خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی و برایتۆن یەکسانبوون

AM:12:55:19/01/2022

708 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی نەیتوانی لە برایتۆن بباتەوە و بە گۆڵێک لەگەڵیدا یەکسانبوو.
لە یاریەکی هەفتەی 24ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی بوە میوانی یانەی برایتۆن.
لە خولەکی 28 حەکیم زەیاش گۆڵێکی بۆ چێڵسی کرد بەڵام لە خولەکی 60 ئادەم وێبستێر گۆڵی یەکسانی بۆ برایتۆن تۆمارکردەوە و یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
چێڵسی 44 خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە، برایتۆنیش بە 29 خاڵ لە پلەی نۆیەم دەبینرێت.
خ . ک