جامی شای ئیسپانیا.. ڕیاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی

PM:11:42:20/01/2022

948 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی شای ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لە ئێلچی بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بوە میوانی یانەی ئێلچی.
لە دوو تایمی یاسایی یاریەکەدا هیچ کام لە هەردوو یانە نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە چوە کاتی زیادکراو.
لە خولەکی 103 گۆنزالۆ ڤێردۆ گۆڵێکی بۆ ئێلچی کرد بەڵام لە خولەکەکانی 108 و 115 ئیسکۆ و ئیدین هازارد دوو گۆڵیان بۆ ڕیاڵ کرد و یاریەکەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا، ئێلچی ماڵئاواییکرد.
خ . ک