزیمە دزەیان کردووەتە ژوورەوە و ئەوەى بەردەستیان کەوتووە و
بردویانە و تا ئێستاش یاریزانەکەى ڕیاڵ مەدرید هیچ ڕاگەیاندراوێکی
بڵاونەکردووەتەوە.
تاوانی دزی لە
یاریزانانی تۆپی پێ بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە و بنزیمە لە مانگی شوباتی
2019ش تووشی هەمان بارودۆخ بووەوە کاتێک سەرقاڵی یاری کلاسیکۆی یانەکەى بوو
بەرامبەر یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.