PM:10:34:18/01/2022
484 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئوسترالیای کراوە سابالێنکا و رادۆکانۆ گەیشتنە قۆناغی دووەم و
کیرێر ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی یەکەمی جامی ئوسترالیای کراوە و لەسەر ئاستی کچان، ئارینا
سابالێنکای بیلاڕووسی بەرامبەر ستۆرم ساندەرزی ئوسترالی یاریکرد.
کۆمەڵەی یەکەم لە سوودی ساندەرز کۆتاییهات بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم
بەڵام سابالێنکا کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمی بە ئەنجامەکانی شەش بە سێ و شەش بە دوو
گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و یاریەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە
ساندەرز بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، ئێما ڕادۆکانۆی بەڕیتانی رووبەڕووی سالۆن ستیڤنزی
ئەمریکی بوەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک یاریەکەی لێبردەوە.
ئەنجیلیک کیرێری ئەڵمانیش لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا بەرامبەر کایا
کانیبی ئستۆنی تووشی شکستهات.
بەم ئەنجامانە، سابالێنکا و رادۆکانۆ و کانیبی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی
دووەمی جامەکە بەدەستهێنا و هەریەکە لە کیرێر و ساندەرز و ستیڤنز ماڵئاواییانکرد.
خ . ک