لێدوانى ئەلیگرى و پیۆلى دواى یەکسانبوونەکەى نێوانیان

AM:10:52:24/01/2022

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیگرى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر میلان بە درووست دەزانێت و پیۆلیش هۆکارى پێکانەکەى ئیبراهیمۆڤیچ بۆ چیمەنى سان سیرۆ دەگەڕێنێتەوە.

دواى یەکسانبوونەکەى بەرامبەر ئەى سى میلان لە خولى ئیتاڵیا، ماسیملیانۆ ئەلیگرى ڕاهێنەرى یۆڤانتۆس ئاسودەیى خۆى بە پێگەى یانەکەى لە پلەى پێنجەمى ڕیزبەندى خولەکەدا دەربڕى.

ئەلیگرى لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕى دەزن دەڵێت "گەر بەرامبەر میلان بدۆڕاینایە ئەوا بە 10 خاڵ دەکەوتینە دواوەى، کە ئەمەش شتێکى خراپ دەبوو، یارییەکەش قورس بوو، لە هەمان کاتدا هاوسەنگ بوو، ئەنجامەکەش دروست بوو، ئێستا یاریزانەکان متمانەیان بەخۆیان هەیە".

 

Le formazioni ufficiali di Milan-Juventus

هاوکات ستیفانۆ پیۆلى ڕاهێنەرى میلانیش دواى یارییەکە ئاماژەى بەوەکرد، چیمەنى یاریگاى سان سیرۆ هۆکارى پێکانەکەى زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچى هێرشبەرى یانەکەى بووە.

پیۆلى لە لێدوانێکدا بۆ سایتى تۆتۆ میرکاتۆ دەڵێت "دواى یارییەکە ئیبراهیمۆڤیچم نەبینیوە، بەڵام توشى پێکان بووە لە بەستەرى پشتەوەى جومگەى پێیدا بەهۆى چیمەنى یاریگاکەوە، کە خراپبوو بۆ یاریکردن، هیوادارین ئیبرا لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بگەڕێتەوە".

سیمۆنى ئینزاگى ڕاهێنەر و ئیدین دزیکۆى هێرشبەرى یانەى ئینتەر میلانیش دواى بردنەوەکەى بەرامبەر ڤینیسیا لە شەممەى ڕابردوودا ڕەخنەیان لە چیمەنى یاریگاى سان سیرۆ گرت.

گ . ف