ڤیدیۆ.. تونس و بۆرکینا فاسۆ سەرکەوتن بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ئەفریقا

AM:09:13:24/01/2022

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئەفریقا، تونس و بۆرکینا فاسۆ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى بەدەستهێنا.

لە قۆناغى 16ى جامى نەتەوەکانى ئەفریقا، کە یارییەکانى لە کامیرۆن بەڕێوەدەچن، هەردوو هەڵبژاردەى تونس و نایجیریا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

تونس بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و تاکە گۆڵى یارییەکەش یوسف مساکنى لە خولەکى 47دا تۆماریکرد.

بەمەش تونس شانبەشانى هەڵبژاردەى بۆرکینا فاسۆ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، کە ئەمیش بە لێدانى یەکلاکەرەوە لە هەڵبژاردەى گابۆنى بردەوە، دواى ئەوەى لە کاتى یاسایى یارییەکەدا بە گۆڵێک بۆ هەردوولا یەکسانبوون.

ئەمشەویش دوو یارى ترى قۆناغەکە بەڕێوەدەچن، کاتژمێر حەوت هەردوو هەڵبژاردەى غینیا و گامبیا بەرامبەر بەیەک یارى دەکەن و کاتژمێر 10ش، هەڵبژاردەى کامیرۆنى ڕێکخەرى جامەکە، ڕووبەڕووى هەڵبژاردەى کۆمۆرۆس دەبێتەوە.

هەڵبژاردەى میسڕ زۆرترین جار نازناوى جامى ئەفریقاى بەدەستهێناوە، کە حەوت جارە و هەڵبژاردەى کامیرۆنیش بە پێنج جار لە پلەى دووەمدایە.

گ . ف