ڤیدیۆ..پاریس هەواڵێکى خۆشى لەسەر میسی بڵاوکردەوە

PM:11:57:18/01/2022

268 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیۆنێل میسى دەستى بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکان کردەوە و بۆ یارى داهاتووى بەرامبەر ڕیمس ئامادەدەبێت.

یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى گرتەیەکى ڤیدیۆیى لیۆنێل میسى ئەرجەنتینى ئەستێرەى یانەکەى بڵاوکردووەتەوە، کە بۆ یەکەم جار بەشدارى لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى یانەکەیدا کردووەتەوە، لەو کاتەوەى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبووەتەوە.

بەمەش میسى بەشدارى یارى داهاتووى بەرامبەر یانەى ڕیمس لە خولى فەڕەنسا دەکات، کە یەکشەممەى داهاتوو لە یاریگاى باخچەى شازادەکان بەڕێوەدەچێت، کە ئەمە یەکەم یارى لیۆ دەبێت لە 2022دا.

میسى ئامادەى سێ یارى یەکەمى 2022ى یانەکەى نەبوو، بەرامبەر یانەکانى ڤان لە جامى فەڕەنسا و دواتر یانەکانى ئۆڵیمپیک لیۆن و ستاد برێست لە خولى فەڕەنسادا.

لیۆنێل میسى 34 ساڵ تا ئێستا لە 11 یاری خولى فەڕەنسادا تەنیا گۆڵێکى تۆمارکردووە بۆ پاریس سان جێرمان، بەڵام پێنج گۆڵى لە پێنج یارى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپادا کردووە.

گ . ف